بروسکه یه کی به په له له مام جه لاله وه بۆ دکتور حه مه سابیر

Saturday, 06/06/2009, 12:00

2794 بینراوە


برای به ڕێز،
پێشمه رگه ی دێرین و ماندونه ناسی یه کیه تی نیشتیمانی کوردستان به ڕێز مامۆستا جمال حاجی محمد لێپرسراوی مه ڵبه ندی ده ره وه له یه کێک له نه خۆشخانه کانی په کین نه شته ر گه ری بۆ ئه نجام دراوه و ته ندروستی باش نی یه جا هیوادارم جه نابت سه ردانی بکه یت و به ناوی منه وه هیوای چاکبونه وه ی بۆ بخوازیت ـ کاک دکتۆر ، ڕاسته ماموستا جمال ئێستا له گه ڵ باڵی گشتی ڕای جیاوازه ، به ڵام ئه مه ئه وه ناگه یه نێت که ئێمه له م کاته دا لێی نه پرسینه وه و بێوه فای به رامبه ر بنوێنین ـ وه ک هه موتان ئاگادارن ماموستا جمال له سه ره تای دروست بونی شۆڕشه وه پێشمه رگه ی یه کیه تی نیشتیمانی کوردستان و ئه و هه رده م له خزمه تی کۆمه‌ڵانی خه ڵکی کوردستا نا بووه ـ هه ر ماموستا جمال بوو له سه رده می ئه نفالدا ٧٠ ڕۆژ له گونده کانی خاڵه بازیانی و چه می ڕێزان مایه وه بۆ ڕزگار کردنی هه موو هاوڵاتیانی ئه و ناوچه ئێستاش ڕۆژانه به ده یان گوند نشینی ئه و ناوچه دێنه لام و باس له به وه فای و مه ردایه تی ماموستا جمال م بۆ ده که ن له و سه رده مه داو وه هه روه ها نابێت ئه وه شمان له بیر بچێت که له ڕاپه رینه مه زنه که ی ساڵی ١٩٩١ دا هه ر مامۆستا جمال بوو له دوای شه هید بوونی یه کێک له براکانی به خۆی و چه ند پێشمه رگه یه که وه له شاخی ئه زمه ر پارێزگاری یان له شه ره فی میله تێک ده کردو شه ری مان و نه مانیان کرد تاکو چۆکیان به حوکمه تی عیراق دانا بۆ سه ر مێزی گفتوگۆ ـ به ڵام به داخه وه هه ڤاڵ مامۆستا جه مال له پێناوی مانه وه ی یه کیه تی نیشتیمانی کوردستان و ده سکه وته مه زنه کانی یه کیه تی یه که مان له ساڵی ١٩٩٦ له دۆڵی هیران و نازه نین له شه ری برا کوژی دا له که ناری مه رگ گه رایه وه و به سه ختی بریندار بوو ئێستا له م کاته دا نه شته ر گه ری ئه و برینانه ی بۆ ئه نجام ده درێت ده بێت ئێمه ی مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی بیسه لمێنین بۆ میله ته که مان که هه رده م به وه فا بوین و به وه فا ده بین بۆ که سانی شۆرشگێرو ماندونه ناس جا بۆیه هیوادارم جه نابت به زوترین کات سه ردانی مامۆستا جمال بکه یت و هاوکاری ته واوی بکه یت ـ

تیبینی :
به ڵی ئه و بروسکه ی له سه ره وه ده یبینن یه کێک بوو له و بروسکانه ی که چاوه رێم ده کرد من له میدیاکاندا  به رچاوم بکه ویت، نه ک هه والێک ببیستم که یه کیه تی نیشتیمانی کوردستان له دوای ٣٠ ساڵ خه بات و تێکۆشان  له پاش تومار کردنی ده یان داستان له پاش شه هید بوونی یه کێک له براکانی له ڕاپه رینه مه زنه که ی ١٩٩١ وه  هه روه ها له پاش بریندار بوونی له پێناوی مانه وه ی یه کیه تی نیشتیمانی کوردستان هه ستێت به بڕینی موچه ی پاسه وانه کانی مامۆستا جمال و سڕ کردنی هه ڤاڵ مامۆستا جمال له لێپرسراوی مه ڵبه ندی ده ره وه ئێمه لیره وه به مامۆستا جمال و هه ڤاڵان و دۆستانی ڕاده گه یه نین که وه ک خه ڵکی ناوچه ی چه می ڕێزان و گوندی خاڵه بازیانی هه ر ده م خۆمان به براو که سی مامۆستا جمال زانیوه و ئاماده شین هه موو هاوکاری یه کی بکه ین بۆ چاره سه ر کردنی برینه کانی و ببینه پاسه وانی هه میشه ی ئه و شۆرشگێره و بیسه لمێنین که ئێمه ی گوند نشینه کان  به وه فابین له ئاستی مه ردایه تی و تێکۆشانی هه ڤاڵ ماموستا جمال دا ـ

هاوڵاتی یه کی گوندی خاڵه بازیان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە