هەواڵێكى بەپەلە..له‌ ژێر سایه‌ی ئیتفاقییه‌ستراتیژییه‌که‌ی جه‌لال ، یه‌کێتی ترۆ ده‌کرێت له‌ سۆران.

Saturday, 30/10/2010, 12:00

1223 بینراوە


دواى ئەوەى كە لە دەڤەرى سۆران تەلەڤزیۆنێكى سەربەخۆ كرایەوە، دیارە حزبى دەسەڵات زۆر پێى مشەوەش بوو، هەولًَێكى زۆریان دا كە ئەو تەلەڤزیۆنە نەكەوێتە كار كردن، سەرەتا هەڕەشەو گوڕەشەیەكى زۆریان لە بەرێوەبەرەكەى كرد كە كوڕێكحى خەڵكى ڕۆژهەڵات بوو، ئەو بە ناچارى تەلەڤزیۆنى بەجێهێشت و گەڕایەوە هەولێر، هەر دواى ئەوان خاوەنى تەلەڤزیۆنەكە كە كۆمەڵگەى لاوانى دەسەڵاتى یەكێتییە بە پارەیەكى زۆر قەڵەمفڕۆشەكەى درۆنامەى هەولێریان بەكرێگرت كە شادمان دەرگەڵەییەو خەڵكى دەڤەرەكەیە، ئەویش دەستى بەكار كرد، پێیان وابوو كە دەسەڵاتى پارتى تەساهول لەگەڵ ئەودا دەكات، بەڵام هەر ڕۆژى یەكەم لە دەستبەكار بوونى بە ناوى ئەوەى كە ژنێك بەڕێوەبەرى ئیدارەیەو شادمان بۆى نییە دەرى بكات چونكە جێگەى سیقەى خاوەنەكەیەتى هێرش كرایە سەر تەلەڤزیۆنەكەو بوو بەشەڕ، ئەو مەفرەزە پۆلیسەى كە لە بەرامبەر تەلەڤزیۆنەكە بوو تەداخولى كرد و شەڕەكەى دامركاندەوە بە پەلە گازكرانە پاراستن و موحاسەبەیەكى توندیان كردن، هەر دوێنێ شەویش مەفرەزەیەكى موشتەرەك لە پۆلیس و ئاسایش و پاراستن هەڵیان كوتایە سەر ماڵى ژنەكەو بە تۆمەتى خیانەتكردنى زەوجى دەستگیر كرا، مەبەست لەم هەوڵانە ئەوەیە كە ئابڕوى تەلەڤزیۆنەكە ببەن و ئیتر لەو دەڤەرە كە خودى ماڵى بارزانى لێى دەسەڵاتدارە هیچ دەزگایەكى تەلەڤزیۆن و ڕادیۆو ڕۆژنامەى ئازادى لێنەبێت، ئا بەم شێوەیە سەیركەن چ ململانێیەكە لە نێوان هەردوو حزبە دەسەڵاتەكەدا هەیەو قوربانییەكانیش تەنها ئابروو بردنى ژنێكى بەستەزمان و ئازادى بیروڕایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە