مافی ژنان لەروانگەی ئیسلامدا

Wednesday, 30/10/2013, 12:00

5887 بینراوە






ژنان لەناوکۆمەلگای عەرەبی پێش ئیسلام ژیانیان هەمیشە لەمەترسی وتۆقاندندابووە بەپێی هەلس وکەوت وداب ونەریتی عەرەب لەو سەردەمە تاگەیشتەزیندەبەچالکردنی کچان کەبەهۆی سەیرکردنی ژن بەشیوەیەکی سووك وبەکەم زانین کەوەك کالایەك هەلسەکەوتی لەگەڵ دەکرا .
لەدوای هاتنی ئسلام ژنان بۆجارێکی تر توشی دەردێکی خەتەرناك تربوون ئەویش بەناوی ئاینەوەیە ڕاستە لە کۆمەلێك داب ونەریت ڕزگاریان بو بەڵام کەوتنە ژێرگێژاوی ئاینی ئیسلامەوە وە ئەم ئاینە تاکە ئاینە کەزۆر بەڕەگەزپەرستانە ونامرۆڤانە سەیری ژنان دەکات وبگرەهیچ لۆژیك ورەوشتێکی تێدانی یە.وە ئەم خاڵانەی خوارەوە خوێندنەوەیەکی ئیسلامیانەیە بۆ چینی ژنان

1- شایه‌تی
بەپێی شەریعەتی ئیسلام ژنان بەنیوەی شایەتی پیاوان دادەنرێت . لەتێڕوانین وپشکنینە زانستیە کان سەلماندوویانە کە خانەکانی مێشکی ژنان کەمترە بەژمارە لەخانەکانی مێشکی پیاوان.کارێکی ئاسایی یە دوایی تووش بوونی ژنان بەچەندین ئیش وئازار وتێك چوونی باری دەرونی لەکاتی (سوری مانگانە)داوە گەلی شتی تر.زۆرئاسایی یەئەوحالەتەبۆماوەیی یە ڕوبدات
لێکولینەوەکانی زانستی سایکۆلۆجیی بەدیاریان خستوە لەرووی ساییکۆلۆجی پراکتیکی کەلەلایەن (گلیسمان) لەگەل کۆمەلێك زاناوشارەزایی ترسەلماندویانە کەتوانای مندالان لەرویی بەبیرهاتنەوەی جێگاورێگاروڕودانی تاوانەکان زۆرربەتواناترن لەپیاوان لە سەربابەتی ستراتیژی ڕوبەروبونەوەی زانیاریەکان بۆنمونە
گەرتاوانێك ڕویدا بەشێك لەبینەرانی ئەم روداوە منال بوون ئایا دەکرێت شایەتی مندالێك بەرامبەر بەشایەتی دوو پیاو قبول بکرێت،چونکە توانای مندالان زیاترە لەبیرهاتنەوەی هەنگاوەکانی ڕوداوی تاوانەکە لەهی پیاوان وە بکرێتەیاسایەك لەشایەتی دا شایەتی پیاوان بە نیوەی مندالان قبول بکرێت،ئەمە بەبی شیکردنەوەیەکی لۆژیکی.
بەلام لەئیسلامدا ئەم مەسەلەیە بایەخی پێ نەدراوە لێرەدا بۆ تێگەیشتن پرسیارێك خۆی راست دەکاتەوە ئایا خوا تەنها بیری لەوە کردۆتەوە کە پیاوان هەندێك توانایان لەچەند بوارێك دا لەژنان زیاترە....بەلام وەك لەسەرەوە بۆمان دەردەکەوێت توانای مندالان زیاترە سەبارەت بەگێرانەوی بیرەوەری و روداوەکان لەبەرامبەر ژنان و پیاوان هەروەها مندال توانای فێربوونی زیاترلەسێ زمانی هەیە لەیەك کاتدا لەتەمەنی یەك سالی تا دوانزە سالی.

2-  دەرچون لەمال ..
لەکاتێكدا پیاو بۆی هەیە بچێتە دەرەوە لەهەموو کاتێكدا شەو بێت یان رۆژ بەڵام ئافرەت ناتوانێت بەتەنها بچێتە دەرەوە بە هیچ شێوەیەك بەڵام ئامارەکان بەدەریان خستوە کەتاوان بەزۆری لەدژی پیاوان ئەنجام دراوە نەك ژنان ئایە مەنتیقەت و عەقلانیەت داوام لێ ناکات بە پێی ژمارەی کارە ساتەکان نابێت پیاو بەتەنیا بچێتە دەرەوە نەوەك ژنان چونکە بەقسەی ئەوان زەعیفەیە....!

3-  جیاوزی پارەو پول
هەرچەندە زۆربەی زانایانی ئاینی ئیسلام لەکۆن وتازە داسەلماندویانە کەژن دەبێت خاوەن پارەو پولی خۆی بێت..وەبۆی هە یە کاری تایبەتی خۆی هەبێت. بەلام بە پێی خالی دووەمی ئەم باسەمان ژنان مافی چونە دەرە وەیان نی یە بەتەنها کەواتە ئەم مافە کەهی ژنانە چۆن جێ بەجێ دەکرێت لەکۆمەلگایەك کەهەمو ئیش وکارێك وبازرگانیەك لەژێردەستی پیاوان دا بێت .

4- کارکردن
پیاوی موسلمان بۆی هەیە بەئازادی کاری خۆی بکات بەلام ژن بەبێ رەزامەندی پیاوە کەی هەرگیزناتوانێت ئەم کارە بکات. وەلامیان بۆ ئەم پرسیارەئەوەیە کەپیاوان هەموشتێك بۆژنان فەراهەم دەکەن ئەوە لەڕوانگەی ژیانداری بەتەنها سەیرکراوە بەلام لە بابەتی کە سایەتی ژنان پرسیار هەیە ئایا ئەم تێ گەیشتنە کەم کردنەوە نی یە لەکەسایەتی ژنان وە زیاتربردنیان بە ئاراستەی تەمبەڵ کردن ولاواز کردنی توا ناکانیان رۆژبەرۆژبەتایبەتی لەلایەنی دەرونیەوە کەباری سایکۆلوجیان دادەبەزیت تارادەی هەست کردن بەکەمایەتی. ژیانی سەردەم سەلماندویەتی ئەوژنانەی سەرقالی کارکردنن زۆریەكسان وسەرکەوتووترن لە ژیانی رۆژانەیاندا وەهیچ جیاوازییەکیان نی یە لەگەل پیاوان بەڵکو لەهەندێك بواردا سەر کەووتوترن بەتایبەتی بەشەکانی تەندروستی ومرۆڤایەتی وفێرکردن.
بیانوی ئیسلام بۆمەسەلەی کارکردنی ژنان و دووربونیان لەناو مال کاری گەریکی خراپ دورست دەکات لەسەرپەروەردەی مندالان بەلام بە پێی لێکۆلینەرەوەکانی بواری سایکۆلۆجی وکۆمەڵایەتی دەری خستوە کە پیاویش هەمان کاری گەری لەسەردەبێت.

5- خوێندن
ژن لە ئیسلام دا بۆی هەیە لە مال دەرچێت بەبێ رەزامەندی پیاوەکەی بۆفێربونی بابەتە شەرعیەکان واتا لەکاتی بێ (نوێژبون) بەڵام بۆخوێندن وتەواوکردنی زانکۆبۆی نیەبەبێ رەزامەندی پیاوەکەی.
٦دوربون لەسەر جی یی ژنان
بەپێی یاساکانی شەریعەتی ئیسلام پیاو بۆی هەیە چوارمانگ سەر جی یی لەگەل ژنەکەی نەکات واتە دوربێتەوەلەکاری سێكسی بەلام ژنان بە هێچ شێوەیەك بۆیان نی یە یەك شەویش دووربکەونەوە لە پیاوەکانیان بەبێ رەزامەندی مێردەکانیان.ئاشکرایەژنان توا ناو بەرگی کاری سێکسیان لە پیاوان زۆر زیاترە.

7- سەفەرکردن
پیاو مافی سەفەرکردنی بەتەنیای هەیەتاچوار مانگ بەڵام ژنان بەتەنیابەهیچ شێوەیەك بۆ یان نیە یەك رۆژسەفەربکەن بەبی رە زامەندی پیاوەکانیان.

8-  تەمبێ کردن
پیاوان بۆیان هەیە خۆیان بریاری دووربوونەوە لەکاری سێکسی بدەن لەگەل ژنەکانیان لەکاتێكدا مێردەکەیان هەست بە نەشازی ژنەکەی بکات بەڵام ژن بۆی نی یە ئەگەر هەمان نەشازی هەبیت لەسەر مێردەکەی....لەکارو رەفتارکانیا.... تەمبێکردنی ژنان بەلێدان وتوندو تێژی لەلایەن پیاوەکانیان کارێکی زۆرئاسایی یە لەشەرعی ئیسلامد ابەلام ژنان بۆیان نیە جۆنکە پیاوەکەی هەست بەسوکی وشەرمەزاری دەکات... ئایا ژنان هەمان هەست و سۆزیان نی یە وەك مرۆڤێك بە لکو ژن هەستی ناسك تروسۆزی زیاترە لەپیاوان...بۆ دە بێت رەفتارو کاری خراپی لەگەل ئەنجام بدرێت ؟ جیاوازی نێوان ژن وپیاوچی یە ئەگەر دوو فاقی جیاوازی لەبیرکردنەوەکاندا نەبێت......!!!!!

9-  دەستەلات داری
ئەم مەسە لەیە زۆر بەزەقی وبەئاشکرا لەشەریعەتی ئیسلامدا باس کراوە کە بەهیچ شێوەیەك ژنان بۆیان نی یە بابەتی دەسەلات بگرنە ئەستۆی خۆیان بۆنمونە لەکاری دادوەر یان سەرۆك کۆمار بگرە هەمو پلەووەزیفی یە بەرێوبەرایەتیەکان بە بیانوی ئەوەی ژنان دووگیان دەبن .باشە ژنان لەژیانیان دا چەندین جاردوگیان دەبن وگشت کارەکانی رۆژانەی ناوماڵ ودەرەوی ماڵ لەوەزیفەکانیان ئەنجام دەدەن زۆر بەسەرکەوتوویی تارۆژی مندال بوون ،ئەمانە نای سەلمێنن کە بۆچوونی دووگیان بون هیچ ڕاستیەك بەدەرناخات بۆ قەدەغەکردنی ژنان کە وەك مرۆڤێك رۆلی شایستەی خۆی ببینێ بە پێ ی تواناکانی.

10- سەرداری خێزان
بەپێی شەریعەتی ئیسلام تەنهاپیاو سەرداری خێزانە وەهەمان برو بیانوی خالی نۆیەمی ئەو وتارەمان لەخۆدەگرێت کەژنان ناکرێت سەرداری خێزان بگرنە ئەستۆی خۆیان. بەلای ئەوان هەڵەیەکی گەورەیە ئەم پرسە بدریتەدەستی ژنان بەلام راستی ژیان وهەموکۆمەلگا پێش کەوتوەکان ناراستی ئەم بۆچونەیان سەلماندوە وە زۆرجارهەبوە ژنان سەرداری لێ هاتوو بوون بۆکۆمەلگا نەوەك بەتەنها بۆ خێزان وە زۆر لەپیاوان لێهاتوتروسەرکەوتوتربوون بەداخەوە موفەسیرەعەرەبەئیسلامیەکان ئەم کارە بەسوکایەتی دادە نێن بۆ پیاوێك ئەگەرلەخێزانەکەی داژن سەرداربێت...

11-  حیجاب
نیقاب پۆشین واجبە لەسەرژنان بەدەر لەپیاوان ..بەپێی ئەو ئایەتە(ژلك ادنى الا یعرفن فلا یۆژین) ئایەتی (أحزاب ٥٩) ماناکەی ئەوەیە
بۆپاراستنی ژنانە لەدەستدرێژی (سێکسی) باشە بۆلەسەرپیاوان فەرزنەکراوە خۆ پیاوانێش بەهەمان شێوە توشی دەست درێژی سێکسی دەبنەوە بەڵام ئاشکرایە پیاوان زۆر کەمتر خەبەر دەدەن لەژنان یاخود باس ناکرێت.گریمان ژنان زیاترتوشی ئەم حالەتە دە بن بەڵام ئەوە هۆکارنی یە بۆ شاردنەوەی کەسایەتی ژنان وناشرین کردنی روخساریان.

12- خیانەتی هاوسەری
ئەرگەر پیاو چاوی کەوت بەژنەکەی لەگەڵ پیاوێکی تر(خیانەت)ی کرد بۆی هەیە راستەو خۆژنەکەی تەڵاق بدات. بەڵام ژن پێویستی بە چوار شایەت هەیە بۆ سەلماندنی خیانەتی مێردە کەی کەئەوەش مەحالە بۆهیچ ژنێك بتوانێت بەم شیوە یەیی باسمان کرد نیشانی بدات کە پیاوە کەی خیانەتی لێکردووەوناتوانێت خۆی تەلاق بدات ئەمەش قەیران و مەحالە خراوەتە بەردەم ئازادی ژنان بۆ جیابونەوە .

13-  شوکردن
ژنان بۆیان نی یە مافی بریاردان بدەن لەسەر پرۆسەی شوکردن بەبێ رەزامەندی وەلی ئەمریان بەبیانوی ئەوەی کەژنان توانای بریاری تەواوراستیان نی یە کەچی لەراستی دا زۆر جاری وا هەیە هەندێك پیاو توانای هیچ بریارێكیان نی یە ئایا دە کرێت بڵێن پیاوانیش پێ ویستیان بە وەلی ئەمرهەیە....‌!!!!!

14- فرە ژنی
شەریعەتی ئیسلام هەلی زیاتر لەیەك ژن تاچوارژنی بۆپیاوان رەخساندووە.گومانی تێدانی یە کە ئەم دیاردە یە کارێکی خراپ ونێگەتیڤ دەخاتە سەرباری سایکۆلۆجی ژنان و سەرجەم خێزانە کەیان وە دەبێتەهۆی نا ئارامی ولێك ترازانی باری خێزان و تێك چونی هێمنی و سەقامگیری ئابوری خێزان کەلەئەنجامدا کاری خراپ ومەترسی داری لێی سەرهەڵ دە دات ئایا بۆ چوارپیاوژنێك تەرخان بکرێت باری دەرونی و حالەتی سێکسی پیاوەکان چۆن دە بێت ئەوپرسیارە پێویستی بەوەلام وسەرنجە.. بۆ ژنان نابێت بیربکەنەوە کەزیاترلە پیاوێك مێردیان بێت لەوانەیە زۆربەی ژنان توانای سێکسیان زیاتر بێت لە پیاوان.
ئیسلام لەروانگەی ناسێنی کەسایەتی باوکی منالەکە ئەم رەفتارە شەرعیەئەنجام دەدات بەلام خۆئەمرۆ زۆر بەئاسانی دەتوانین بەرێگای پشکنینی پزیشکی ئەم کارە نهێنی وشاراوانە ئاشکرا بکەین وە بزانین ئەم مندالە هی کام پیاوە......

15- رەش پۆشین
ژنان لەسەریان فەرزە رەشپۆش بن تاچوارمانگ ودە رۆژلە دوای مردنی مێردە کانیان وەنابێت بەتەنها بچنەدەروە تەنها بۆ کاری پێویست وگرنگ نەبێت بەلام پیاوان لەحالەتی مردنی ژنەکانیان بەرام بەربەم یاسا شەرعیە ئازادن پیاوی واهەیە هێشتا مانگێك بەسە ر مردنی ژنەکەی تێ پەرنەبوەهاوسەرێکی تردەست نیشان دە کات کورد وتەنی (هێشتا کفنی زەرد نەکردوە).....پرسیار بۆ ئەو جیاوازیی یە ئایا پیرۆزی پیاوان لەچی دایە....؟؟؟؟؟؟؟
ئەم فەرزە بەزۆرە ملێ لەسەرژنان سە پێندراوە بەبیانوی ئەوەی ژن دەبێت خۆی بپارێزێت لە چاوی پیاوان مەگەر حەزی لێ بکەن، بەڵام پرسیار ئەوەیە خراپی رودانی ئەم کارە چی یە ئایا ژن مرۆڤ نی یە بەهەمان شێوە هەست وسۆزی نی یە وەكو پیاوان هەرنەبێت ناکریت بیر لە ئازادی بریاری تاکی ژن بکەینەوە وەك گشت پیاوە کان ئازاد بن لەبریاری خۆ یان لەتەلاق یان لە هاوسەرگیری دا .

16-  خوێن بایی
هەرچەندەهیچ تێکستێك نی یەلەقورئان سەبارەت بەم یاسایە جگە لەفەتوای(الأێم وأبن علیە) کەیەکێ کە لەزانایە سەلەفیەکان وەهەندێك زانایانی ئەم سەردەمە وەك (یوسف القرچاوی)و
(عائشە مناعی)وە بەکۆی دەنگی زاناکان بریاردرا کەدەبێ خوێن بایی ژن نیوەی پیاوان بێت بیانووی شەریعەتی ئیسلام لەوەدایەکەمردنی ژنان کەمترزیان وزەرەری بۆ خێزان و کۆمەلگاهەیە بەڵام چۆن دەبێت خۆێنی پیاوێکی شوان کەکوژراوە دووجار بەقەدەری خوێنی بایی ژنێكی دکتۆر بێت یاخودزانا بێت لەزانکۆیەکان .....پرسیار ئەوەیە کوا عەدالەت لە بایەخ دان بەژیانی پیاوێکی شوان زیاترلەژیانی ژنێکی دکتۆر یا زانا لەرووی سوود بەخش بە ژیان وبەکۆمەلگا...؟؟؟پێمان وا یە ئەم تێروانینە زۆردواکەوتووانەیە وسەردەمی ئەم بیرۆکانە بەسەرچووە.

17- قوربانی
لەکاتی مندال بوون قوربانی بۆ کوڕدوومەرە بەڵام بۆ کچ تەنها یەك مەڕە(محمد) پێغەمبەری ئیسلام دەلێت(لا أحب العقوق من أحب منكم أن ینسك عن ولده فلیفعل عن الغلام شاتان مكافأتان وعن الجاریە شاە) ئەم گوتەیە لەلایەن زانایانی شەریعەتی ئیسلام (الترمژی)و(ابن القیم) پشت راست کراوەتەوە واتە(حدیپ ێحیح) باشە زانیمان دەقی بریار بەڵام پرسیار ئەوەیە هۆی چی یە،مەگەر تەنها بەکەمتر ناسینی ژنان نەبێت لەڕووی ئیسلامدا.....!!!!!

18- بابەتی ڕاسپاردنی ژنان بۆ پۆستی(دادوەر) لەناوزانایانی ئیسلامدا جێگای مشت ومڕو ناکۆکی لەسەرە لەکۆنەوە تاکوو ئەم سەردە بۆنمونە (لإمام مالك واحمد ابن حنبل والشافعی)ئەم مەسە لەیە بەحەرام دەزانن کەواتە بەڕای زۆربەی مەزهەبەکانی سونە وشیعە ئەم پرسە گرنگە بۆ ژنان قەدەغەیە چونکە ژن نیوەی پیاوە وەناتەواون بەڵام (أبو حنیفە النعمان) مەزهەبی حەنەفی لەسونە بەقازی بوونی ژنان ڕازی یە بەڵام بەمەرجێك نابێت بریارداربن لەمەسەلەی (کوشتن ودزی کردن)کەواتە ئەم فەتوایە ش بەتەواوی دان بەشەرعیەتی دادوەری ژنان نادات وەك پیاوان...ئەوەیەکەباسمان کردتێڕوانینێکی دووفاقی یە سەبارەت بەژنان وپیاوان وەئەوەش لەسەربریاری (محمد)بووە بەپێی بریاری ئەو ...ئەم شەریعەتەخودایی یە.....پرسیارئەوەیە چۆن دەبێت بەم شیوەیە سەیری ژن بکرێت کەمتر لەپیاووە نیوەی مافی پیاوی هەیە لەوە هەژدەخالەی کەباسمان کرد.
بەڵام بیرمان نەچێت کەژنان خاوەنی گەورەترین پرۆسەی داهێنانن ئەویش مندال بوون وبەخێوکردنە..جگەلەوەی هیچیان کەمترنی یە لەپیاوان لەڕووی سیاسی وئیداری و فیربوونی زانستەکان ئەگەر باشتر نەبن کەواتە کەمترنین لەزۆر بواردا .
ئێستا بۆمان دەرکەوت ئەو دوو فاقی یە لە ئیسلامدا بنیات نەدراوە لەسەر بنەمای تواناکان بەڵکو جیاوازی یەکی رەگەزپەرستیانەیە بەتەنها لەژیرناوی(خودا دادپەروەرە)...ئەوەش بەبۆچونی ئەوان وبە پێوەری ئیسلام





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە