بۆبه‌رگری له‌ ئازادی ڕاده‌ربڕێن له‌ کوردستان و یه‌كاڵاکردنه‌وه‌ی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان

Friday, 27/08/2010, 12:00

1778 بینراوە


کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو نامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ سه‌رۆکی سۆسیال دیموکراتی سوید ده‌نێرن

دەنگی ئێمە لە هەر هەڵبژاردنێکدا بۆ ئەو حزب و هێزانە دەچیت کە پشتیوانی لە خواستە ئازادیخوازیەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن

نامه‌یه‌کی سه‌ر ئاوه‌ڵا
بۆ بەڕێز خاتوو مۆنا سالین لێده‌ری حیزبی سۆسیال دیموکراتی سوید
وەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە، ماوەیەک بەر لە ئێستا بەڕێزتان سەفەری کوردستانی عیراقتان کرد بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. ئێوە سەفەرەکەتان لە کاتێکدا کرد کە خەڵکی بەشخوراو و ئازادیخوازی کوردستان‌و خێزانێکی هەژاری ئەو وڵاتە بە هۆی کارەساتی ئیختیتاف و کوشتنی گەنجێکی خوێندکارو ڕۆژنامەنووسی ٢٣ ساڵە، لە ناخەوە بریندار بوون‌و هەژا بوون. ئێوە لەو سەفەرەتاندا تەنها دەسەڵاتدارانی کوردستانتان بەسەر کردەوە و بە ناکۆک لەگەڵ بەڵین‌و دروشمە ڕاگەیەنراوەکانتان هیچتان بۆ دۆستایەتی خەڵکی هەژار و بێمافکراوی ئەو ناوچەیە نیشان نەدا.

ناکرێت‌و ناشێت لە بەڕیزتان شاراوە بێت. کە دوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستان ماوەی چەندین ساڵە لە دوای ڕزگاربوونی کوردستان لە دەسەڵاتی حکومەتی بەعس‌و ڕووخانی ئەو ڕژێمە، ڕێک بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانی خەڵکی کوردستانەوە، تەواوی سەروەت‌و دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەیان پاوان کردووە‌و خەڵکیان لە دواکەوتوویی‌و هەژاری‌و بێکاری‌و بێئایندەییدا ڕاگرتووە. لە کاتێکدا کە لەسایەی سەروەتی پاوانکراوی بەردەستی خۆیان ژیانێکی شاهانەیان بۆ خۆیان‌و دارودەستەکەیان فەراهەم کردووە، خەڵک هێشتا لە خەمی دەستڕاگەیشتن بە سادەترین پێداویستیەکانی وەک کارەباو ئاوی پاکی خواردنەوەدان. هەرکاتێکیش دەنگی خەڵک دەرهاتبێ و داوای مافی خۆیان کردبێت بە توندو تیژی‌ وەڵام دراونەتەوە‌و تاوانیان لەبەرامبەردا ئەنجام دراوە. کوشتنی سەردەشت عوسمان کە ڕۆژنامەنووس‌و گەنجێکی ڕەخنەگری دەسەڵات بوو، تازەترین قوربانی ئەو تیرۆریزمەی دەسەڵاتدارانی کوردستانە.

سەردەشت عوسمان دانیشتووی شاری هەولێر بوو و خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی ئینگلیزی کۆلیجی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین بوو. ئەو لەسەر ئەو وتارانەی کە لە ڕەخنە لە دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و بنەماڵەی سەرۆکی ئەو پارتە مەسعود بارزانی نووسیبوونی، ڕۆژی ٤/٥/٢٠١٠ لەبەردەم کۆلیجەکەی خۆی دەڕفێنرێت‌و دواتر پاش دوو ڕۆژ لە شاری موسڵ تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە. بە نیشانەکەی سەر جەستەی سەردەشتدا دیارە کە ئەو پاش ئەشکەنجەیەکی زۆرو بە هۆی گوله‌یەک کە نرابوو بە ناو دەمیەوە گیانی لەدەست دابوو. بکوژان مەبەستیان بووە بەو کردەوەیە بە ڕەخنەگرانی دەسەڵات بڵێن کە ئەگەری ئەوە هەیە لە حاڵەتی درێژەدانی ڕەخنەیان لە دەسەڵات ئەوانیش هەمان چارەنووسیان هەبێت.
سەردەشت ئەمڕۆ بۆ خەڵکی کوردستان‌و بە تایبەت بۆ ئەوانەی ڕەخنەگرو ئۆپۆزیسیۆنی دەسەڵاتن، سیمبولی ناڕەزایەتی‌و ئازادیخوازیە. ئێمە وەک بەشێک لەو خەڵکە‌ کە بەشی هەرەزۆرمان بەهۆی ناڕەزایەتی‌و بەرەنگاری بێمافی لە کوردستانەوە ڕوومان کردۆتە دەرەوەی وڵات ‌و لە سوید دەژین، زۆر بە بایەخەوە بۆ ئەم مەسەلەیە دەڕوانین‌. ئێمە وەک نوێنەرانی ڕێکخراوە کەلتوریی‌و کۆمەڵایەتیەکان لە سوید، بەو ئەندازەیە متمانە بە بەڵێنی حزبەکانی سوید بۆ یارمەتیدانی پێشکەوتنی ئازادی‌و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان دەکەین کە بە کردەوە لە بەرانبەر دەسەڵاتی حزبەکانی کوردستان بەرگری لە ئازادیەکان بکات‌و ناڕەزایەتی لە تاوان‌و کوشتاری ئازادیخوازان دەربڕێت. دەنگی ئێمە لە هەر هەڵبژاردنێکدا بۆ ئەو حزب و هێزانە دەچیت کە پشتیوانی لە خواستە ئازادیخوازیەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن.

ڕێکخراوەکان:

1- P-O Flodstrm fr,1ـ پ ـ ئۆ فلودستریۆم له‌ ڕێکخراوی دژی راسیستی له‌ یاڤلا

Gvles Antirasistiska Kulturfrening [GARK]

2- Sherzad Fatih fr, 2ـ سه‌نته‌ری پاریزگاری مناڵان له‌ عێراق

Centret fr frsvar av bernens rttigheter i Iraq- Sv.

3-Iranska Flyktingars Riksorganisation-sektion Gteborg3ـ شورای په‌نابه‌رانی ئێرانی له‌ یۆتۆبۆری [email protected] 4-Iranska Kvinnors Frigrelse4ـ سازمانی ڕه‌هایی ژنان [email protected]

5-Internationella skna konster .Gteborg [email protected]ـ5یۆتۆبۆری ‌کان له‌جوانه ‌ره‌ی هونه‌ڵه‌کۆمه

6-Matin Frening ,kontakt person Adnan Hassan ,[email protected] 6ـ کۆمه‌ڵه‌ی مه‌تین

7-Youth of change ,ordfrande peshraw sherwan [email protected]ـ گه‌نجانی گۆڕان

8-Kurdistan idrottsklubb ordfrande qani delewi .8ـ تیپی وه‌رزشی کوردستان 9- Madusa Frening, [email protected] 9ـ ڕێکخراوی مه‌دوسا 10- Irakiska Flyktingarnas Frbund, [email protected] 10ـ یه‌کێتی په‌نابه‌رانی عێراقی

11- Irakiska Flyktings Frrd, [email protected]ـ 11 رانی عێراقی ‌نابه‌شورای په

12- Radio Hawpshti i Gteborg, [email protected]ـ ڕادیۆ هاوپشتی

13- Irakiska kommitten fr Kvinnors Rttigheter13ـ کۆمیته‌ی عێراقی بۆ مافه‌کانی ژنان

14- Kvinnojouren NINA.14ـ نینا بۆ پارێزگاری ژنان

15. Kurdiska Ungdomsfreningen i Gteborg, [email protected]ـ15یۆتۆبۆری ‌ی لاوانی کورد له‌ڵه‌کۆمه

Kontakt Mail

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە