زانیارى لەسەر سەتەلایتى گەلى كووردستان .

Wednesday, 19/05/2010, 12:00

966 بینراوە


ماوەیەكە بارودۆخى سەتەلایتى گەلى كووردستان بەباروودۆخێكى شێواوو ئاڵۆزدا گووزەر ئەكات لەلایەك مووچە بەپچڕپچڕى دەدرێت بەكارمەندەكان لەلایەك هەندێكیان بەناوو بۆ هەڵخەڵەتاندن مووچەكانیان دەخرێتە سەر حووكمەت گوایە تەقاعودى و خزمەتیان بۆ حسابەو لەمەولا لەبانكى گۆیژە معاش وەرئەگرن بەڵام ئەمانە هەمووى درۆن تەنها منحەى ئەو مووچە خۆرانە لەسەر حزب كەمئەكرێتەوەو ئەخرێتە سەر شانى حكوومەت كەئەمەش گەندەڵییەكى ئاشكرایەو دزیەكە حزب لەحكوومەتى دەكات و كادرەكانى ڕاگەیاندنى پێهەڵدەخەڵەتێنن ، هەروەها ماوەیەكە ئەنوەر قەرەداغى تۆراوە كەبەڕێوەبەرى هوونەرى سەتەلایتەكەیەو ئەندامى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى سەتەلایتە كەس نازانێت وازى هێناوە یان نا ژوورەكەى داخستووەو هەموو كەلوپەلەكانى لەشوێنى خۆیدا ماوون ، دەوام ناكات لەلایەكى دیكەشەوە چەند كەسێكى نزیك لە جووندیانى و جەمالى نەهزە بۆ سەفرە نێردراوون بۆ چین وەكوو بوورهان حاجى على و دڵزار عارف ئەمەش مقۆ مقۆو ناڕەزایى زۆرى لاى كارمەندەكان درووست كردووەو بەردەوام جوێن بەئازاد جووندیانى و جەمال حسێن ئەدەن وەدەڵێن خۆ ئەمانە بە هیچ شتێكى تەلەفزیۆنەوە ماندوو نەبوون لەناو سەتەلایتەكەدا چۆن ئەنێردرێن بۆ سیاحەت ئەمانەو چەندین ئاڵۆزى تر تەلەفزیۆنەكەى داگرتۆتەوەو لەسەرووبەندى كۆنگرەى سێى یەكێتیدا خەریكە باروودۆخى سەتەلایتى یەكێتى لە جڵوو دەردەچێت وە ئەو كاندیدانەشى كە ئازاد جووندیانى پاڵاوتبوونى بۆ كۆنفرانسى مەڵبەندەكان هیچ كامێكیان نەیانتوانى سەربكەون تەنها زانا فەریق نەبێت ئەویش بە تەكەتوول ئێستا وەزعەكە ئاڵۆزەو چەند كارمەندێكیش تازەكى وازیان هێناوەو هەندێكى تریش پەیوەندییان بە KNN ەوە كردووە تا وەربگیرێن و سەتەلایتى یەكێتى بەجێبهێڵن خوێنەرانى بەڕێز لەهەر گۆڕانكارییەك ئاگادار ئەكەینەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە