نە سەردەشت عوسمان تیرۆرستە ونە سەرۆکیش خودایە

Saturday, 19/01/2013, 12:00

1870 بینراوە












پاش سەندنەوەی مافی ژیان لە سەردەشت عوسمان
شەرعیەتی دەسەڵاتتان دووبارە سەندەوە لە خۆتان

بڕیار بوو ئێوە بەرگری بکەن لە مافی هەمووهاوڵاتیان
نەک لەسەر بیر و ڕای جیاواز بێبەشتان بکەن لە ژیان

پێمان دەڵێن ئەوە بەس تەنها خودایە کە مافی ژیانمان لێدەسێنێ
نەخێر ئەوە دیکتاتۆرە کە مافی خودایەتی بۆ خۆی بە ڕەوا دەبینێ

کاتێک سەردەشت خوادیەتی ئێوەی خستە ژێرڕەخنە و پرسیارەوە
زۆر دڕندانە غەزەبتان لێگرت و خستانە دۆزەخی تیرۆرتانەوە

سەردەشت بووبە قوربانی نەبوونی ئازادی و تیرۆری بنەماڵە
بۆیە نابێت ئازادیخوازان لە یادی بکەن زامی قوڵی ئەو تاوانە

ئێوە سەردەشتێک و پێنوسێکتان بە ناهەق و دڵڕەقانە تیرۆرکرد
بەڵام خوێنی ئەو بووبە هەوێنی بەرگری لە ئازادی مرۆڤی کورد

ڕۆژێک دێت هەموو خەونەکانی سەردەشت بۆ ئازادی دێتە دی
ئەوکاتە ئێوەی دڵڕەق دەدرێنە دادگای بەرگری لە ماف و ئازادی




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە