سەرسنور هێزى پێشمەرگە و زێرەڤانى پێویستە

Wednesday, 03/08/2011, 12:00

1569 بینراوە



16ى تەموزى ئەمسالأ وڵاتى ئێران بەپاساوى ئەوەى كە (پژاك) لەخاكى هەرێمى كوردستاندایە دەستى دایە هێرشى شەلم كوێرم ناپارێزم، بێگومان هێرشى شەلم كوێرم ناپارێزم بەبەرچاوى هەرسێ سەرۆكایەتى عێراق و هەرسێ سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان جگە لەوەى تەحەدایەكى گەورەى ئەو وڵاتەیە لەئاست ئەو شەش سەرۆكایەتیەدا لەهەمان كاتیشدا هێنانە خوارەوەى باڵانسى ئەو وڵاتە بوو لە چاوى تاكەكانى عێراق بەگشتى و كورد بەتایبەت، هێرشەكانى ئێران هێرش نەبوون بۆ سەر (پژاك) بەڵكو هێرش بوون بۆسەر مالأ و حاڵى هاوڵاتیانى سڤیل و ئاوارەبوونى چەندان منداڵى رۆح سوكى ئەم وڵاتە، هێرش بوو بۆ دابڕانى مندالأ لە دنیایى منداڵى، ئاخر لەم هێرشى تۆپبارانەدا خوا دەزانێت بەچەندانى وەك (مەحەمەد عنتر زرار)ى تەمەن (10)سالأ بونەتە قوربانى، لەو كاتەى ئەم منداڵە تەنها تەمەن (10)ساڵە دەكەوێتە بەر هێرشى دڕندانەى وڵاتى ئێران تەنها خواى گەورە دەزانێت بەرپرسانى خاوەن دەسەلاتى هەرێمى كوردستان لەو ساتەدا لەكوێ بوون و چیان دەكرد؟ بەراستى ناكرێت تۆ بڵێیت من هەم و بێنە سەر ماڵەكەت و تەحەدات بكەن و مالأ و منداڵت بكوژن و تۆش هیچ نەڵێیت! لە چ قانونێكى دنیادا ئەوە رویداوە بێنە سەرت و پێت بڵێن ئێمە لەرێگەى تۆوە داروبەرد ئاگادار دەكەین كە حساب بۆ كەس ناكەین، باشە بەجدى دەكرێت بپرسین بۆچى دەسەڵاتى حكومڕانى عێراق و هەرێمى كوردستان هەڵوێستیان لاوازە؟ بۆچى بەبەر چاوى ئەوانە خاكى هەرێم دەكرێت كێڵگە و بە گاسنى نامرۆڤانەى ئەوان دەگێڵڕێت و ئەوان نوتق ناكەن؟ دەسەڵاتى كوردى دەتوانێت لەئاست هاونیشتمانیانى خۆیدا هێزى پڕچەككراو بۆ سەركوتكردن رەوانەى شارەحەیاتە بوێرەكەى سلێمانى بكات بەڵام ناوێرێت هەمان ئەو هێزە بنێرێتە سەرسنور و لانى كەم گەر هیچ نەبێت وەك كارتێكى هێزدار لەدوورەوە نیشانى ئێرانى بدات و بێ منەتانە باسى پچڕاندنى هەرچۆرە پەیوەندیەكى نێوان هەرێم و ئێران بكات لەپێناو گەڕاندنەوەى كەرامەت بۆ دەسەڵاتەكەى خۆى كە بەڕێوەبەرى چەندین ملیۆن هاوڵاتیە! ئێمە بینیمان دەسەڵاتى هەرێم دەستى خۆى سوركرد بەخوێنى شەهیدان (رێژوان و سوركێو و شێرزاد و گەرمیان و....هتد) ئێستاش جارێكى دى دەبینین هەمان ئەم دەسەڵاتە خۆماڵیە لە شەهید كردنى (مەحەمەد عەنتر زرار)بێدەنگە، بۆیە ئەمەش بۆ بۆچوونى من دەچێتە ىریزى ئەوشەهیدانەى كە خاوەنەكەى دەستى بەخوێنى سورە، بەڵام خوێنى سورى ئەم جیاوازترە لە خوێنى سورى ئەوان ئەمەش بەهۆكارى ئەوەى كە ئەمیان لەگەلأ كوشتنیدا تەحەداى بەدواى خۆیدا هێنا و دەسەڵاتى ئەم هەرێمەش نەیتوانى بارتەقاى ئەوەبكاتەوە، من ناڵێم ئێوەش رۆڵەى ئەو ئێرانە بكوژن! بەڵام دەڵێم مادەم تۆ دەڵێیت من هەم وەرە هەبوونى خۆت بسەلمێنەوە و ئەودەنگە دلێرەى كە لە ئاست هاونیشستمانیانى خۆتان لەكاتى رووداوەكانى (17)ى شوباتدا هەڵتان دەبڕى بفەرموون ئێستا لەبەرامبەر ئەو ئێرانەدا بێنە قسە و پێیان بڵێن ئەوەى ئاسایشى وڵاتمان تێكبدا دەستەكانى دەبڕین، ئێوە بەبیانوى هەوبوونى تێكدگانى ئاسایش و ئارامى و هەبوونى دەست لەپشتى هاوڵاتیانى ئەم هەرێمەوە كاتێك رژانەسەشەقام بۆ داواى مافى ژیانكردن لەماوەى (62)رۆژدا كوشتوبڕتان كردن و لەئاستیاندا ببونە فس فس پاڵەوان، دەبفەرمون وئێستا ئەوە ئەرز و ئەوەكەز، بامەچەكى فول ئەزەڵاتتان ببینین لەبەرامبەر تەحەداكردنى وڵاتێكى شەڕوەنگێز لە ئاستى میللەتێكدا كە ئێوە خاوەن و دەمڕاستیانن..
لێرەوە پێویستە بڵێم ئەم هەراوهوریایەى ئێرانیش كۆتاى دێت و دەڕوات، وا ئەوپەڕى وەك ئێوەى خاوەن دەسەڵات (10)هاوڵاتى ترى ئەم هەرێمەى شەهید كرد، بەڵام ئەوەى كەدەومێنێتەوە مێژووە و ئیدى میللەت گەیشتۆتەوەى كە ئەگەر لەئاست هەرشتێكدا بێدەنگ بێگومان لە ئاست مەسەلەى نەتەوایەتیدا بێدەنگ نابێت چونكە هەموو باش دەزانین ئەوەى بەسەر كوردێكى (باكور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات)دا بەسەر تەواوى كوردانى باشوردا هاتوە.

لە رۆژنامەى (چەتر) ژمارە (67) بڵاو بۆتەوە
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە