هەقە مەلا بەختیار كوژەكەیەكى شین بكات بە ناوچەوانیەوە

Friday, 12/06/2009, 12:00

2559 بینراوە


لاى مەلا بەختیار پرۆسەى گۆڕان و چاكسازى ئەوەندە قورس و گرانە كە بۆ كەس نیە بەو كارە هەڵسێ ئەگەر لە ناو یەكێتیدا نەبێت و ئەو كارە بە كەسیش ناكرێ ئیلا بەو كەسانەى ئەمڕۆ خۆیان بە یەكێتى یان پارتى دەزانن , لە كاتێكدا هیچ كارێك نیە قورس بێت ئەگەر مرۆڤ مەبەستى بێت بیكات , با لە مەلا بپرسین گۆڕان قورسە یان گەندەڵى , بۆ ئێوە بۆ گەندەڵى بەردەوام ئامادەگیتان هەیە بەڵام ناتوانن گۆڕان و ڕیفۆرم بكەن , مەرج نیە ئەوەى یەكێتى یان پارتى نەبێت نەتوانێ گۆڕان بكات , بۆ مەلا گیان ئەگەر یەكێتى و ئەم سەركردایەتیەى ئێستا هەیە یەك تۆز خێرى تیا بمایە بۆ گۆڕان و ڕیفۆرم ئەوا ئەو هەموو كادرو سەركردایەتى و ئەندام و جەماوەرەى وازیان لەو حیزبە نەدەهێنا كە سێ بەشى تەمەنیان پێ بەخشیوە , كەسێك ئامادە بێت واز لە هەموو ئیمتیازات و پلە و پایەى خۆى بهێنێ , كەسێك ئامادە بێت نانى مناڵەكانى ببڕێ ئەوا گۆڕانیشى پێ دەكرێ , چونكە ئەو مرۆڤە گۆڕانى لە خۆیەوە دەست پێ كردوە , كێ لە ئێوە ئامادەن دەست بەردارى بچوكترین دەسەڵاتى خۆتان بن , منیش ئەڵێم بۆ ئێوە ى شێت و شەیداى كورسى گۆڕان قورسە , وەرە تۆ خۆت ئیشەكانى خۆت حساب بكە ئایا ئامادەیت واز لە دە ئیش بهێنیت و تەسلیمى كەسانى ترى بكەیت , ئەگەر كردت ئەوا گۆڕان ئاسانە بەڵام نایكەیت بۆیە پرۆسەى گۆڕان لاى تۆ قورسە , مەلا ئەڵێ ((هه‌میشه‌ ئینشیقاق له‌ مێژوودا پیاوی‌ خراپ و هه‌لپه‌رستی‌ زۆر كردوه)) لەهەموو ئەو چاوپێكەوتنەدا تەنها ئەم قسەیەم بە دڵ بوو دیارە مەلاش لەبەر ئەوەى یەكەم ئینشیقاق لە یەكێتیدا ئەو كردى بۆیە ئێستا پیاوێكى هەلپەرست و خراپى لێ دەرچوە , یەكێك لە ئەندام سەركردایەتیەكان بۆى باس كردم ووتى جارێك چووم بۆلاى مەلا بەختیار ووتى پێم ووتوە بۆ تۆ عەیبە ئەوەندە توندى لە سەر كاك نەوشیروان ووتى مەلاش پێى ووتوم بڕوا بكەن بە گۆڕى شەهیدئارام ئەوە قسەى من نیە قسەى مام جەلالە پێش ئەوەى قسە بكەم ئەو پێم ئەڵێ چى بڵێم , جا حیزبێك ئەمە ڕەفتارى بێت كەس نەتوانێ بێ قسەى سكرتێرەكەى هیچ بكات دیارە ئەو حیزبە خێرى تیا نەماوە , بۆ چاكسازى ,بۆ ئێمە هەست بەوە ناكەین كە یەكێتى لە ناوەوە ئەگۆڕێ بەڵام كە نەهێڵن ناچارین لە دەرەوە دەست پێ بكەین و ئەم جارە بتوانین كۆمەڵگا بگۆڕین ,ئێمەى ئەوانەى پشت گیرى لیستى گۆڕان نەمانوتوە بە یەكجار هەرچى دنیایە ئەیگۆڕین , ئێمەش ئەزانین گۆڕان پرۆسەیەكى لەسەر خۆیە و كاتى ئەوێ بەڵام ناكرێ هەنگاوى بۆ نەنێین , ئەبێت هەنگاوى بۆ بنێین , هەنگاو نان ئاسانە و ئەتوانین لە ماوەیەكى تردا هەنگاوى قورس تر بنێین ,ئەگەر چاوەڕێى پرۆسە ى گۆڕانەكەى پارتى و یەكێتى بین ئەوا قەت نایبینین , بە چەند ساڵ جارێك هەندێ كەس ئەگۆڕن ئیتر بیر ئەچێتەوە و دەرگاى لەسەر دائەخرێ تا كاتێكى تر جەماوەر لێى ئەداتەوە , مادام پێم خۆشە گۆڕِان سەر بگرێ ئەبێت یەكەم جار لە خۆمەوە دەست پێ بكەم , لە تاكەوە بۆماڵ و لە ماڵەوە بۆ كۆمەڵگاو لەوێشەوە بۆ دەسەڵات بەبەردەوامى ,ئاخر بۆ ناكرێ و نابێت گروپێك هەڵگرى ئەو پەیامەى گۆڕان و ڕٍیفۆرم بن , تۆ شەرعیەت نابەخشیتەوە , تا بزانێ ئێمە شەرعیەتمان هەیە یان نا , هەموو بزوتنەوەیەك شەرعیەت جەماوەر ئەیداتێ , ئەم بزوتنەوەى ناویان گۆڕان و ڕیفۆرمە ئەوا شەرعیەتیان لەو جەماوەرە وەرگرتوە كە پاڵپشتن بۆى , ئەو بەرنامەیەى ئەو لیست و بزوتنەوەیە هەیەتى بەرنامەیەكە تێرو پڕ , ئێمە نەمان ووتوە لە پڕێك ئەبین بە كوڕێك بەڵام هەموو كارێكیش لەیەكەم هەنگاوەوە دەست پێ دەكات , هەر ئەم پەلە قاژەیەى ئێوە دەیكەن و ڕاكێشانتان بۆ ناو خەڵك و قیرتاو كردن و كۆمەڵێ كارى تر ئەوە سەرەتایەكى ئەو گۆڕانەیە ,ئێوە تا ترستان نەبێت هیچ ناكەن , بەڵام كە ترس هەبوو ئیتر سەدان كارى ناشەرعى ئەكەن تا خەڵك بڕواتان پێ بكات , ئێمە ئێستا متمانەى خەڵكمان وەرگرتوە , بەڵام ئێوە ئەو متمانەیەتان لە دەست داوە , ئەم مانگە ئێوە خەڵكتان بیر كەوتۆتەوە , بەڵام لەوە و پێش كێتان بیرى خەڵكتان بوو ئەمەش گۆڕانە و ترسە لە دەرنەچونەوەتان , مەلا بیرت چوە ووتارو لێدوان خەڵك ئاگادار ئەكاتەوە , دیارە جەنابتان گرنگى وتارو و لێدوان و نوسین نازانن ئەگەر بتان زانیایە دو ووتار یان تەنها یەك چاوپێكەوتن چۆن ئاگر لە خەرمانتان بەر ئەدات ,ڕاپەڕینیش بەس بە ووتارەكانى فەرهاد سەنگاوى بوو , پرۆسەى گۆڕان ئەوەندە پرۆسەیەكى قورس نیە وەكو ئێوە دەیان شێرو ڕێوى بۆ ئەهێننەوە , خۆشت باش ئەزانى , بەڵام ئێوە ئامادەیتان نیە بیكەن چونكە ئێوە شەڕى كورسى و پلە و دزیەكانتان ئەكەن , شەڕ بۆ ئەوە ئەكەن ئەوەى كۆتان كردۆتەوە لە دەستان نەچێت نەك بۆ گۆڕانى ئەم دەسەڵاتە ,ئێوە گۆڕانێكتان قبوڵە زیانى بۆ خۆتان نەبێت كە گەیشتە سەر خۆتان ئیتر بە كارێكى دوژمنانە و خیانەتكارانەى ئەزانن , ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە