گاران بەخڕەوە دەرۆیشت ئازاد جندیانى لە گۆلكە سورێی دەپێچێتەوە

Thursday, 18/06/2009, 12:00

2550 بینراوە


ئەوەى من ئاگاداربم وبزانم ژمارەیەكى یەكجار زۆرى خەلكى سۆران بەگشتى وسنورى مەلبەندى چۆمان بەتایبەتى بریاریانداوە لەم هەڵبژاردنەى داهاتوودا دەنگ بدەن بەلیستى گۆران وبایكۆتى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى (مسعود بارزانى) بكەن وناچنە ژێرراسپاردەكانى هاوپەیمانیەتى نێوان یەكیتى وپارتى.
سەرانى دەسەلاتدارى گەندەلى ناویەكیتى زۆر هەوڵدەدەن خەلكى سۆران بەو رێژەیەى دەنگ بەلیستى گۆران نەدەن ،رۆژانە سەردانى بەردەوام بۆ ئەو ناوچەیە دەكرێ وسەدان وەعدوبەلێن بەو خەلكانەدەدەن تا دەنگ بەولیستە نەدەن ورووى رەشى یەكیتى لەو سنورەدا سپیى بكەنەوە !!بەلام تا كاتى نوسینى ئەم بابەتە هەوڵەكانیان بهودەبووە.ئازاد جندیانى هەم سەردانى ناوچەكە دەكات وهەم تەلەفۆن بۆ خەلك دەكات وهەم خەلك رادەسپێرێت بۆ ئەوەى كاریگەرى دروست بكەن لەسەر ئەو خەلكانەوهانیان بدەن بگەرێنەوە بۆناویەكیتى ونەچنە ژێر داخوازیەكانى لیستى گۆران.بەلام تا ئەو لەحزەیە نەیان توانیوە هیچ بەهیچ بكەن.ئەو چەند مندالكارەى كە لە هەولێر لەگەل (مەلابەختیاروئەرسەلان بایزوئازادجندیانى)كۆبونەوە گوایە ئەوانە چوونەتە ناولیستى گۆران وگەرانەوە بۆناویەكیتى ئەسڵ وئەساسى نیە!بەلكو ئەوانە خزمى (خدرچۆمانى) بوون وبەفیتى دەزگاى زانیارى ئەو تەمسیلەیان دروست كرد.
خۆئەگەر ئەوەش راست بێ چ لەوەزعەكە دەگۆردرێ .چونكە پەندێكى كوردى هەیە دەلێ/گاران بەخرەوەدەرۆویشت ولە گۆلكە سۆرییان دەپێچایەوە.خەلكى سۆران لە%70گۆرانە با %30یش دەنگ بەلیستى كەرە دێزە هەربدات .
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە