کێن ئه‌وانه‌ی له‌ ناو تۆزی گرده‌که‌دا خۆیان ده‌گه‌وزێنن؟

Saturday, 29/08/2009, 12:00

1239 بینراوە


گردەكە وەكو هەرشوێنێكی دیكەی ئاسایی سلێمانی ئاساییە، جێگایەكی ئاساییە و كەسیش ناوی نەناوە (گردی پیرۆز) ، بگرە جەماوەری سلێمانی بەتایبەتی وكوردستان بەگشتی، لە خۆشەویستی ئەو تێكۆشەرەی كە لێ ی نشتەجێ یە ، ئەو پیاوەی كە دوژمنەكانی بەر لەدۆستەكانی بە شێرە پیاو ناوی دەبەن ، ئەو پیاوەی دەستی نەچووەتە ماڵی میللەت، لە كاتێكدا زۆربە سەروەت و سامانی یەكێتی لەژَێر دەستیدا بوو، ئەو پیاوەی كە لەدوور نزیكەوە و تەنانەت لەلایەن دوژمنەكانیشیەوە گلەیی داوێنپیسیان لێوە نەبیستووە، لە كاتێكدا شۆڕە سوارەكانی ناو یەكیتی تا ناقڕەیان غەرقی داوێنپیسین ، ئەو پیاوەی زۆربەی تەمەنی بەچیاكانی كوردستانەوە بووە ، لە پێناوی سەربەخۆیی نەتەوەكەیدا...دەشێ نزیكەكانیشی گلەیی لێ ی بكەن ، گلەییەكەش لە خۆشەویستیەوەیە بۆ ئەو شێرە پیاوە ، گلەیەكەیش ئەوەیە كە دەبووایە ئەندامەكانی لیستەكەی ئەو مەهزەلەیەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانیان پێ قبووڵ نەبووایە و، قسەیان بكردایە یان هۆڵەكەیان بەجێبهێشتایە ، وەكو نارەزاییەك دژ بەو مەهزەلەیە.. دواجاریش نەخوێنەوارەكان وكاسەلێس و كورتەپەنەكانی مەكتەبی راگەیاندن ، نەخوێنەوارێكی وەكو (فەلاح كەریم) و (ستران عەبدوڵا) كە هەموو كوردێك دەزانێ ستران عەبدوڵا چ ماڵێكە،دێن دەستە چەورەكانی مەنسوولەكانیان بە تێكۆشەرانی وەكو كاك نەوشیروان مستەفا و كاكە حەمە تۆفیق دەسڕنەوە . بێگومان نووسینەكانی ئەم خەڵكانە لەسەر ئەو زاتانە هێندەی دیكە لەلای خەڵكی خۆشەویستریان دەكات ، چونكە جاش قەڵەماكانی یەكیتی و شەڕی ناوخۆ ، بەفیتی كینە لەدڵێكی وەكو ئازاد جوندیانی پەلاماری تاجی سەرەكانی خۆیان دەدەن وباشیان دەناسن .كەچیش دەیان سەركردەو ئەهلی قەڵەم هەن لە سەركردایەتی یەكیتی دا، نەك ووشەیەك لەسەر كاك نەوشیروان ناڵێن بەخراپی، بگرە هەمیشە بەڕێزەوە لە كۆڕو كۆبوونەكانی خۆیاندا باسی دەكەن ، بۆیەش كەسانی وەكو وفەلاح و ستران وشێخ نەبی و ئیبراهیم جەلال و ئازادەكان و كوڕانی عەوڵا ، دەبێ دەسنوێژبگرن ئەوساش بەباشی باسی زاتێكی وەكو نەوشیروان مستەفا بكەن ، دیارە ئازاد جوندیانی و هاوبابەكانی دەیانەوێ كاك نەوشیروان بێتە ئاستی ئەوان ، كە ئەمەیان خەوێكی سكرتێری گشتیەو نایەتەدی . خەڵكی باش دەزانن كە ستران عەبدوڵا شەڕ بە كۆنە قین دەكات و ، جوندیانی خۆی ئەم راستیە دەزانێ ، بۆیە گاڵی دەدات قسە بەگردەكە و ئەندامەكانی بڵێت. كاتێ رێكخستنەكانی كۆمەڵە لە هەشتاكان باوكیان لە ناو شاری كەركوك كوشت، وادەزانێ بە فەرمانی كاك نەوشیروان بووە. زۆرن ئەوانەی كە گورزی كۆمەڵەیان خواردوە، ئێستا لە سایەی بارودۆخی شكستخواردوی یەكێتیدا ، دەیانەوەی رەخنەی بێ سەروبەر لە كۆنە تێكۆشەرانی كۆمەڵە بگرن و، هەقی كەسوكاری كوژراوی خۆیان بكەنەوە ، كە لەسەر خیانەتی نەتەوەیی بەسزای گەل گەیەنراون، لەوانەیە فەلاح كەریمیش شتێ بێت لەوجۆرە. بۆ وەڵامی پرسیارەكەی فەلاح كە بۆچی كاك نەوشیروان نەچوو بۆ پەرلەمان،؟ دیارە ئەمانە دەیانەوێ كاك نەوشیروانیش خەباتی پەنجا ساڵەی خۆی بداتە ئاوەوە و، بیخاتە ژێر پێ ی كوردفرۆشانەوە! بچێت دەست بخاتە ناو دەستی بكوژەكەی قارەمانێكی وەكو عەلی عەسكەریەوە، كە زۆر بەنامەردی و بەدیلی شەهیدیانكرد، ئەو شەهیدەی كە وێنەكەی رۆژانە لەپشتی سەری سكرتێری گشتیەوەیە، لە ژووری كۆبوونەوەكانی لە دوكان، زۆرجار رێككەوتووە كە ئەو بكوژەی ئێستا سەرۆكی پەرلەمانە، چەند جارێك لەژێر ئەو وێنەیە دانیشتبێ.. یان گوێ لەوانە بگرێت كە ئەو لە(راژان) هێنانیەوە و بەشداری راپەرێنی پێكردن و ، دواجاریش بوون بەسەرۆكی تەزویری كورد ؟ . یان بۆ قسەكەی ستران بۆ كەس لەناو سەركردایەتی و بنكردایەتی دەیتوانی داوای گۆڕان و چاكسازی بكات لە حزوری سكرتێری گشتیدا، یان باسی حكومەتی سێبەری بكردایە؟ یان ئەوەتا خۆی لێ كەڕدەكرد یان دەیبوغزاند و دواجاریش تڕۆیدەكرد. ستران وەكو ماستاوچیەكی پلە یەكەمی تاڵەبانی ئەم راستیە باش دەزانێ.باشە ئەوانەی كە لەسەركردایەتی یەكیتی ماونەتەوە كێن ؟ جگە لە باندێكی ماستاوچی وكاسەلێسی تاڵەبانی بەولاوە، لە كۆسرەتەوە تا دەگاتە سەعدی پیرە و، كۆمەڵێ پیرو پەككەوتە ونەخۆش ودەست سپی لە سیاسەتدا؟!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە