لە كۆلیجى ئەتاتوركى ئەیوبیەوە بۆ بەریز: سەرۆكى هەریم

Thursday, 20/01/2011, 12:00

1182 بینراوە


دوینى شەو 19-20 لە كوردستان تڤ بینیتم لە گەل هەندیك لە بە ناو (قوتابى و خویندكارى) دەستەمۆكراوى حزبەكەى خۆت و تالەبانى و هەندیك لە داماوى بى لایەن لەزانكۆ و كۆلیجە كوردیەكان كۆ بوویتەوە!
ئەوانەى پی یان ئەلین (قوتابیان و خویندكارانى) دەستەمۆ كراولە سەرەتاى قسەكانیان دەستیان كرد بە مەدحوو سەناى سەرۆك و دارو دەستەكانیان من ئەوە بە حەقى خۆیان ئەزانم چونكە ئەوە واجبە لە سەریان و ئەوان بۆ ئەوە دروست كراون.
بەلام من پرسیارم لەو قوتابى و خویندكارانەیە كە ئەمانە بە نوینەرى خۆیان ئەزانن ئەگەر ئەوانە نوینەرى ئیوە بن ئەبییت نووینەرى (شەهید سەردەشت عوسمانیش بن) ئەى بۆ لە جەنابى سەرۆكەكەیان نەپرسى سەردەشتت بۆ كوشت؟ خۆ ئەویش قوتابیەكى كورد بوو؟ ئەگەر سەرۆكەكەیان ئەوەندە خەم خۆرى قوتابى و خویندكارە چۆن ئەبیت خویندكاریك بكوژیت لە سەر نووسینیك؟ خۆ كاكە سەردەشتیش هەر باسى ناعەدالەتى كربوو !
من وەكوو كۆلیجى ئەتاتوركى ئەییوبى لە سلیمانى رەخنەم لە یەكیك لەو داماوانە بوو پاش چاوەروانیەكى زۆ لە سرە گرتن ر ووتى ئالاى زانكۆ و كۆلیجەكان و داموو دەزگاكان زۆر كۆن و دراون ئەى خوا لەش ساغت نەكا لە گەل خۆت و قسەكانت من چاوەرییى ئیوەم ئەكرد بلین جەنابى مەعالى كوا سەردەشت؟ باسى ئالام بۆ ئەكا ئاگاى لە من نیە ئالاى كوردستان بە فەرمانى سەرۆكى حكومەتەكەى خویندكاران و لاوان بە رەسمى قەدەغەكراوە لە سەربیناكەم لە بەرخاترى توركە فاشیستەكان من باس لەو هەزاران كۆمپانیاو مقەراتى میت ناكەم كە جەنابى مەعالى و بنەمالە شەریكن لە گەلیان ئەوانە بۆ خویندكارانو قوتابیانى دەستەمۆ بەجى دیلم من باس لە كۆلیجەكەم ئەكەو چونكە لەم كۆلیجەى من منالى كورد ئەكریت بەاخوان و تورك ئاگاى لە قوتابیەكانى من نیە قەدەغەیە بەزمانى كوردى لە گەل یەكتر قسە بكەن تەنها بە توركى بۆیان هەیە بەلام من خەم ناخۆم پەیمانگاى كۆمپیوتەر برامبەرمە ئالاى بەسەرەوەیە رۆژانە سەیرى ئەو ئەكەم و داواش لە فراكسیۆنەكانى ئۆپۆسیزیۆن ئەكەم ئالایەكم بۆ دابنین
من خەم لەوە ئەخۆم زانكۆى ئەتاتوركى ئەیوبى لە كوردستان ئەكریتوە بروانن لە سایتەكانەوە .
----------------------------------------------------------------


توركیا نیازى وایه ‌زانكۆ و په‌یمانگا له‌هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه‌

سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فێركردنى توركیا رایگه‌یاند: ئه‌وان نیازیان وایه‌زانكۆ له‌هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه‌.
(د.یوسف زیا ئۆزجان) سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فێركردن له‌توركیا رایگه‌یاند: له‌هه‌رێمى كوردستان بۆشاییه‌كى فێركردن هه‌یه‌و توركیاش ئاماده‌یه‌له‌و هه‌رێمه‌زانكۆو په‌یمانگا بكاته‌وه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌تى توركیا ووتیشى: جگه ‌له‌توركیا هه‌ریه‌كه‌له‌ووڵاته‌كانى چین و كۆریاى باشوور نیازیان وایه‌زانكۆ له‌هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه‌.
ناوبراو ووتیشى: ئێستا له‌سه‌رتاسه‌رى ووڵاته‌كه‌ى ژماره‌ى زانكۆكان گه‌یشتۆته‌156 زانكۆ، نیازیشیان وایه‌ژماره‌ى زانكۆكان بگه‌یه‌ننه‌200 زانكۆ.
----------------------------------------------------------------------------------------


من لە قوتابیەكانى قوتابخانەكەى بارزانى و خویندكاران و جەنابى سەرۆكەكەیان ئەپرسم ئەتوانن قوتابخانەیەكى سەرەتایى لە ئەستەنبول بكەنەوە؟
بروانن تورك چى بەئیمە ئەلیت لە سایتەكەى سەرۆكى كوردستان؟

کوردستانی- گول: هیچ بوارێك بۆ داننان به‌ زمانی كوردی له‌ توركیا نییه‌
PNA (عه‌بدوڵا گول)ی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ تووندی ره‌تیكرده‌وه‌، دان به‌ زمانی كوردی بنێت، وه‌ك زمانێكی فه‌رمی له‌ توركیادا.

(عه‌بدوڵا گول) له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان؛ دووپاتیی له‌سه‌ر گرنگی دیالۆگ له‌گه‌ڵ كورد كرده‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی نێوان ئه‌وان و حكومه‌تدا.

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی دیاربكر دووپاتیكرده‌وه‌، زمانی توركی ، ته‌نیا زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی توركیایه‌، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌.

(عه‌بدوڵا گول)ی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ تووندی ره‌تیكرده‌وه‌، دان به‌ زمانی كوردی بنێت، وه‌ك زمانێكی فه‌رمی له‌ توركیادا.

وتیشی: هیچ بوارێك بۆ داننان به‌ زمانی كوردی له‌ توركیا نییه‌. به‌ وته‌ی(عه‌بدوڵا گول)، زمانی توركی زمانی هاوبه‌شه‌ و له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كان ته‌نیا زمانی فه‌رمییه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە