چنار سەعد عەبدوڵڵا ,بەڕێوەبەرى گشتى بە نهێنى هەیە؟؟!

Monday, 23/03/2009, 12:00

3184 بینراوە


دواى ئەوەى بێ ئیشوكار دەسورایەوە و لۆتى لۆتى شەقام و كوچە و كۆڵانەكانى شارى دەپێوا هەژدەى ئەم مانگە زاهیر عەبدوللاى بێ ئیش فەرمانگەیەكى لە وەزارەتەكەى چنارى برازاى وەرگرت و بووە بەرێوەبەرى گشتى بە نهێنى,فەرمانگەى كارى دەستى كە سەر بە وەزارەتى شەهیدانە و لەبەر خاترى زاهیر عبدوللا دامەزراوە نەك بۆ سوودمەند بوونى خەڵك, چنار ژیرانە هەڵسوكەوتى كرد چونكە ئەگەر ئەو فەرمانگەیەى دانەمەزراندبایە ئەوا زاهیر عەبدوللا دەبووە مایەى سەر ئێشە و تووشى مەشاكیلى دەكردن وە بۆ دوورخستنەوەى لە كوچەو كۆلان هەلسا فەرمانگەیەكى بۆ دامەزراند گوایا خزمەتى كەسوكارى شەهیدان دەكات (دانیشە شتێك دەشكێ) ئەمە خزمەتكردنى مامى خۆیتى نەك كەسوكارى شەهیدان,چونكە پێداویستى كەسوكارى شەهیدان بە دوو حكومەت چارەسەر نەكرا چۆن بە زاهیر چارەسەردەكرێ؟ ئاخر تا ئێستا كەس هەیە گللەیى لە تۆ و سكرتێرە نەخوێندەوارەكەت نەبێ؟ ئیحسان ئەرگوشى كە سكرتێرى جەنابتانە هەموو خەلك دەزانێ كورى چ پیاوێك بووە و تا راپەرین بەعسى بوونە ئێستا تۆ كردووتە بە ئیمپراتۆر و بەكەیفى گونى خۆى گاڵتە بە كەسوكارى شەهیدان دەكات.ئاخر ئەم ئیحسانە تا كابینەى نوێ قرانێك لە باخەڵیا نەبوو ئێستا خاوەنى دوو بەنزینخانە وشەریكى كۆمپانیاى ستگۆڵى توركیە و هەر بزانە فرۆكەیەكى كرى و جڕت لە تۆ و وەزارەت و كەسوكارى شەهیدان دەكێشى چونكە وانەكانى بەعس وایان فێركردووە لە هەمووى سەیرتر لەم رۆژانە لە كۆمپانیایەك ووتبووى من بن عامى جەنابى سەرۆكم .دەترسم خانمى وەزیریش هەر لەوە ترسابێ بۆیە تا ئێستا لێ ى بێدەنگە, باشە جەناب جارێك پرسیارى ئەو داهاتەت لێ نەكرد؟؟ یان تۆ هەر خەریكى سەفەرەكانى ئەوروپاى بە پارەى كەسوكارى شەهیدان لە لەندەن ژیان بەسەر دەبەى گوایا نەخۆشى بەلام لە راستیا لەگەل دایكت چووى بۆ دەرەوە, ئەرێ گەلاوێژ بوو بەچى؟ ئەم نەخۆشییە چى بەسەرهات؟ دە لەگەڵ خۆت بریندارێكى چەكى كیمیایى شارى هەڵەبجەشت ببردایە بۆ چارەسەركردن و لەهەمان نەخۆشخانە و لاى هەمان دوكتۆر چارەسەرت بكردایە. لە یادى هەڵەبجە هەموو خەڵك چاوەروانى وەزارەتەكەى تۆ بوون كەچى تۆ سەرگەرمى بازرگانى كردن و خۆش رابواردن بووى لە لەندەن. من گللەیى لە تۆ ناكەم, دەستخۆشییەك بۆ زاهیر و ئافەرینێك بۆ تۆ دەكەم. چونكە ئێوە وەزیرى حكومەتێكى زۆچن. خۆ ئەم حكومەتە لەبەر دزى و گەندەلێ و بازرگانى كردن بەم ووڵاتە داماوە ئاگایان لەتۆ و ئەو و ئەوانى تریش نەماوە حەز دەكەى كە هاتیەوە وەزارەتەكەت هەراج بكە بزانە حكومەت لە گوڵ گرانترت پێ دەڵێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە