پەیامێك بۆسەباح حەسەن ,ئەوە ماستاوبوو یان حەق دەربڕین !

Thursday, 04/03/2010, 12:00

1228 بینراوە


ڕێنوار
ئەزیزم پاش ڕێزو خوشەویستیم بۆت پێت دەڵێم دڵۆپێك ویژدانت هەبێت , بەویژدان باس لە مێزگردەكەى كاك ڕێبین و دكتۆرلەتیف ناسراو بە (شێخ لەتیف)بكە كوائەوان ماستاوو پیاهەڵدانیان كرد !
ببورە بەڕێزت باش تێنەگەیشتیت وەك ئەو ناتێگەیشتنەى كە مەسعود بارزانى لە كاك عەدنان نەگەیشت تۆش كەوتیتە هەمان هەڵەو لەوتەكانى ئەو نەگەیشتیت گەر تێبگەیشتیتایە لەوتەكانیان چۆن كوردى بەهەڵوێست و ڕۆشنبیر شانازى بە كەسانى ڕوناكبیرو ڕۆشنبیرى وەك بەڕێز ڕێبین هەردى كە لە بنەماڵەیەكى شەریف و بەفەرهەنگ و بیرڕۆشن و بیرتیژو ئایندەبینن وەهەروەها بەڕێز دكتۆر لەتیف كە هەڵگرى بڕوانامەى دكتۆرایە بەڕەنجى شانى و بەتێكۆشان و زیرەكى خۆى لەبوارى یاسادا نەك وەك دكتۆراكانى ئەرسەلان باییزو هاوشێوەكانى كەكەس نازانێت چۆن؟كەى ؟لەكوێ ؟لەچیدا بەدەستیان هێناوە كە سوێندى یاسایى خوارد خیانەت نەكات كەجى خیانەتى بەئاشكراى دەركەوت كە دەڵێت (ئەوان چوونە دەرەوەوفرسەتە)و چەندین وتەى ترى لەوجۆرە كە هەموو خەڵكى بەشەرەف دەیزانێت .
تەنانەت ڕێبین هەردى هێماى بۆئەوەكرد كە مەسعود بارزانى نابێت وەك سەرۆكى حیزب قسەبكات و ە بەعەشایەرى كاربكات و لەدەمى خەڵكەوە بڕیاربدات دەبێت وەك سەركردەى میللەتیچك بێ جیاوازى هەوڵبدات و نەیكاتە بانگەشە بۆهەڵبژاردن و دۆڕانى خۆیانى پێ هەڵبسێننەوە.
منیش دەپرسم هێزیك پەلامارى ڕۆژنامەنوس بدات و ئازارى بدات و سووكایەتى بەووشەو ناوو كارى ڕۆژنامەنووسان بكات و كامێرایان لێ بسەنن وە یاخود تەقەلە هاوڵاتیان بكەن گوناهەو كوفرە ناویان بنێیت پێشمەرگەو دژەتیرۆر لەكاتێكدا خۆیان هەڵبسن بە ترس و تۆقاندن خستنە دڵى خەڵك و كارى ئاژاوەو تیرۆرى ئەنجام بدەن و بكوژو ببڕو جەردەوچەتە خۆیان بن و كەس نەڵێت بەرى چاوتان كلى پێوەیەو بەسەربەرزى و شانازیشى بزانن و بگرە وەك ئەوەى داستانێكیان تۆماركردبێت ,سوپایەك بەناوى پاسەوان و یەكێكى تر بەناوى دژەتیرۆرو ئەوى تر بەناوى زێرەڤانى و چەندین ناوى لەمجۆرە كە تائێستا سوپایەكى هاوبەش نیە بۆكوردستان كە بێلایەن بن وەك چۆن لەوڵاتان هێزى هاوبەشى یەكگرتووى بێ لایەن هەن لەكێشەكاندا كەڕوودەدەن ئیتر دەپرسم ئەمە میلیشیا نیە چیە؟!
ئەى ئەگەر رشاست دەكەن بۆمووچەى پێشمەرگە زیاد ناكەن بەقەد پێشمەرگەى باشوورى عێراق ,یاخود بۆنایەڵن لەكاتى دەنگداندا كەمافى خۆیانەوەك ئەوەى پێشمەرگە بیرى نەبێت بەبیرو فیكرى سەركردەكان بیربكاتەوەو وەك ئەوەى گوێى نەبێت بەگوێى سەركردەكانیان ببیستێت و وەك ئەوەى زمانى نەبێت بەزمانى ئەوان بنووسێت و بڕیار لەچارەنووسى خۆى ونەوە بەشخوراوەكەى بدات هەروەها لەپاش ئەو هەمووسانسۆرەى لەسەرپێشمەرگە دای دەنێن بەتایبەت كاتى هەڵبژاردن بەوەش ناوەستن سوێندیان دان و چاویان لێ سووركردنەوەو هەرئەوەنەبوو لەگەڵیان نەدەچوونە ناوكابینەى دەنگدانەوە دواتریش ئەوەى گومانیان هەبوو لێى كە دەنگى داوە بەو لیستەى جگە لەخۆیان نانیان بڕى و ماڵ و خانەوادەیان برسى كرد ئایا ئەمانە پێشمەرگە نەبوون ؟ئەى چى بوون ؟
من دەپرسم تەنها بۆبانگەشەى هەڵبژاردن و بەرزكرنەوەى وورەى خۆیان بوو لاى لایەنگرو ئەندامانیان و ەگەرنا ئەوەندە تەفسیرو تەئویلى نادروستیان بۆنەدەهێنایەوەو كێچێكیان نەدەكردە گایەك ئەگەرنا ڕاست دەكەن دەبوایە ڕێگەى لێكۆڵینەوەیان بگرتایەتە بەرو دواتر بەیاسا بڕیاریان بدایە نەك بەشێوازى زارەكى و نایاسایى و هەرشەشەئامێز وەك ئەوەى سەركردەى حیزبێك یان سەرۆك عەشیرەتێك بدوێت مەسعود بارزانى قسەبكات نەك سەركردەیەكى كورد لەكۆتایدا دەپرسم ئەگەرئەمە بیانوونیەو بۆبانگەشەكردن و دەنگ كۆكردنەوە نیە بۆچى لێپێچینەوەلە سەرۆقادر نەكرا لەوەى كە میللەتى كوردى بە(سەگ) شوبهاند یاخود لێپرسینەوە لە (جەمال عەبدوڵا) كە وێنەى چەندكەسێكى هاوڕەگەزى یەكتر كە زۆربەئاسایى بەیەكەوە وەستاون و تۆمەتى ناشیرینى خستونەتە پاڵى و بڵاوى كردونەتەوە كە دژى هەمووپرەنسیپێكى مافى مرۆڤ و كارى ڕۆژنامەگەرى یەو پێشێلكردن و سنوربەزاندنێكى بێوێنەیە لەگۆڤارە سەقەتەكەى داكە بڵاوى دەكردەوە بەناوى(بەڵگە)ئەگەرسەرۆكى كوردە بۆجیاوازى دەكات لەنێوان تاكەكاندا .
دەپرسم ئایا ئەوهەمووكەسەى كە لەپێناوى خۆیاندا لەشەڕى نێوان پارتى یەكێتى دا خویچنیان بەناهەق ڕێژران بۆمەرامى سەركردەكان پێشمەرگەنەبوون ئەى بۆئەوە درووست بوو كەس نەبوو بیاندات بەدادگاو لێپێچینەوەلەسەركردەكان بكات ئەگەروابێت ئەوا لەپێشەوە دەبێت دادگایى سەركردەكان بكرێت و بدرێنەیاساو یاسایان بەسەردا پەیڕەو بكرێت .


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە