مەگەر لە بری سوێند تەڵاق بخۆن تا گەندەڵی نەمێنێت

Thursday, 05/04/2012, 12:00

1266 بینراوە



 

وەك دەزانین ئەمڕۆ لە پەرلەمان هەر وەكو جاران و دووبارە نێچیرڤان بارزانی سوێندی خوارد لەسەر پیشەیی كارەكەی بەڵام زۆر لەو سوێندانە دەكەون و كەفالەتیش نادەن , بەڵام ئەوەی من دەمەوێت لەم نوسینەدا باسی بكەم ئەوەیە چۆن گەندەڵی لەناو سەركردەكاندا و بە تایبەت لەناو بارزانییەكان بن بڕ بكەین ؟!!
وەڵام : گەندەڵی وەكو كابرا وتی بووە بە كلتور هەموو شتێكیش بە هاوشێوەی خۆی چاك دەكرێ چۆقۆ بە چەقۆ تیژكەرە , ئاسن بە ئاسنگەر , بۆیە پێویستە گەندەڵیش كە كابرا وتی بووە بە كلتور هەر بە كلتور چارەسەر بكرێت , دیارە وەك دەزانین یەك لەو سوێندانەی كە لەناو هەندێ خەڵكی عەشایری (سیاسی ئێستا) باوە بریتییە لە سوێند خواردن بە تەڵاق سێ بە سێ بۆیە ئەگەر ئێمە بمانەوێت سەركردەكان جوانتر كاری خۆیان ئەنجام بدەن و لەسەر سوێندەكەیان پابەندبن ئەوا پێویستە لە بری قورئان سوێند بە تەڵاق بخورێ , جا كێش ئەو نێرەیە كە تەڵاقی خۆی بكەوێنێت لە ناو بنەماڵەی سەرۆك !! باوەڕ ناكەم كەسی وا هەبێ كە بوێرێ تەڵاقی خۆی بدا لە ئەرز .
هەر لەبەر ئەوەیە كە داوا ئەكەم كە با لە بری قورئانی پیرۆز كە زۆرێكیان باوەڕیشیان پێی نییە با تەڵاقەكە بكەین بە سوێندی رەسمی , لە كاتێكدا كە سەركردەكانی هەموو جیهان شویان بە ژنەكانیان كردووە نمونەش بەشار ئەسەدە كە ئیمەێڵەكانی ئاشكرا بوو زانرا كە نیوەی كارەكانی لەلایەن ژنەكەیە پێی ئەوترێ ئەمەش نیشانەی هۆگر بوون ژێردەستە بوونی پیاوە سیاسیەكانە لەلایەن ژنانەوە , وە لایەنێكی تری سوودی ئەم جۆرە سوێندە بریتییە لە نەمانی بیانوی ئۆپۆزسیۆنیش ئەوەش سودێك بۆ تۆ كاك نێچیر ئەگەر لێیان پرسی ماڵ و مناڵت بۆ هێندە داخلی سیاسەت ئەبن بڵێ سوێندم لەسەر خواردوون .
دەی وەرن ئەم قسەیەش بە بە قسەی ئێمە بێت و بزانین دەئەنجامی چی ئەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە