كۆمەڵ و یەكگرتوو بۆ به‌ یەك لیست ؟

Thursday, 28/03/2013, 12:00

1276 بینراوە








دوو پارتى ئیسلامى بەنیازن لە هەڵبژاردنەكانى داهاتووى كوردستاندا بە لیستى دووانە یاخود لیستى ئیسلامى دابەزن، بۆ ؟
بەكورتى لەبەرئەم هۆیانە:
1-كۆمەڵ لە دوا هەڵبژاردندا لەدواى یەكگرتووەوە بوو ،لە (ناو شارى سلێمانى ، دهۆك ، هەڵەبجە).دەیەوێت بەم یەكگرتنە ئەوجیاوازییەكەم كاتەوەو نەیهیڵیت.
2-كەسەتەقلیدیەكانى هەردوولا دەیانەوێت یەكترى بە هێز بكەن و درێژە بە ئەو جۆرە ڕەوتەى خۆیان بدەن.
3-كەسە پراكماتیزمەكانى هەردوولا جارێكى تر بەبیانووى هەبوونى ئەزموونەوە پلەوپۆستەكان وەردەگرنەوە .
4-بۆ شاردنەوەى لاوازیەكانە ، هەرلایەنەو دەیەوێت كەموكوریەكانى خۆى بەم یەكلیستیە بشارێتەوە .
5-ئەگەر ئەوان بەدواى رێگەچارەى گونجاودا دەگەرێن ، باهەریەكەو بەلیستى سەربەخۆ دابەزن و دوایى لە ئەنجومەن یاخود پەرلەماندا یەكفراكسیون دروست بكەن ، جارى پێشوو لیستى چاكسازییان هەڵوەشاندەوە لەبەر ئەوەى كەسیان رازى نەبوون ئەوەى تر ببێتە سەرۆكەكەى!
6-لیستى ئیسلامى لەكوردستاندا واپێشبینى دەكرێت %15-%20 بێنێت ، ئەوەرێژەیەكى كەمەو پێویستى بە یەكلیستى و یەكگرتن نیە.



[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە