گەندەڵییەکانی بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیر و هونەر لەسلێمانی

Sunday, 26/02/2012, 12:00

2887 بینراوە


لە نووسینی پێشودا بەکورتی باسی هەندێک گەندەڵی ئەو فەرمانگەیەمان کرد، لەم نوسینەدا . پەردەلەسەر بەشێکی تری گەندەڵیەکانی بەرپرسەکانی ئەو فەرمانگەیە هەڵدەدەینەوە .

(1) یەکێک لەگەندەڵەکانی ناو ئەو فەرمانگەیە، کە پلەی جێگری بەرێوەبەری گشتی یە و پێشتر بەرێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی بووە ، زۆرترین گەندەڵی ئەنجام داوە. بەتایبەت لەنۆژەنکردنەوەی ئەو فەرمانگەیەدا. دووجار پارەی بۆ سەرفکراوە . جاری یەکەم ، کەپارەکەی زۆر خەیاڵی بوو، لەسەر بڕیاری 986 بوو . ئەو بەڕێوەبەرەخۆی دەچوو کەلوپەلی دەکڕی بۆ نۆ ژەنکردنەوە . کەچەندین جار ئیفاد کرا . بەئارەزووی خۆی و بەڕێکەوتن لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەدا پارەیان دەخواردو کەسیش نەبوو چاودێریان بکات . ئەو ڕاستیەش ئەو کاتە ئاشکرا بوو ، کەپڕۆژەکە تەواو بوو دەرکەوت سەرجەم ئەو موادانەی بەکارهێنراون عادی بوون . تەنانەت لەکاتی کردنەوەی دا ... بەرپرسێک ووتبوی ئەوەکەی نۆژەنکردنەوەیە دەڵێ میکیاج کراوە،گرفتەکە لەوەدابوو هیچ لێپرسینەوەیەکی لەگەڵ نەکرا و تێپەڕێنرا. هەرئەو بەڕێوەبەر بۆچاکردنەوەی سەیارەکەی زۆرترین پارەی بۆخەرجکراوە . کە دەتوانرا 4سەیارەی مۆدێل تازەی پێبکڕدرێت . هەربۆیە بەرپرسێک وتبووی . ئەم سەیارەیە قەت پڕنابێت دەڵێ کەشتیەکەی نووحە. دیسان هیچ لێپرسینەوەیەکی لەگەڵ نەکرا، لەبەر ئەوەی بەرپرسێکی لەپشت بوو.

بەدوای ئەودا (2) کەسێکی تر کرایە بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە ، ئەویش بەهەمان ڕیتمی بەڕێوەبەری پێشوو کەوتەگەندەڵی و پارەخواردن و گیرفان پڕکردن . هەر لەسەرەتای دەست بەکار بوونیەوە سەیارەی دائیرەی بەکار دەهێنا بۆکاری شەخسی و چون بۆ سەیران پێ دوای دەوامی ڕەسمی . جگەلەوەی بەقودرەتی قادرکرایە شارەزا ... ئەوەندەی من بزانم باس شارەزانەبوو جگە لە گەندەڵی نەبێت .ئەم گەندەڵە دوو جار داوەتکرا، جارێک بۆ لوبنان و جارێک بۆ ئەردەن، هەردوو جارەکە هەموو مەسرەفێکە لەسەر ئەوان بوو، بەڵام هەردوو جارەکەی بۆ کرا بەئیفاد، سەرجەم پارەی سەفەرەکانی وەرگرتەوە. لەکاتێک دا ئەو داوەتنامانە هیچ پەیوەندی بەو فەرنانگەیەو وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە نەبوە، بەڵام لەبەر ئەوەی حیزبی لەپشتە هەمووکارەکانی بەئاسانی بۆ بەڕێوەدەبرێت .

لە نووسینی داهاتوو دا باسی هەندێکی تر لە گەندەڵەکانی ئەو فەرمانگەیە دەکەین،کەچۆن بەپارەی میللەت گیرفانیان پڕدەکەن .

تێبینی :
1- هونەرمەندێکی شاری سلێمانیە (م-ع)
2- شیعر دەنوسێ (ئا-ح)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە