دەشنێ ئاواتى هونەرمەندە رەسەنەكانى بردە گۆڕ

Tuesday, 25/05/2010, 12:00

1953 بینراوە


ئه‌م نووسینه‌ نوێکراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌‌ی بابه‌ته‌که‌ش گۆڕدرا
ئێمە ئیستا لەم قۆناغه‌دا پێویستسمان بەسارێژكردنى برینەكانى دایكى شەهیدان و دەستنیشان كردنى ئەو خاڵە سلبیانه‌یە كە بەدەستى بنەماڵەى بارزانى و تالەبانى تێكەوتووین.
دەشنێ خان هیوادارم لێم زویر نەبى، ئێوە کار لەسەر ئەم كەناڵەنە دەكەن كە بەخوێنى هەزار شەهید هاتۆتەوە، بۆناچیت كارێك بكەى كە خزمەتێک بێت یا یەك تۆز خەرمانێك بێت بۆ ئاوەدانى نیشتیمان، ئێمە كە هەموومانقوربانیی ئەم دۆخە خراپەین، راستە هونەریش بەشێكە لەخزمەتكردن بە نیشتیمان، بەڵام هونەرى رەسەن، بەداخەوە بەشێكى زۆرى هەنەرمەندانى ئێمە خۆیان دەكەن بە ریتمى بیانى نەك ئەوان بێن خۆیان بكەن بە ریتمە كوردى. ئێمە لەكاتێكدا مەعینى ئەسفەهانى و ئیبراهیم تەتلساسى دەڵین ئێمە لە منداڵى بەگۆرانى و ئاوازى كوردیى گوێچكەمان پەروەردى گورانى هونەر بوو.
بەهەرحاڵ ئێمە ئەگەر لەرابردوو لە ئیستاو هەزاران ساڵیش لەداهاتوو باس لەهونەری كوردى بكەین دەبێت هەرلەسەرەتا باس لە تۆفیق و مەردان وزیرەك و ماملى و ...هتد بكەین،كەچى تۆ ئەمرۆ بە رەقسێكى گوایە تەقلیدى شاكیرا، نازانم چ كەلتورێكى خۆرئاوا وایە بەراست من بۆ چەند ساڵێكە شتى وام نەبینوە لە خۆرئاواش بەڵام ، تۆ دەبێت بزانێ كۆمەڵگاى ئێمە ئەم شێوازە كار و رەقتارەى جەنابتى پێ هەزم ناكرێت، تۆئەگەر دەتەوێت گۆرانكارى لەهونەرى كوردىدا بكەى بۆ نایه‌ت، دوو منداڵى پاشماوەى ئەننفال و كیمیاباران و شەهید لەكوردستان پێبگەیەنى؟ تۆ ئیستا خەریكە حەیاى هونەرى كوردى دەبه‌یت هیوادارم بتوانى لەمەودوا بەكارى جوانتر و فۆلكلۆرانە خۆت عەرز بكەیت و گوێگر و بنەرى كورد بۆخۆت كێش بكەیتەوە ، وابكەى ئاشت ببتەوە لەگەڵ رەسەنى نەتەوەیى و رێزێكیش لەگۆرى ئەم هوننەرمەندانە بگرى كە خەونیان بەرەسەنایەتى هونەرى كوردى یەوە دەبینى.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە