كوردەكان كێن.؟؟؟

Thursday, 28/11/2013, 12:00

2064 بینراوە




چاوگێڕانەوەیەك بە مێژووی كورد لە سەرتای جەنگی جیهانی یەكەم تاكوو ساڵانی پاش پرۆسەی ئازادی.
كورداندنی لە ئینگلیزیەوە: باوەڕ علی حاجی


كوردەكان پێناسە كراون بە گەورەترین ڕەگەز لە ڕووی زەوی بەبێ بوونی دەوڵەتێكی تایبەت بە خۆیان , ژمارەی دانیشتوانیان لەنێوان 25 بۆ 35 ملیۆن كەس هەژمێر دەكرێت , ئەوان بەزۆری لە هەرێمێك دەژین بە ناوی (كوردستان) كە بە درێژای هەرچوار سنوری وڵاتانی (سوریا , ئێران , توركیا , عێراق) كشاوە , گەورەترین ڕێژەی دانیشتوانی كورد لە پەراوێزی وڵاتی توركیا و لە ڕۆشنایی رۆژێكی نوێدا دەژین كە ژمارەیان نزیكەی 15 ملیۆن كەس مەزەندە دەكرێت , بە هاوبەشی لەگەڵ كوردانی (ئێران , عێراق , سوریا) چوارەم گەورەترین ڕەگەزن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش هەرسێ ڕەگەزی (عەرەب , فارس , تورك).
كورد بە درێژایی زۆرینەی مێژووی خۆی هەمیشە بونەتە قوربانی ملكەچ كردن لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە , لە چوارە ڕۆژی هەنووكەدا كورد هەستیان بە ملكەچی خۆیان كردووە و بە شێوازی جیا جیا ستەمێكی زۆریان لێ كراوە , ئەوان هەمیشە بوونەتە سەرەتایی دڕندەیی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا وەك پاكتاوكردنی ڕەگەز و گۆڕی بەكۆمەڵا و چەكی كیمیاوی و چەكەبەهێزەكانی دی , قەدەغە كردنی زمان و كولتوریان , جێگۆركێ پێكردنیان و تێكدانی زەویان و ماڵ و تایبەتمەندیان , سنورداركدنی باری كۆمەڵایەتیان , هۆیە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكانیان , مافی ئابوری و بە هەژاركردنیان و چەندانی تر... كوردەكان هەمیشە هەوڵیان بۆ بەدەستهێنانی ناشیۆناڵست و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان داوە بە درێژایی سەدەی 20ـەم , بەڵام مەخابن ئەم هەوڵ و كۆششە هەمیشە كورتی هێناوە.
بەژداربووانی جەنگی جیهانی یەكەم و دوڵەتی ڕوخاوی عوسمانی , هاوپەیمانان هەستان بە ئامادە كردنی ڕەشنووسێك لە ژێر ناوی (سێڤرێس) بۆ یەكپارچەیی ئەو ناوچە بەشبەشكراوانە كە بەجێمابوون لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی , بەمەبەستی درووستكردنی دەوڵەتێك بە بەشداریكردنی گشت ڕەگەزەكان. لە نێو ڕەشنووسەكەدا پەیوەستبوونی توركیا بە سەروەریەكانی گرانت بۆ ئاسیا و ئەفریقای باكور و ئەرمەنستانی ئازاد و كوردستانی خۆبەڕێوەبەر , لەلایەكی ترەوە كۆنترۆڵی دورگەكانی ئێجی و دانێلێس لە لایەن یۆنانیەكانەوە كە ئەوانیش هاوشێوەی كورد ملكەچ كرابوون. لە ئەنجامدا هاوپەیمانان لە نێوان خۆیاندا ڕێكنەكەوتن و لە ئەنجامدا گەلی توركیایان كردە خاوەن ناشیۆناڵستیەكی بەهێز و بزووتنەوەیەكیان لە توركیا دامەزراند , ڕەشنوسی (سێڤرێس) زۆری نەخایاند و تەمەنێكی كوردی كرد , لە پاش چەند ساڵێك ڕێكەوتننامە یاخود ڕەشنوسێكی نوێ لە ژێر ناوی (لۆزان) لەنێو ئەم ڕێككەوتننامەدا بەتەواوی و بەشێوەیەكی سەرەكی مافی بڕیاردان و حوكم كردنی لە كوردەكان سەندەوە و بێ بەشی كردن لە گشت مافەكانی دیكە.
سەدەی 20ـەم بووە سەدەیەكی زۆر تەنگ و چەرمەسەری بۆ كورد تەنانەت ئەو چەرمەسەریە ئەو كوردانەشی گرتەوە كە لە ناوچە سروشتیەكانی خۆیان دەژیان كە ساڵانێك بوو لە باو باپیرانیانەوە بۆیان مابووە و ببوە زێدیان , لە وڵاتی توركیا كوردەكان كەوتنە نێو گێژاوی كولتوریەتی ئەو وڵاتە كە دەتوانین بڵێین هەر كەسێك بە عادات و تەقالیدی ئەو سەردەمەی توركیا نەجوڵایەتەوە لەلایەن حكومەت و دەسەڵاتەوە وەك خەڵكانی دیكە بەئاستی خۆی دان بە مافەكانی نەدەنرا , حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی ئەو سەردەمەی توركیا بەهەموو شێوازێك كوردیان دەچاوساندەوە و ڕەتیان دەكردنەوە هەر لە سەرەتای سەدەی 20ـەمەوە تا خۆرئاوابوونی ئەو سەدەیە ساتێك نابینین كە دژایەتی سیتیزنی كوردی تێدا نەكرابێت بەجۆرێك كە لە پلەو پایەی خۆیان دایان بڕیبوون و ناویان نابوون (توركی شاخی) یاخوود ڕوونتر بیڵێین وەك (قەرەج) لەو سەردەمەدا مامەڵە لەگەڵا كورد دەكرا , تاكو ساڵانی 1990 بەدواوە كوردەكان بە هەموو جۆرێك لە زمانی دایك دابڕێنرابوون و ئەو مافەیان لێ سەندرابووەوە كە بە كوردی بدوێن , لە هەر كونجێكیەوە تەماشای بكەین كوردەكان بەسترابوونەوە و سنوردار كرابوون لەگەڵا نەریتە فاشیەكانی تورك , ئەمڕۆ لە كاتێكدا كە وردە وردە كولتوری كورد تێكەڵا بە دەمارەكانی توركیا دەبێت , بەڕواڵەت وا نیشان دەدرێت كە كوردانی باكوور بێ كێشەن , بەڵام گەر لێیان بنواڕین گەورەترین كێشەیان كێشەی ئابووری (اقتێادی)ـە لە كاتێكدا كە ڕاگەیەنراوە ڕێژەی بێكاری لە بەرزبوونەوەدایە بۆ نزیكەی 70% , لە ئێستادا سەرۆك هاوكاری و كۆمەك بۆ ئەو بارە دابین دەكات و بە دڵنیایەوە گۆڕانكاری گەورەش بەڕێوەیە , بەڵام لە لایەكی دیكەوە بەبەردەوامی كێشمە كێش و گێرە و كێشە لە نێوان هێزە چەكدارەكان و كوردە سەركێشەكانی ئەو وڵاتە ڕوودەدان كە بەداخەوە ئەمەش یەكێكی ترە لە كێشە هەرە گەورەكانی كورد لە وڵاتی بێگانەدا كە هەمیشە لەبەردەم هێرشی لەناوبردندان , لە خۆرئاوابوونی سەدەی 20ـەم و هەڵاتنی سەدەیكی نوێی سەدەی 21ـەكەمدا دەتوانین بڵێین ئەرتەشی تورك زیاد لە 4000 گوند و دێهاتی ناوچە كوردیەكانی هێنایە خوارەوە و خاپوری كردن , بە گوێرەی (دەزگای چاودێری ناوخۆی)ـش زیاد لە 3 میلیۆن خەڵك شاربەدەر كراون بێ هیچ قەرەبووكردنەوەیەكی ماددی لە لایەن حكومەتی توركیاوە.
لە ئێرانیش , كورد بەهەمان شێوەی توركیا خاوەن بار و دۆخێكی زۆر سەختی ئابووری بوون , وە شوێنێكیان بۆ دابین كرابوو لە لایەن حكومەتی فارسەوە كە لەنێو ئێرانیەكان بە هەژارترین و بێ خزمەتگوزاریترین شوێنی ئێران وەسف دەكرا , بەڵام لەگەڵا ئەوەش كورد هەر خۆڕاگرانە دژی ژیان دەجەنگین و توانیان بەشێوازێكی زۆر سەركەوتوو نیوە ئازادیەك كە لەلایەن ئینگلیزەكان پێی دەوترا (Semi-Independent) لەو شوێنە وێرانەی وڵاتی فارسدا بەدەست بهێنن لەپاش وەدەستهێنانی پشتگیری لەلایەن یەكێتی سۆڤیەتی ئەوكاتەوە , هەروەها پاش چەند ماوەیەكی كەم لەوەدەستهێنانی ئەو پشتگیریەی سۆڤیەت , كۆماری سۆڤیەت لەپاش شكستهێنانی لە جەنگەكاندا گشت ڕێككەوتننامەكانی لەگەڵا ئێران هەڵوەشاندەوە و هەستا بە كشاندنەوە هێزەكانی لە سنورەكانی وڵاتانی فارسدا , ئەمەش نەهامەتیەكی نوێی بەرەوڕووی كوردەكان كردەوە , شاهی ئەو سەردەمەی ئێرانیش ئەمەی كردە خاڵێكی ڕەش و ئاراستەی نێوچاوانی گشت كوردانی كرد بە دانانی هەندێك یاسا بۆ سنورداركردنی سۆشیاڵا و كلتور و چالاكیەكانی كورد بە پاساوی هەڵگیراسانی شۆڕشی ئیسلامی , ئەمەش وای كرد كە گشت سەركردە كوردەكان لە سەرەتای سەدەی 21دا بە مەبەستی دانانی بیردۆزی درووست كردنی دەوڵەتێك یاخود هیچ نەبێت حكومەتێكی تایبەت بە كوردان هەستان بە نوسینی نامەیەك بۆ ڕێكخراوی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) و ئەو ڕێكخراوەش هەستا بەلێكۆڵینەوە لەو بابەتە و چەند پەیامنێرێكی دزە پێكردە نێو ئۆردوگا زۆرەملێكانی كوردەوە و ئەوانیش خۆنەویستانە ڕاپۆرتێكیان لەسەر ڕەوشی كورد ئامادەكرد و ئەم ڕاپۆرتەش بووە سەرەتایی جێگیركردنی بیردۆزی (درووست كردنی حكومەتی كوردی) لەگەڵا خۆرهەڵاتنی سەدەیەكی نوێ لە مێژووی مرۆڤایەتی. ئەمە جگە لەوەی لە ئیًران وردە وردە وەزع بەرەو تێكچوون دەڕۆش , لەلایەكەوە كوردەكان بەدیل دەگیران و لەلایەكی تریشەوە سزای توند دەدران كە سوك ترین سزایان بەندی كردنی تاهەتایی بوو , تا كار گەشتە ئەوەی كە ساڵانە بە سەدان كەسی خوێن گەرمی كورد لە سێدارە دەدران , كە ڕێژەی زۆریشیان بە زیندانی سیاسی وەسف دەكران و هەر لەبەر ئەوەش مافەكانی زۆر بە قێزەونانە پێشێل دەكران.
گەر بنواڕینەوە مێژووی كورد لە وڵاتانی شامدا , بۆمان دەردەكەوێت كە چارەنووسی كوردان لێرەش هیچ باشتر نەبووە لەو شوێنانی كە پێشتر باسمان لێوە كردن وە شێوازی ژیانیان هیچ جیاوازیەكی نەبووە لەگەڵا هاونیشتیمانیان لە وڵاتانی فارس و ئەنادۆڵا. وە هاوشێوەی عێراق لە سوریاش ڕژێمێكی فاشیسم هەبوون بەهەمان ناوی (بەعس) كە لەعێراق هەبوون , وە ئەم ڕژێمە فاشیەش لە وڵاتی شام هەستان بە شاربەدەر كردن و یاخی بوون لەكورد بەمەبەستی دەركردنیان و پاككردنەوەی شام لە كورد , بۆ ئەم مەبەستەش كەوتنە پەیڕەو كردنی سیاسەتێكی زۆر نامرۆییانە كە ئەویش لێ سەندنەوەی گشت ڕەگەزنامی سوریەكان بوو لەو كوردانەی كە خاوەن ڕەگەزنامە بوون , بگرە گەشتبووە ڕاددەیەك كە ڕەگەزنامەیان لەو كوردانەش وەردەگرتەوە كە شام ببوە زێدیان . لە ئەنجامدا زۆربەی گەلی كورد لەشام نەیانتوانی مرۆڤانە درێژە بە ژیان بدەن و بەشێوازێكی هیچ نەبێت ئاوارەییش لەژێر سایەی حكومەتی وڵاتانی شامدا خۆر ببیننەوە لە ڕۆژە ڕەشەكانی تەمەنیاندا , وە سەرەڕای ئەمەش هیچ چانسێكیان نەما بۆ گەڕانەوە ئەویش لەبەر نەبوونی ڕەگەزنامە عێراقیەكان لەوكاتەدا , وە لێرەش بەهەمان شێوە سوكایەتی بە مافە ڕەواكانی كورد دەكرا لەلایەن حكومەتی دواكەوتوی سوریاوە.
لە عێراقیش , كورد هەمیشە توشی سیناریۆی تراژیدی دەبووەوە لەسەر دەستی (ێدام حسێن)ـی سەرۆكی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو , لەسەرتایی ساڵی 1980دا ئەوە خرایە ڕوو كە ێدام حسێن بەجیاوازی دەنواڕێتە كورد و هەردەم جیایان دەكاتەوە و بەچاوێكی سەربازیەوە دەنواڕێتە كورد كە هەمیشە كورد و كوردستانی كردۆتە ئامانجێك بۆ وێرانكاریەكی سەرتاسەری , لەیەك حاڵدا نزیكەی 8.000 كەسی لە خێلی بارزانیەكان تەفروتوناكرد و خاكەكەیانی لەگەڵا زەوی ڕێك كردەوە , لەهەموو لایەكانی ساڵانی 1980كانەوە كورد ژێردەستەی كاولكاریەكانی ڕژێمی بەعس بوونە , هەروەك چۆن هەڵمەتێكی كۆمەڵكوژی تری بەرپا كرد لەنێوان ساڵانی 1980 بۆ 1990 كە ناوی لێنرابوو (ئەنفال) وە ئەنفالیش بۆتە خاڵێكی ڕەش كە هەرگیزاو هەرگیز بەرۆكی كوردان بەرنادات لە سەرانسەری دونیا , دیارە كە بونیادنەری ئەم شۆڕشەش بۆ دەرخستنی هێزی خۆی ئەم كارەی ئەنجامداوە تاكوو بتوانێت لە نێو سەركردە هاوەڵەكانیدا بە شانازیەوە باسی ئەو كۆمەڵكوژیە دڕندانەیە بكات كە تیایدا 180,000 كەسی لە پیر و گەنج و منداڵ و ژن و پیاو كردە قوربانی. وە بەمەشەوە نەوەستاو هەستا بە دانانی ڕەمزێك بۆ میللەتی كورد كە هاوشێوەی شاری (هێرۆشیما) ناوی شارێكی ڕەنگینی كوردستان كە شاری هەڵەبجە بوو بكاتە ڕەمزێكی زۆر گەورە بۆ گەلێكی مەزنی وەك كورد , ئەویش كیمیا باران كردنی سەوزایی و گوڵ و گوڵزاری ئەو شارە بوو لە ڕۆژێكدا كە بەهار وردە وردە سەر لەنوێ خەریك بوو سەری بڵند دەكرد , ئەم كارەساتەش 5,000 شەهیدی لە شاری هەڵەبجە و دەوروبەرەكەی جێ هێڵا كە زۆرینەیان بە (ژن و منداڵ) مەزەندە دەكران , ڕژێمەكەی ێدام حسێن لە ئاسەوارەكانی ئەنفال و كیامیایی باران و كاولكاریەكەیدا , زیاد لە 4,000 گوندی بە وێران كراوی پێشكەشی كورد كردەوە , ئەمەو بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەوە دەخاتە ڕوو كە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی كورد تاكو سەرەتای سەدەی 21یش درێژەی هەبووە و لەپاش پرۆسەی ئازادی عێراق ئەو گۆڕانە هەڵدرانەوە و لەو كاتەدا تەنها ئێسك و پروسك نەبێت هیچی ترت نەدەبینی بەجۆرێك كە ئەو ئێسك و پروسكانەش هێندە تێكەڵ ببون كە بە ئامێرەكانی وەك (شۆفڵ و حەفارە) هەڵدەدرانەوە .
ئەمڕۆ , كورد دەستیان گرتۆتە سەر هەرێمێك لە بەشی باكووری ڕۆژهەڵاتی عێراق كە زۆربەی كوردەكان بەرەو ئەم وڵاتە دادەكشێن و ڕۆژ بەڕۆژ فراوانتر دەبێت , لە ساڵی 1990دا زۆربەی ناوچەكان پارێزراوبون و حكومەتیًكی كاتی لەلایەن هەرسێ دەوڵەتە زلهێزەكەی جیهانەوە (ئەمریكا , بەریتانیا و فەڕەنسا)ـەوە دامەزرا بوو بە پابەند بوون بە دەستكەوتەكانی جەنگی كەنداو , وە كوردەكانیش لەپاش ئەم خولەوە هەوڵیان دەدا كە كار لەسەر ئەو یاسا و نەریتانە بكەن كە لەلایەن كوردەكانەوە دادەنران , ئەمەش وای كرد كە گەلی كورد لەساڵی 2003ـدا و بەیەكگرتووی و بە پاڵپشتی پشتگیری كردنی دەوڵەتە زلهێزەكان توانیان ڕژێمی ێەدام حسێن ببەزێنن و ناویان بسڕنەوە لە سەر ئاڵا شەكاوەكەی كوردستان , لەدوای ئەوەش سەركردە و كەسە سیاسیەكانی ویستیان بینایی بگەڕێننەوە كوردستان بە بونیادنانی هەرێمێك بۆ خەڵكە چەوساوەكەی كورد , وە كوردستان بەشێوەیەك گەشەی سەندبوو كە ڕۆژانە حیزبی سیاسی و دەزگا ئابووری و پێگەیاندنی كەسانی پسپۆڕی بەخۆوە دەبینی , حكومەتی نوێی دامەزراوی عێراقی هەستا بە ناساندنی هەرێمێك لە ژێرناوی هەرێمی كوردان , ئەم جوڵانەوەیەی حكومەتی عێراقیش هەستێكی زۆر بەهێزتری لەنێو دڵی كورداندا درووست كرد كە هەر بەوەوە نەوەستان كە ناسێنران بەڵكو حكومەتێكی كوردیشیان دامەزراند و ناویان لێ نا (حكومەتی هەرێمی كوردستان) و لە نێو حكومەتە جیهانیەكانیشدا بە (K.R.G) دەناسرێتەوە. كوردان و حكومەتێكی كوردی توانیان زۆرترین ئاسایش و ژێرخانێكی ئابووری بەهێز بۆ خەڵكەكەی دابین بكات و ببێتە جێی شانازی و جێگەی ئومێدی گشت كوردان . كورد بە گوێنەدانە مێژووە فاشیزمەكانیان هەستا بە بەستنی پەیوەندی بتەو لەگەڵا هەردوو وڵاتی (فارس و توركیا)ـدا و بەرژەوەندی خۆی خستە پاڵ بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێی , ئەمە جگە لەوەی كە لە ساڵی 2012-2013ـدا بەهۆی ئەو جەنگەی كە بەرۆكی وڵاتانی شامی گرتەوە و خەڵكەكەی ئاوارە بوون , هەرێمی كوردستان دەرگای دڵی كوردەكانی بۆ هاوزمانان و بگرە بێگانەكانی ئەو وڵاتە بكاتەوە و كوردستانیش بكاتە لانكەی حەسانەوە بۆ ئەو برایانەی كە لە شامەوە هەستابوون بە پەنابردن بۆ وڵاتی گەورەی كوردستان........
سەرچاوە:
http://kurdishrights.org/info-on-kurds/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە