هەر کەس بکا بێگانە پەرەستی،، ئاخری هەر دێنێ نوشوستی

Tuesday, 29/04/2014, 12:00

1702 بینراوە



یەکێک لە گرفتە مەزنەکانی حیزب وسازمانی سیاسی، نوسەر، رووناکبیر، مێژووناس، مێژوونوسی کورد ئەوەیە کە بۆ خۆیان بە دەستی خۆیان لە راستیەکان لادەدەن بەسەرهاتەکانی مێژوومان دەشارنەوە! رەنگە ئەو کارە لە نێوان نەتەوەکانی دیش لە پێش شەڕی یەکم ودووهەمی جیهانیدا هەبووبێ. بەڵام بە دامەزراندنی ئاکادیمیاو ناوەندی زانیاری وفەرهەنگی مێژوویی توانیویانە بە دونیا بڵێن : بە هەبونی سەرخان وژێرخانی ئابوریمان سنوری وڵات دیاری دەکەین ودەبینە خاوەن سەروەتو سامانی خۆمان بۆ مێژوومان.زۆر جار بیستومە کە گەورەکانمان گوتویانە، بیانی ونەیار بۆ قازانجی خۆیان مێژووی کوردیان نوسیوەتەوە!
ئەوە بەرهەمی زاخاوی سیاسەتی حیزبەکان بون لە رۆژهەڵاتی وڵات ولە باشور.(ئەوانی رۆژهەڵات ئەوڕۆکە زنجیری دەستی دەسەڵاتی باشوورن) قەت لەخۆیان نەپرسیوە بەڵێ ئەگەر ئەو تێئۆرییە راست بێ ، ئێمە چون بەرپەرچمان داوەتەوە؟ ئارشیوی خەباتی چەند ساڵەمان بۆ نەوەکانی داهاتوو چی تێدایە؟ بەڵگەکان لە کوێن؟ دیکۆمێنتی نەتەوەەییمان چی تێدایە؟ تا بۆ خەڵکی خۆمانی روون وئاشکرا کەین؟
قسە زلەکانی ئەو حیزبانە کە لە کۆنگرەکانیان دەیجونەوە ئە مانەن، ئیمە خاوەنی هەزاران شەهیدین! ساڵها شەڕی چەکداریمان کردووە! دەیان کۆنگرەمان گرتووە! ، ت،ڤی، ورۆژنامەمان هەیە! پشتمان بە گەل بستووە! نوێنەری خەڵک ئێمەین!و....... نە حورمەتیان بۆ شەهید هەیە نە بۆ کورد. دەنا ئەوە حاڵو باڵیان نەدەبوو. سەرچاوەی ناکۆکی لە ناو حیزبی دێمۆکڕات دا دەگەڕیتە ئەو کات کە مەڕحومی دوکتور قاسملو لە پڕاگ دەژیا ونێوان ناخۆشی کەوتە مابەینی ئەوو چەند کەس لە ئەندامانی ناوەندی حیزبی توودە لە هەندەران.ئەوان قاسملویان بە هیخۆیان دەزانی نە نوێنەری دێمۆکڕات.پێیان دەگوت لەسەر کێشەی کورد لە ئێران وەک تاکە کەس لە گەڵت دادەنیشژێن. هەر ئەو کارەش چەکەرەی دژایەتی ئەو جوتە حیزبەی دامەزراند دوای رووخانی شای ئێران ئەو دوو حیزبە چییان بەسەر هات زمانێکی دوورودرێژی دەوێ باسی لەسەر بکرێ.
سەرچاوەی دیش کە ناکۆکی لەگەڵ حیزبی دێمۆکڕات و بنەماڵەی بارزانی زیاد کرد، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پاش کۆنگرەی دووی ئەو حیزبە. مەلامستەفا ئاوارەگی وبێدەرەتانی سەردەمی کۆماری هەر لەبیر بوو بۆ مانەوەی خۆی لەسەر سنورەکانی ئێران توکیاو ئێڕاق ئەحمەد تۆفیقی (نەمر) لە بەڕیوەبەرانی حیزب دروستکرد وپێی گوتن ئێوە دێمۆکڕات نین یان هەشبن دەبێ لەژێر چاوەدێری مندا چالاکیتان هەبێ. هەر بۆیە دەستی دۆستایەتی بۆ شای ئێران درێژ کردو بەڵگەش رادەست کردنەوەی شۆڕشگێڕانی وەکو شەهید / سولێمان موعینی وهاوڕێیانی/ بە کوژراوی بۆ دەسەڵاتی پەهلەوی!
سیاسەت لە ناو کۆمەڵگاو حیزبی کوردردا وێنەی هیچ نەتەوەیەکی دیکە نییە! شەڕ دژی یەکتر بۆ ئامانجی حیزبایەتییە، ئاشتبونەوەش لەگەڵ یەک بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی نییە! (دەست لێدانەوەی تاڵەبانی وبارزانی بە زەبری خانمی ،ئۆلبرایت، وەزیری دەرەوەر ئەوکاتی ئامریکا لەبەر چاوی مێدیاکان ئەو راستیە دەسەلمێنێ) زەمان رۆیی وحکومەتی پەهلەوی تەختی بەختی ڕما مەیگێڕی رۆژگار ژەهراوی مەرگی بە گەرووی داکردن تەفرو تونا بون. لەو ناوەدا مەلامستەفا وایدەزانی شای ئێران ئاش بەتاڵی پێ کردون! ئاگای لە پیلانی زلهێزەکان نەبوو. (هەر چەند سەردەمی کۆماری لەمهاباد دیتبوو) کە خومەینییان هێنایە سەر کار پاش ماوەیەکی کورت یەکێک لەوکەسانە بوو پەیامی پیرۆزبایی بۆ نارد!وگوتی،، ئێمە لە بواری نیزامیدا شکستمان خواردوو. لە بواری سیاسیدا هەر درێژە بە خەبات دەدین! و ئەگەر نەخۆشی ئیزنم بدا دێمە خزمەتتان !(رۆژنامەی ئیتلاعاتی ئێران هی ئەو کات، بە خەتتێکی درشت ئەو پەیامەی بڵاو کردبۆووە، بەداخەوە ژمارەی ئەو رۆژنامەیەم لە بیر نەماوە هیوادارم هەر کەس دەیزانێ بڵاوی کاتەوە)جا بۆیە پاش مەلا مستەفا کا مەسعود وایزانی خەنی بووە بەهاتنەوەی خومەینی ورۆشتنی شای ئێران.
٢٩/٤/٢٠١٤ لە سەر رووپەڕی ،ک ،پ، گرتەیەکی ویدۆییم دیت کە سەنجراکێش بوو.ئەو ویدۆیە بۆ ئێستا بڵاو دەبێتەوە؟ کاری کێیە؟ مەبەست لەو کارە چییە؟وزۆر شتی دی کە رووناکبیری بێ تەدیری کورد دەیڵێن بایی فلسێکە! چون ئەوە پیشەی کۆمەڵگای کوردە کە یەکڕاست دەڵێن : بۆئەوەیە تا شەڕی براکوژی هەڵگیرسێنن!! هەموو ئەو قسانەمان زۆر بیستووە، کەس ناڵێ بۆ : ئەو حیزبانەبۆ تەنیا تاڵاوی مێژوومان بۆدەنەخشێنن؟ داگیرکار دیارە بەڵام حیزبی کوردنەخواز خۆی حەشار داوە !؟
کاتێکی کە وتووێژەکانی نێوان نوێنەرانی کوردو تاران نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک بۆنی شەڕ وڵاتی داگرت هێدی هێدی / زڕەناوی پێشمەرگەکانی وەفادار بە کۆماری ئیسلامی / بە سەرۆکایەتی ئەوکاتی قیادە مووەقەت / کە کا مەسعود دمڕاستی بوو هاتە نێو نێوان. سەرسوور وەکی هەنگە ژاڵە لە شاری مهاباد بڵاو بونەوە وئەوەی دەنکە جۆیەکی شای خواردبێ حیسێبیان لێ دەکێشا. زیاتر ماڵی ئەو کەسانە دەگەڕێن کە منداڵیان پێشمەرگە بون ،لەو نێوەشدا خۆفرۆشی خۆماڵیش رۆڵی سەرەکی هەبووە.(ئەو شەوەی کە ماڵی ئێمە دەگەڕان گەنجێکان لەگەڵ بوو چاوبەست: خۆش خۆش بە منی دەگوت تۆ دەناسم مامۆستای من بوی لە پلەی سەرەتایی !!) وەنەبێ هەربنە ماڵەی بارزانی تاوانبار بن . دەرکردنی ماددەی ٨ لەلایان حیزبەکانی رۆژهەڵات هاندەری بارزانی و خزمەت بوو بە کۆماری ئیسلامی! دروشمی ئەو مادەیە ئەوە بوو: قیادە رەنجی کوریدان بە بادا،،، قیادەی مووەقەت بۆ دەرەوە. ئەوانی ئەو کەشوو هەوایەیان خوڵقاند زۆریان زیندون لە بەر دەستی کا مەسعوددا فززەیان نایە لە چادراندا دەژین تا ١٢ میلیون کوردی رۆژهەڵات رزگار کەن!!
سێ شت فشەن: ئەنترناسیونالیست کە حیزبی مەحمودسەناگاری ئەندامە تێیدا،، ئێڕاقی فدڕاڵ خەونێکی نەهاتوویە،، هەرێمی کوردوستانی فدڕاڵ! (بەشی من بەزیاد بێ ونەمگەرەکە) ، هەموو جارێ کە دەڵێن سەرۆکی هەریمی کوردوستانی فدڕاڵ .پاکستانم وەبیر دێتەوە ١ئاخر ئەوێش بە سیستمی فدڕاڵی بەڕێوە دەچێ!!! (نیوەی زیاتری خەڵکی پاکستان بە گەورەو چووکەوە پێخواسن!)

جەعفەر کەریمی
٢٩/٤/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە