پارتى دیموکراتى کوردستان لەرێگەى مەلاکانیەوە بەنیازە چاکسازى بەرپا بکات

Wednesday, 07/04/2010, 12:00

1068 بینراوە


ماوەى چەند مانگێکە پارتى دیموکراتى کوردستان سەرقاڵى چاکسازى و هۆشیارکردنەوەى ئەندامەکانیەتى ئەویش بەرێکخستنى کۆڕو سمینار و سازکردنى کۆڕى ئایینى بۆمەلاکانیان کەبتوانێت بەهۆیەوە چاکسازى و هۆشیارکردنەوە بەرپابکات و رێگرى بکات لەو ئەندامانەى کە بەنیازن بچنە ریزەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لەشارى هەولێر، ماوەى چەند مانگێکە لەنێورێکخراوەکانى پارتى بەتایبەتى لەگەڕەکەکانى سەروەران و برایەتى و زانایان پارتى مەلاکانیان بانگهێشت دەکەن و کۆڕیان بۆسازدەکەن کەهەفتانە بەپێى رێنماییەکانى پشتیوان سادق هۆشدارى دەدەنە ئەندامەکانى نێورێکخراوەکان سنوورى لقى دووى پارتى کە بریتین لە (مەلا مەسعود کانى کوردەیى) و (مەلاسەلیم شوشکەیى) کەلەنێو جەماوەرى ئیسلامى بەزاناى کۆمەڵى ئیسلامى ناسراون چونکە لەکاتى وتارى هەینى بەردەوام رەخنە ئاڕاستەى دەسەڵات دەکەن کەچى لەولایشەوە دەستە راستى بەرپرسى لقى دووى پارتین و تەنانەت چەند برا و خزم و ناسیاوێکى مەلامەسعودکانى کوردەیى پاسەوانى تایبەتى پشتیوان سادقن و لەکەناڵى قەڵاتى زمانحاڵى لقى دووى پارتى وتارى هەینیان پەخش دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە ئەو دوومەلا پارتییە بەجائیزى نازانن مەلاى مزگەوت نزیکى رێکخستنەکانى ئیسلامى ببنەوە کەچى خۆیان ساڵانێکە لەلقى دووى پارتى سوودمەنن لەزەوى ئۆتۆمبیل و بەخششى مانگانە چونکە هاوکارێکى باشى رێکخراوەکانن ...

  : هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە