حەمە رەنجاو (سیس كۆس) تێی هەڵدراوە !!!!

Saturday, 12/09/2009, 12:00

1597 بینراوە


چایخانەى شەعب لە شارى سلێمانى كە بە مەڵبەندێكى رۆشنبیرى و هونەرى شارى سلێمانى ناسراوە ,رۆژانەئەگەر بۆ 5 خولەكیش سەردانى ئەو مەڵبەندە بكەیت زۆر شت دەبیستى و زۆر شتیش فێر دەبیت ,كە بەخۆم ئەگەر یەك رۆژ نەچم شێت دەبم , رۆژى پێنج شەممە 10/9/2009 هاورێ یەكانم پێیان گوتم ژمارە (558) هەفتەنامەى هاوڵاتیت خوێندێتەوە بە ناونیشانى (ناكۆكییەكانى ناو سەتەلایتى كوردستان شەرى لێدەكەوێتەوە) بزانە حەمە رەنجاوى خۆ فرۆش و بەدرەوشت چی بەسەر هاتیە ؟!!!!.... تێی هەڵدرایە!!.......

بەراستى گەلەك بە پەلە هاوڵاتیەكم كڕی و بابەتەكەم خیندەوە , شاگەشكە بووم بەوەى كە حەمە رەنجاوى هاورێمان .... ئێستا نا...!!! بەڵكو زەمانى شاخ كە پێكەوە پێشمەرگەى حزبی شیوعى بوین ,تێهەڵدانى خواردوە بە دەست و پێی جوامێرێك , كەوەك لە بابەتەكەش تێگەیشتم جام پر بوە بۆ یە لێی ڕژایە , بەراستى شەرم دەكەم كاتێك بیر لەو ماوە كورتە دەكەمەوە كە ئەو سیسكۆسەم ناسی ...كەسێكى پیس و پۆخل لە روخسارو لە ناوەرۆكیشدا , لە هەڵسوكەوت و گفتاریدا , لە رەوشت و ئەنجامیدا , هەمیشە مەست و بە كاوێژ... لە بیرمە هیچ كاتێك حەزى بە خێرو خۆشی دانیشتوانى گوند نشینەكان و تەنانەت پێَشمەرگەكانیش نەدەكرد , ئەو دومبك چیە بەردەوام خەریكى دومبك لێدان بوو ,نەیدەهێشت كەس ئیسراحەت بكات , تەنانەت ئەو پێشمەرگانەشی كە لە واجب و كەمین دەگەرانەوە پێویستیان بە ئیسراحەت بوو , ئەو لێزانە بە دومبك هەراسانى دەكردن , من زوو لە كن ئەو نەمام و خوا بۆى رێكخستم , بەڵام ناو بەناو , كە سەكانى نزیك لەو شالورە هەیدادو بێدادیان بو لە دەست (حەمەى تێهەڵدراو) سەد بریا ئەو كاتیش تێی هەڵدرابا , بەراستى دواى راپەرین زۆر كەسی ماستاو چی و لێزان ئیشى خۆیان دەزانى , كورد گۆتەنى لە كێ باى بێ لەوێ شەن دەكەن , نمونەى حەمە ى تێهەڵدراى كە جگە لە خیانەتى نەتەوایەتى و حزبی , لە چەندین ساحە گەمەى كردوە , مەبەستم چەندین حزبە , بەخوداى هەر لەبەر ئەو كەم و كوریانەى لە روى نایات بێتە چایخانەى شەعب چونكە روى نیە , با بگەرێمەوە سەر هەواڵى تێهەڵدانەكەى كە بوبوە وێردى سەرزمانى زۆربەى ئەوكەسانەى لە چاخانەكە بون , لە یەكیان دە پرسی, دەیانگوت دەبی باشی تێهاڵدرابی!!!!! دەبی كەوتبێتە تەوارى !!!!....

بەراستى وەك گوتم لە دواى راپەرین زۆر هەل بۆ خەڵكانى نمونەى تێهەڵدراى رێككەوت , هەروەها شەرى براكوژیش دوبارە ,كە سیسكۆس لە هەردوكى ئیستیفادەى كرد !!! بەڵام سومعەو ناوبانگ گرنگە نەوەك مادەو شتی دیكەش ... ئاشكرایە لەشفرۆشیش پارەو مەكانەت و زۆر شتى دیكەى دەست دەكەوى ,بەڵام لە روى ئەخلاق و كە سایەتیەوە سفرن , ئەمن نازانم ئەم سیسكۆسە چۆن پارتى هەرخەڵەتاندوە , لەلایەك كردیتیانە مودیرى سەتەلایت لەلایەكى دیكە مودیرى نوسینگەى سلیمانى گۆڤارى كاروانە , كە زۆر نوسەرو ئەدیب هەن لە ركى سیسكۆس بابەت نانێرن بۆ ئەو گۆڤارە بە پێزە, لە لایەكى دیكەش لە هەفتەنامەى كۆنە حزبەكەى (رێگاى كوردستان) ستونەكى هەیە بە ناوى زناك كە كۆمەلێك وشەى فەلسەفی بەكار دەینى كە دڵنیام بە خۆشی نازانێ چ دەنوسێ, نە پێشەكى نە ناوەرۆك نە خاتیمەى نیە زۆر نوسینیشى هەیە چەند بارەو دە بارەیە كە سیسكۆس دەینوسێ 20 ساڵە ئەو نوسینە عەلەق و مەلە قانە دەنوسێ و چەند بارەى دەكاتەوە , لەلایەكى دیكەش لە حكومەتى هەرێم لە وەزارەتى رۆشنبیرى فەرمانبەرەو دەوامیش ناكات كە بە خۆشم لەوێ فەرمانبەرم و دەوامیش دەكەم .بەڵام باشتر دەوام ناكات!!!!!......... بەخوا دەنا لەوێش تێی هەڵدەدرێ وەك چۆن لە سەتەلایت تێی هەڵدرایە !!!بەس زۆربەى رۆشنبیران و نوسەران و هونەرمەندان دەپرسن دەبی لە بەرنامەى زوم ئییییین چۆنیەتى تێهەردانەكەى بڵاو ببیتەوە , چاوەروانى پێنج شەم دەبین !!!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە