عارف ڕوشدى بە قسەى كادرەكانى سلێمانى قەڵس ئەبێت

Sunday, 28/06/2009, 12:00

2208 بینراوە


ئاخر خەڵكینە وەرە خەڵكى ئەم شارە بێت , بە قەد قورسایى عارف ڕوشدى پێلاوى لاستیك و ئەدیداست دڕاندبێت , چەندین ساڵ پێشمەرگە و زیندانى بوبیت , ئێستا عارف ڕوشدیەكى تا دوایى ڕاپەڕین كوردى فێرى نەبوبو , نەیدەزانى كوردایەتى چیە , قەت نەیتوانیوە خێر بۆیەكێتى وكورد بداتەوە , كوڕى تەكەتول و پیاوپیاوێنەیە و بە ماستاوچێتى پێگەییوە و خەڵكى ئەم شارە نیە و فڕى بە سەر ئەم شارەوە نیە , ئێستا لە خێرو بێرى ئەم شارە ئەخوات و بێ ترس وەكو ڕەفیق حیزبیەكانى ساڵان تەنها بۆ ئەوە لێرە دانیشتوە عەزیەتى ڕۆحى خەڵكى ئەم شارە بدات , تۆ ئەگەر ڕاست دەكەیت و خۆت بە خەبات گێر ئەزانى بڕۆرەوە بۆ شارەكەى خۆت لێرەوە خەبات ناكرێ , خۆ ئێستا شەڕ نەماوە , شوكور بۆ خوا ئێوە و پارتى موو بە بەینتاندا ناچێت ئیتر چیت داوە لە ئێمە , تۆ ئەگەر تۆزێك غیرەتت ببوایە ئەڕۆیشتیتەوە بۆ شارەكەى خۆت و لەوێ ئیشت بكردایە نەك لێرە , من نازانم تۆ چیت , بۆ ئەمەندە ئازانیت بڕۆیتەوە بۆ شارو وولاتەكەى خۆت , بڕۆگەر ئازاى لەوێ قسە بكە , لێرە مەبە بە ملازم محسن و قسە ش لە خەڵكى ئەم شارە قەدەغە بكەیت , وەرە بێگانەیەك بەم شارە , بە ئاوو هەواى ئەم شارە ڕێگەى قسەش لە ڕۆڵەكانى بگرێ , لە سایتە بێ بەهاكەى مەلا بەختیاردا ئەم عارف ڕوشدیەى كەس نەیزانى چۆن بوو بە شت , پێى ناخۆشە ڕۆڵەكانى ئەم شارە دەردە دڵى خۆیان بكەن , قەت بوە بێگانەیەك , نامۆیەك بە خەڵكى ئەم شارە ڕێگەى قسە كردن لە خەڵكى شارە كە بگرێ ئەمەم بەس لە عارف ڕوشدى بینیوە , جا كەسێك لە شارەكەى خۆیدا نەتوانێ هیچ بكات و بەردێك بۆ شارەكەى بخاتە سەر بەردێك ئیتر لە شارێكى تر چى پێ دەكرێ , ئەو بەو كادرانە ئەڵێ كە حەوت پشتیان خەڵكى ئەم شارەیە ئێوە نوێنەرى خەڵكى سیلمانى نین , بەڵام عارف ڕوشدى كە بێگانەیە بە ئاوو هەواو خەڵكى ئەم شارە خۆى بە نوێنەرى خەڵكى ئەم شارە ئەزانێ , بە كام ئامارو سەرژمێرى جەنابت زانیت زۆربەى خەڵكى سلێمانى لە قسەى ئەم برادەرانە نیگەرانن یان قسەى گیرفانتە , ئاخر خەڵكى سلێمانى لەو كارە نابەجێیانەى ئێوە نیگەرانە , جەنابت ئەزانى تۆ و مەلا بەختیارو ئازاد جوندیانى و سەرۆ قادرو ئەرسەلان بایز ڕۆژانە دەیان سوكایەتى بە خەڵكى ئەم شارە ئەكەن , تۆ ئەزانى ئێوە هەرچى قسەیەك بەو برادەرانە بڵێن قسە بە خەڵكى هەموو ئەم شارە ئەڵێن , ئێوە لە پشت ئەوانەوە سوكایەتى بە خەڵكى ئەم شارە ئەكەن , ئێوە قسە بە هەرچى كەسێك لەو برادەرانە بڵێن قسە بە هەمومان ئەڵێن , یەكێتى هاتوە بۆ ئیهانەى خەڵكى ئەم شارە و ڕۆڵەكانى كەسانى نامۆ و غەریب بەم شارە ئەمانەى هان داوە ڕۆژانە ئیهانەمان بكەن , چۆنە شوكور بیرتان كەوتەوە سلێمانى قەڵاى سەوزى یەكێتیە , چوار ساڵە ئێوە قەت بیرتان لەوە نەكردۆتەوە خزمەت بە خەڵًكى ئەم شارە بكەن ئەوا ئێستا نزیكى هەڵبژاردنەوە و ئەتانەوێ بۆ پڕو پاگەندەى هەڵبژاردن ئەمە بەكار بهێنن , عارف ڕوشدى باش بزانە ئێوە هیچ نین , ئێوە نوێنەرى ئێمە نین , بۆتان نیە قسە بەناوى خەڵكى ئەم شارەوە بكەن , تۆ بڕۆرەوە نوێنەرى خەڵكى دهۆك بەو بەناوى ئەوانەوە قسە بكە و بۆت هەیە ڕێگە لە خەڵكى دهۆك بگریت قسە نەكات نەك لە خەڵكى ئەم شارە , تۆ ئەزانیت خۆتان و حیزبەكەتان و حكومەتەكەتان چیتان بە خەڵكى ئەم شارە كردوە و ئەیكەن , بزانە ئەگەر ئەمە ئیهانە نیە بۆ ئەوانەى قسە لە سەر كادرەكانى ئەم شارە ئەكەن هیچیان خەڵكى ئەم شارە نین , هەمویان نامۆن بە ئێمە و داب و نەریت و كلتورمان , ئێوە شارەكەمتان داگیر كردوە , داهاتى خەڵگى ئەم شارە ئەخۆن , شوێنى خەڵكى ئەم شارەتان گرتوە , زەوى خەڵكى ئەم شارەتان داگیر كردوە , كەچى ڕێگە نادەن خەڵكى ئەم شارە بیرو بۆچونى خۆى دەربڕێ , جەنابت ئەگەر ئازایت , ئەگەر بڕوات بە ڕێككەوتنە ستراتیژیەكەى نێوانتان هەیە فەرمو بڕۆرەوە بۆ شارەكەى خۆت لێرە مەبە بە دەم سپى ئێمە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە