یاداشتی كۆمەڵێك لە رۆشنبیرانی شاری كەركوك دژی هێرش و بۆردوومانەكانی هەردوو حكومەتی ئێران و توركیا

Tuesday, 23/08/2011, 12:00

938 بینراوە


یاداشتی كۆمەڵێك لە رۆشنبیرانی شاری كەركوك
دژی هێرش و بۆردوومانەكانی هەردوو حكومەتی ئێران و توركیا
بەڕێز:
- نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق
- پەرلەمانی كوردستان
- لایەنە سیاسییەكانی كورد لە كەركوك
- پارێزگاری كەركوك
- ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
ئەوە چەندەمین جارە هەردوو حكومەتی ئێران و توركیا بە پاساوی جۆراوجۆرو بێ بنەماو نا لۆژیكی بە ئاشكراو لە رێگای سوپا شەڕانگێزو تۆپخانەو فڕۆكەكانیانەوە پەلاماری باشووری كوردستان دەدەن و دەست لە تەڕو وشكی ئەم نیشتیمانە ناپارێزن. لە هێرش و پەلامارەكانی ئەم چەند رۆژەی رابردووشیاندا، دڕندانەتر بەربوونەتە گیانی گوندە ئاسوودەكان و شەهیدكردنی هاووڵاتییانی سڤیل، كە ئەمەش بەزاندن و پێشیلكردنی ئاشكرای سەرجەم عورف و یاسا نێودەوڵەتییەكانەو لەكاتێكیشدایە كە هێشتا پاراستنی سنووری زەمینی و ئاسمانی عێراق بە گشتی و باشووری كوردستان بەتایبەتی لە ئەستۆی هێزە هاوپەیمانەكاندایەو بێدەنگ بوونیشیان لە هەمبەر ئەو هێرشانە جێگای گومان و هەڵوەستە لەسەركردنە. ئەوەی زۆر مایەی نیگەرانی و بێدەنگ نەبوونی ئێمەی رۆژنامەنووس و نووسەرو رووناكبیرانی شاری كەركوكی داگیركراوە، ئەو هەڵوێستە لاوازو تەمومژاوییانەی هەردوو پەرلەمانی عێراق و كوردستان و هەردوو حكومەتی بەغداو حكومەتی هەرێمە لە هەمبەر ئەو دەستدرێژی و پێشێلكارییانەی هەردوو وڵاتی داگیركەری كوردستان (ئێران و توركیا) دژی ئەزموونی باشووری كوردستان ئەنجامی دەدەن و دەیانەوێ ئەوەی ساڵانێكە بە خوێن و خەبات هاتۆتە بەرهەم، زیندەبەچاڵی بكەن و بە پاساوی نابەجێ ئیرادەی گەلەكەمان سەركوت بكەن.
بۆیە ئێمە وەكو بەشێك لە رۆژنامەنووسان و نووسەرو رۆشنبیرانی شاری كەركوك، ئەو پەلامارو هێرشە سەربازی و بۆمبابارانكردنە زەمینی و ئاسمانییانەی ئەو دوو حكومەتە ریسواو لەقاو دەدەین و داوا لە بەڕێزتان دەكەین كە هەڵوێستی نیشتیمانیانەو كوردستانییانەتان هەبێت.

ناوەكان:
- رابەر رەشید- نووسەرو رۆژنامەنووس
- لەتبف فاتیح فەرەج- نووسەرو رۆژنامەنووس
- دانا عەسكەر- نووسەر
- شێخ ێدیق- نووسەرو رۆژنامەنووس
- تەها سلێمان- نووسەرو رۆژنامەنووس
- رێبوار رەشید- شاعیر
- حەمە سەعید زەنگنە- چیرۆكنووس
- فوئاد عوسمان- رۆژنامەنووس
- بورهان ئەحمەد- نووسەر
- ئازاد غەریب- رۆژنامەنووس
- زاهیر شكور- رۆژنامەنووس
- ئەحمەد عەزیز- رۆژنامەنووس
- ئیبراهیم مەجید تاڵەبانی- مامۆستای مێژوو- شاعیرو نووسەر
- سەردار زەنگنە- رۆژنامەنووس
- فاروق نەسرەدین- رۆژنامەنووس
- فرمێسك خدر رەشید- رۆژنامەنووس
- سەروەر ساڵەیی- رۆژنامەنووس
- ئارام شوانی- رۆژنامەنووس
- رزگار حەساری- رۆژنامەنووس
- فاخیر بڵباس- رۆژنامەنووس
- كوردستان محەمەد-رۆژنامەنووس
- بورهان حاجی سلێمان- رۆژنامەنووس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە