له‌ سلێمانیش کۆمپانیای گۆران نێت، ئه‌م فلته‌ره‌ی خستۆته‌ سه‌ر کوردستانپۆست

Thursday, 03/06/2010, 12:00

1979 بینراوە


ئەمڕۆ ویستم وەک هەموو ڕۆژانێکی کە کەمێک خەمەکانی خۆم بە خوێندنەوەی بابەتە پرواتاکانی کوردستان پۆستەوە رەوێنمەوە
چاوم بەکۆمەڵێک سەردەشتی دیکە بکەوێت کەمێک خەم و ئاژاری در ۆ دەلەسەکانی سەرکردە بێ شەرمەکانی کوردستانم بیرچێتەوە
بۆیە هەروەک هەمیشە ماڵپەری کوردستان پۆستم کردەوە بەڵام بینیم نووسراوە لە ژێر کارکردندایە پاشان ڕاستەوخۆ پڕۆکسیم بەکارهێنا چونکە زۆر جوان دیار بوو کەئەمە بلۆککردن یان فیلتەر کردنە جگە لەم هێد تایتڵە
Under Construction
هیچی دیکەم نەبینی کە ئاماژە بە کارکردن لەمالپەڕدا بکات هەروەک چۆنە لەوینەکەدا دیارە

زۆر بەداخم کە دەسەڵات ڕێگەنادات لەوێشدا بەسەربەستی هەناسەبدەین لەوێشدا کەمێک بحەوینەوە ساتێک برینەکانمان ساریژ بێت
چاومان بە سەرده‌شەتەکان و سۆرانەکان بکەوێت بەڕاستی شەرمە بۆ دەسەڵاتێک کە لەئاستی وێبسایتێکدا هێندە لاواز و ترسنۆک بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە