هاناى خوێندكارانى بەشى كۆمەڵناسى بۆ سایتى كوردستان پۆستى بەڕێز

Friday, 15/05/2009, 12:00

1166 بینراوە


بەشى یەكەم
سەرەتا بۆیە ئەم سكاڵایەمان لێرەدا بڵاو كردۆتەوەو هانامان بۆ سایتى كوردستان پۆست برددوە چونكە پێمان وایە بێجگە لەئەو هەناسەى ئازادى لەكوردستاندا نییەو هەرلێرەشەوە داوا لەسەرجەم دڵسۆزان دەكەین كە هەرچیان اەدەست دێت و چۆن بۆیان ئەكرێت بەفریاى ئەم بەشەوە بكەون چونكە لەوڵاتە بێ ساحیبەكەى كوردان و لەشارى بەناو هەڵمەت و قوربانى و لەناو زانكۆى سلێمانى بەشێك هەیە بەناوى بەشى كۆمەڵناسى كەپڕیەتى لەگەندەڵى و ناعەدالەتى هەرچەندە تائێستا زیاتر لەدەیان بابەتیى لەسەر نوسراوەو باسى ئەو گەندەڵیانە كراوە بەڵام تەنها كەسێكیش لێى نەپرسیوەتەوەو گوێى نەداوەتێ . ناحەقیشیان ناگرم كەلێیان نەپرسیوەتەوە . كێ لێیان بپرسێتەوە هەركەس بێت وەكو ئەوان گەندەڵەو فایلى وەكو ئەوان پیسە
بۆیە منیش وەكو خوێندكارێكى ئەوبەشە بەپێویستى ئەزانم كە بەشێك لەوگەندەڵیانە بۆبەرچاوى ئێوە ى بەڕێز ڕوون بكەمەوە بەڵكو لەم سەروبەندى گۆڕان و هەڵبژاردنەدا دەستێكى بەخێرى بەسەردا بهێنرێت و خوێندكارەكان لەدەست ئەم مامۆستاو بەشەخراپە ڕزگاربكرێت.. ئەوەى گەندەڵیەكانى قوڵتر كردۆتەوەو ڕێگاى گۆڕانكارى نادات دكتۆر دلێرە كەڕگرى كۆلێژەكەیەو بەئارەزوى خۆى هەڵسوكەت ئەكات و بەدڵى خۆى مامۆستا ئەهێنێت و لائەبات و ڕێگە بەمامۆستاى دڵِسۆز نادات لەم بەشەدا دەرز بڵێنەوە بۆنمونە دكتۆر سالار حەمەسور باسیرە كەیەكێك بو لەمامۆستا سەركەتوەكانى ئەم بەشە و پار وانەى سۆسۆلۆجیاى سیاسى پێ دەوتین لەبەر ئەوەى باسى گەندەڵیەكانى ئەكرد لەبەشەكە لایان بردو گواستیانەوە ئەمە بێجگە لەدەیان نمونەى ترى وەكو دكتۆر ئاسۆ كەئەمیش لەبەشەكە دەركراو ئێستا وانەى نادرێتێ هەروەها مامۆستایەكى تریش كەپلەى زانستیەكەى پرۆفیسۆربوو تەنها یەك ساڵ لەم بەشەدا جێى بۆوەو دەریان كرد كەئەویش پسپۆڕى بوارى دەرونناسى بوو بەناوى شەرمن
لەكوێى دنیادا قبوڵكراوە مامۆستایەك كە ماستەریشى نەبێت بكرێتە سەرۆكى بەش ؟ كەلەبەشى كۆمەڵناسیدا ئەمە كراوەو مامۆستا سەرنج یان كردووە بەسەرۆك بەش لەبەر ئەوەى كەلەقسەى دكتۆر دلێر دەرناچێت . یەكێك لەگەندەڵترین مامۆستاكانى ترى ئەم بەشە مامۆستایەكە بەناوى مامۆستا ئەمیر ئەم بەڕێزە پێشتر قایمقامى قەزاى داقوق بووەو لەبەر ئەوەى بڕوانامەكەى تەزویربوو ئەمریكیەكان دەریان كردوو زۆربەى ڕۆژنامەكانى كوردستان و عیراقیش بڵاویان كردەوە كەچى ئەم مامۆستایە وەك ئەوەى هیچ ڕووى نەدابێت بەسەرخۆى نەهێناو ئێستا لەدكتۆرا وەرگیراوە ئەمەش لەبەرئەوەى كە گوێ لەمستى حیزبەو رۆژانە لەوانەكاندا بەشان و باڵاى حیزبدا هەڵدەدات و بەردەوام هێرش دەكاتە سەر لیستى گۆڕان و بەگردى بێ مەبدەئەكان ناوى ئەهێنێت و زۆرى لەخوێندكارەكانى ساڵى چوارەم كردووە كەبیان بات بۆ مەڵبەندى ڕێكخستن بۆلاى بەرزان ئەحمەد كوردە ئەویش بەناوى دەرزەوەو هەڕەشەى ئەوەى لێكردوون ئەوەى نەچێت دەرەجەى لێ ئەشكێنێت هەر ئەم مامۆستا شەهادە تەزویرەساڵانە ژن و مناڵەكانى لەگەڵ خۆى ئەبان بۆ گەشتى زانستى دهۆك لەكاتێكدا ئەو گەشتە بۆ خوێندكارانە كەچى ئەم مامۆستایە لەسەر ئەو پارەیە ژن و مناڵەكانى ئەبان بۆ دهۆَك كەئەمەش بەدژى یاسایەو مافى خوێندكاران دەخورێت . بۆیە بەناوى خوێندكارانەوە داوا لەلایەنە پەیوەندى دارەكان ئەكەم كە لێكۆڵینەوە بكەن و ڕێكا بەم جۆرە پێشێلكاریانە نەدەن لەناو دەزگایەكى گرنگى وەك زانكۆدا.
بەم زوانە چاوەڕێى زانیارى زۆر ورد بن لەبەشى دووەمى ئەم بابەتەدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە