لە ترسى ئیزرائیلەكە مەسعود گێرێ فەرقى كرد

Monday, 14/02/2011, 12:00

1550 بینراوە




لەگەڵ پێشكەوتنى تەكنەلۆژیادا شتە كۆنەكان باویان نەماوە ,بیرمە جاران كە مناڵ بوین كە دایك و باوكمان بیان زانیایە لە شتێك ترساوین ئەوا قوڕقوشمیان بە سەردا ئەكوژاندینەوە و لە خۆیەوە كڵێشەیەك دەرئەچوو ئەیانووت لەم شتە ترساوە ,ئیتر لە خۆمانەوە فەرقمان ئەكرد و باش ئەبوین , حەیفێً ئێستا ئەوە نەماوە , ئەگینا لەم كاتەدا بەسەر مەسعودو جەلال و پیاوە ترسنۆكەكانى كوردستاندا بتكوژاندایەوە بتزانیایە چى دەرئەچوو , بێگومان ڕاپەڕٍینى خەڵك دەر ئەچوو , هەموو دەسەڵاتێك كە كارى تەنها بوو بە كۆكردنەوەى سامان و خەریكى خۆ دەوڵەمەند كردن بوو ئەوا لە خشەى مارو مێرووش ئەترسێ , ئەمانەى ئێمەش لەم كاتەدا زۆر حاڵیان خراپە , زۆر گوێیان نەئەدا بە شتەكان و بە ئارەزووى خۆیان ئەیان خوارد , ئەیان دزى , خیانەتیان ئەكرد , كەس نەبوو بڵێ ئەرێ كاكە ئێوە بۆ وا دەكەن , ئەمانیش وا تێگەیشتبوون ئەمان چى بكەن میللەت هەر گوێیان پێ نادات , نەیان ئەزانى سەبر گرتنیش كاتى خۆى هەیە , كە خەڵكى تونس دیكتاتۆرەكەیان ڕاونا , ئەمانیش تۆزێ سڵەمینەوە , بەڵام زوو سەرۆكەكەمان ووتى نابێت كوردستان بەراورد بكرێ بە تونس و ئێمەش بە هەڵبژاردن هاتوین , گەردەلولى گۆڕان میسرى گرتەوە , وایان زانى وەكو تاڵەبانى ووتى بە موبارەك تۆ قارەمانى , ئەم كارە چارەسەر بكە , پیرۆزبایى ئەم خۆڕاگرییەى لێ كرد , بەڵام ئەمیش هەرەسى هێنا , كە بەیاننامەكەى گۆڕان بڵاو كرایەوە , ئەمان خۆیان سەغڵەت كرد ,دەبابەى كوردیان بۆ هێناین , هێزیان كۆكردەوە , سەرۆك هەڕەشەى كرد , پیاوە گرگنەكانى خوار سەرۆك كەوتنە هەڕەشە , بەڵام هەڕەشەكانى سەرۆك وەكو بڵقى سەر ئاو زوو نەما , پیاوە گرگنەكان هەر زوو بەتاڵ بوەوە , ئەو مەسعودەى كە بەتەمابوو ئەم نمونەیەى حوكم ڕانیەى ئێرە كۆپى بكات بۆ زۆربەى ووڵاتانى ناوچەكە , دانى بەوەدا نائەنا كە گەندەڵى هەیە ,ئەیووت ئێمە بە هەڵبژاردن هاتوین , كەس ناتوانێ بڵێ حكومەت و پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە, جارێ دووساڵمان ماوە , دواى دوو ساڵەكە با خەڵك حوكم بدەن كەچى دواجار كە زانى ئیزرائیلەكە لەم ناوە ئەخولێتەوە و دوو دراوسَى كوشتون ,ووتیان با ئێمەش ئاقڵ بین , لە كۆبونەوەكەى دوێنى مەسعودا گێڕێك فەرقى كردبوو ئەو مەسعودەى جارا نەما بوو , زمانێكى شیرین , دەنگێكى خۆش , پیاوێكى فول دیموكراتى , سەركردەیەكى مل كەچى میللەت , ئەوەندە پەرۆشى قسەى میللەت بوو ئەیوت مەڵێن دوو ساڵ ئەگەر میللەت بڵێ شەش مانگى تر ئێمە هەڵبژاردن ئەكەینەوە , داماوە لە ترسى خۆپیشاندان , لە ترسى گۆڕین هەناسەى سوار ببوو ,مەسعود ئەزانێ جاران نیە سید الریس مابێت و نامەیەكى قەشەنگى بۆ بنوسێ و بڵێ سید الریس فریام كەوە , ئەوە نەما , هێزى پێشمەرگە , ئاسایش , پۆلیس , زێڕەڤانى , بە قسەیان ناكەن و جڕتیان بۆ لێ ئەدەن , بۆیە جارێكى تر ناچار گەڕایەوە بۆلاى میللەت ,ئەو میللەتەى جاران نا كە ئەیووت پێشڕەوى كورد پارتیە وسەرۆكمان بارزانیە ,ئەو میللەتە نا , میللەتى ئێستا بڕوا بە قسەى زەردو سەوز ناكات , كردار شەرتەى ئەوێت ,درۆو دەلەسەى ناوێت , ئەم میللەتەى ئێستا وەكو جاران نین بڕوا بكەن كە حكومەتەكەمان دەڵەمەیە , ساوایە , مەترسیمان لە سەرە , دوژمنمان زۆرە , بڕوا بە هیچ ناكات , لەبەر ئەوەى بۆ دزى و ڕاووڕووت حكومەت دەڵەمە نیە وساواش نیە , لەبەر دزى خۆیان بیرى دوژمنیان نیە ,مەترسیشمان لە سەر نیە , لەبەر ئەوە فریوى ئەم قسانە ناخۆن , بیست ساڵە گەندەڵى ئەكەن ,دزى ئەكەن , خیانەت ئەكەن , ئەبێت میللەت ڕاپەڕێ , چونكە دەركەوت ئێوە پیاوى قسەى خۆش و پرۆژە و چاكسازى نین , ئێوە پیاوى شەقن , شەق ئەزانێ قۆناغ لە كوێیە ,ئەو سەرۆكەى تەناوزلى بۆ كەس و بۆ هیچ نەدەكرد , ئێستا زەلیلە , ئەو گەردەلولەى لە تونسەوە هەڵى كردوە ئەبێت لە كوردستان بگیرسێتەوە , ئەو قسانەى دوێنێ مەسعود كردى دڵسۆزى نیە بۆ میللەت و حكومەت ,بەڵكو ترسە لەو گەردەلولەى هەیە , چونكە نە میللەت , نەمێژوو ڕەحم بە كەس ئەكات , درۆكانیش پولێك ناكەن ,بۆیە یان گۆڕان یان دۆڕان , یان بڕۆن و وازمان لێ بهێنن ,یان بە زەبرى هێز . هێزى میللەت ئەتان گۆڕین , ئەمجارە واتان ئەگۆڕین كە ئیتر ببڕاى ببڕ نەتوانن بڵێن كوردیشین , ئەمجارە لە ڕەگەوە هەڵتان ئەكێشین , لە بنا داغتان ئەكەین بۆ ئەوەى سەر هەڵنەدەنەوە ,كەركوك بەجێ ناهێڵین تا كوڕەكەى مەسرور گەورە ئەبێت و جێگە باپیرەى بگرێتەوە , ئێوە هێزێكن ئەبێت بە چەكوش سەرتان پان بكرێتەوە , ئێوە هەر ئەوەندە ەترسەكەتان نەما ئیتر هەمان تاس و حەمامەكەى جارانن ,ئەمە ئەو سەردەمە نەما ,ئێستا ئەبێت بگۆڕین , لەبەر ئەوەى تۆبەى گورگ مەرگە , تۆبەى ئێوەش گۆڕانە گۆڕان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە