کورد له نێوان سیاسه تی دوو سەرۆکی به کرێگیراودا!!!!!!

Monday, 06/08/2012, 12:00

1565 بینراوە






بارزانی له دوای ڕووخانی سه دامه وه ، ڕۆڵی کاره کته رێکی نه ته وه ی ئه بینی ، زۆر جار له نمایشه کانیدا وه کو کاراکته رێکی نه ته وه ی خۆی ناساندوه ، به دۆست و نه یاره کانی ، هێندێ جاریش هه ڕه شه ی جیابوونه وه و دروست بوونی ده وڵه تی کوردی داوه ، به گوێ تورکه و عه ره به کاندا ، تا ڕاده یه ك توانوویه تی به م دروست کردنی ده وڵه تی کوردیه ی ، یاری به هه ست و سۆزی که سانێکی ساویلکه بکات . بارزانی به ئه و که ش و فشه و خۆ ده رخستنانه ی ، ویستویه تی چوونه سه رکرده یه کی نه ته وه ی
عه یاره ٢٤ خۆی سا‌غ بکاته وه به سه ر کوردا . تۆ بڵێ بارزانی به ئه م هه ڵوێستانه ی بیه وێت ٣١ی ئابه کان و ١٧ی شوباته کانی قه ره بوو بکاته وه !! یان بیه وێت له پاڵ ئه م درۆ گەورانه ییدا ، هه موو خیانه ته کانی حه شار بدا . ئاخر که سێکی وه کو بارزانی له ناو خیانه تدا گه وره بوو بێت و به خیانه تیش گۆشکرابێت چۆن ده توانێت ، ده ست به رداری ئه و پیشه پشتا و پشته ی بێت !

ئه و دژایه تی کردنه ی مالیکی ، له لایه ن بارزانیه وه له م کاته دا ، سۆنگه که ی بۆ ئه وه ناگه رێته وه که مالیکی و حزبه و تایفه که ی دژایه تی مافه ڕه واکانی کورد ده که ن و عه لاوی و سه دریه کانیش له گه ڵ داوا ڕه واکانیدان . ئه وانه ی که هه رده م له پێشه وه ی مه راسۆنی دژایه تی کردنی داواکاریه کانی کوردا ، هه نگاوه کانیان خێرا و چڕده کردوه و هه ڕه شه ی سه دامیانه یان له کورد ده کرد ، عه لاویه کانی ئه و ڕۆن ، که بارزانی له لیستی پێشه وه ی هاو پیمانه که یدا ڕیزی کردوون بۆ له لابردنی مالیکی . ئه م شه ڕه ی که با رزانی و تاقمکه ی ده یکه ن له دژی مالیکیه کاندا ، شه ڕێ نیه له به رژه وه ندی کورد بێت و
هه موو به شه ڕی خۆمانی بزانین . ئه م شه ڕه شه ڕی نێوان دوو هێزی گه ورەی ناواچه که یه ، که جیهانی
عه ره بی و ئیسلامی کردۆته دوو له ته وه ، شه ڕی نێوان جیهانی سونه و جیهانی شیعیه ، شه ڕی نێوان ئۆردوغانه کان و ئه حمه دی نه جاته کانه شه ڕی نێوان سه فه ویه کان عوسمانیه کان . ئه وه ی جێگای
نیگه رانی و ترسێکی زۆره ، بارزانی و تاڵه بانی ده یانه وێت میله تی کورد به خه نه نێوان ئه و
دوو به رده ی  ده ساڕه وه .
ئه وه ی ئه مڕۆ له نمایشه کانی بارزانیدا به دی ده کرێت ، هه موو جمو جووله کانی ته نها بۆ له خۆ ڕازی کردنی دڵی ئۆردۆغانه کانی تورکیایه . پێموایه با رزانی ئه و به شه نیمچه ئازاده ی باشوری کوردستانی به خه ڵکه و خاکیه وه کردۆته ، غوڵامی به رژه وه ندیه کانی تورك . ئاشکرایه سیاسه تی ئۆردوگانه کانی تورکیای هه ر له سه ره تاوه له خۆ ئاماده باشیدان بۆ بینینی ڕۆڵی ئیمپراتۆریه تی ئیسلامی سونه گه رای مۆدێله عوسمانی له جیهانی ئیسلامیدا ، بێ شك ئه م ئیمپراتۆریه ته ، پێویستی به ئه وه هه یه که هه موو هێزو تواناکانی وه گڕبخات بۆ نمایشسازی ، له به رامبه ر دۆست و نه یاره کانیدا . ئه وه ی که به ڕوونی
ئه بینرێت له ئێستادا ئۆردۆغان و حزبه که ی ، دژایه تی کردنی ئیمپراتۆریه ته که ی شیعه گه ری فارسیان خستۆته ، ئه وله وێتی به رنامه ی کاری ئێستای ئیمپراتۆریه ته که یانه وه . .

له م شه ڕه دا ، گومان له ئه وه دا نیه که چه نسی سه رکه وتنی ئیمپراتۆریه تی عوسمانی زیاتره له چه نسی سه رکه وتنی ئیمپراتۆریه تی سه فه وی ، ئه مه یش ده گه ڕێته وه بۆ ئه و لێزانی و پرۆفیشناڵیی تورك که هه یه تی له بزواندنی وه ته ری سونه گه ری له ناوچه که به گشتی و به تایبه تیش وڵاتانی عه ره بی و دوایش ئیران وه کو هێزێک له وه ته ی هه یه دژایه تی ئه مریکاو دۆسته کانی ده کات له ناو چه دا بۆیه ئیمپراتۆریه تی شیعه گه رایی وه کو هێزێکی ترسناك ته ماشا ده کرێت له لایه ن وڵاتانی ڕۆژئاواکانه وه . . .
که شتیه کانی تورکیا بۆ شکاندنی ئه و ئابڵوقه ئابووریه ی که حوکومه تی ئیسرائیل له سه ر غه زه داینابوو ، یه کێک بوو له ئه و نمایشه ئیستعرازیانه ی تورک بۆ جیهانی ئیسلامی و عه ره بی که بی سه لمێنن ،
ئه گه ر ئیمپراتۆریه تی فارسی شیعه گه رای ئێران ده ست پێشخه ری کرد ، له کردنه وه ی باڵوێزخانه ی
 فه له ستین له تاراندا وه کو یه که م وڵاتی ئیسلامی ته حه دای ئیسرائیل کرد ، ئه وه ئیمپراتۆریه تی تورك ،
ته حه دای ده وڵه تی جوو ده کات ، ئه وه تا بێ باکانه گه مارۆیی سه ر غه زه ده شکێنێت . ئه و ئیستعرازه توركیه ، سه ره تایه ك بوو بۆ ئۆردوغانه کانی تورکیا که خۆیان پێ بناسێنن ، وه کو هێزێکی سونه ی
 قودره تمه ند له ناوچه که دا، که له ئاینده دا ڕۆڵی مه رجعیه تی سونه گه رای ده بینن و وه له پێناوی
به رژه وه ندیه کانی جیهانی ئیسلامیشدا کار ده که ن . تورکه کان به رده وام بوونه له هه نگاوه کانیان بۆ ناو کێشه کانی وڵاتانی ئیسلامی . نیشتنه وه ی یه که م فڕۆکه ی مه ده نی تورکیا له دوای ٢٠ ساڵ
له فڕۆکه خانه ی  مقه دیشۆ که ٢٠ساڵ هیچ فڕۆکی وڵاتانی جیهانی لێ نه نشتۆته وه تورکیا توانی یه که م وڵات بێت  له کردنه وه ی فڕۆکه خانه ی سۆمالیه ئه یش نمایشێکی تری تورك بوو بۆ جیهانی ئیسلامی . .

پشتگیری کردنی شۆڕشی سوریا له ئێستادا له لایه ن تورکیاوه گورزێکی که مه ر شکێنی تر ئه بێت بۆ ئێران بۆیه تورکیا ڕووخانی ڕژێمی ئه سه دا له به رژه وه ندی ئیمپراتۆریه که یدا ئه بینێت . ڕۆخانی ڕژێمی
ئه سه د ، بڕینی ده ستی ڕاستی ئێران که هه میشه له ڕێگای ئه و ده سته وه ده ستی یارمه تی و کۆمه کی
گه یاندوه ته به حزب الله ی له وبنان ، به ڕووخانی ئه سه د حزب اڵله دوو چاری له ناوچوون ئه بێته وه به ئه نجام گه یاندنی ئه م موهمه یه تورکیا ، دڵی حوکومه تی تل ئه بیب و واشنتۆن بۆ خۆی به ته واوه تی
ڕا ده کێشێت . .
لێره دا ده بینین ئۆردوغانه کان له پێناوی به رژه وه ندی میله تی تورک وڵاته که یدا ، له هه هوو کایه کانی ناوچه که و جیهاندا یاری خۆیان ده که ن و یارمه تی و پشتگیری ڕاپه ڕینه جه ماوه ریه کانی وڵاتانی
عه ره بی ده که ن . که چی جه لال تاڵه بانی فیدرالیش نامه ی سه ر خۆشی و پشتگیری ده نێرێت بۆ دکتاتۆره کانی وڵاتانی عه ره بی و له به ره ی ڕژیمی دکتاتۆرکان و ئیمپراتۆریه تی سه فه وی شیعه گه ریدایه ، که وتۆته لێدانی ده هۆڵی عێراقی فیدرالی و پشتگیری مالیکی سه فه وی ده کات . بارزانیش به درۆی دروستکردنی ده وڵه تی کوردی ، سه رنجی که سانی ساویلکه و خۆش باوه ڕی بۆ خۆی ڕاکێشاوه و ده یه وێت بمانکاته کۆیله ی به رژه وه ندیه کانی تورکیای ئۆردۆغانی عوسمانی وه کو سه رۆکی
ولایه تێکی عوسمانی ده ستگرێت به سه ر هه موو جمو جۆڵ و سه روه ت و سامانی کوردستاندا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە