ژیان لەگەڵ بۆمبەكاندا

Saturday, 11/01/2014, 12:00

1710 بینراوە


لە كوردستاندا بۆمبى كیمیاوى نامۆ نیە بە دانیشتوانەكەى، بەتایبەت شارى(هەڵەبجە وسەردەشت وسێوسێنان وگۆپتەپە و عەسكەرو سەرگەڵو بەرگەڵو و یاخسەمەر و بالیسان)، چونكە لە خەیاڵى هەرتاكێكى ئەم شوێنانە بۆمبى كیمیاوى پێگەیەكى تاڵ ومەرگ هێنەرى داگیركردووە.ئەم بۆمبە كیمیاویانە ، نزیكەى چارەكە سەدەیەكە بونەتە تاكێك كە ژیان دەگوزەرێنێ لەگەلّ ماڵى هەریەك لەم خێزانانە، هەرخودى ئەم بۆمبانە بوونەتە هۆى شەهید بوونى چەندین كەس لەم خێزانانە، هەربۆیە بووەنەتە هەڵگرى مێژوویەكى هاوبەش .لاى ئەم خێزانانە ، ژیان پێناسەیەكى ترى هەیە لە دواى شەهیدبوونى كەس وكار و وێرانبوونى ماڵەكانیان، هەمیشە ئەم پرسیارانە بەخەیاڵیاندا دێن ودەچن: ئایا چۆن ناخودئاگا ئەم بۆمبانە ژیانیان لەگەڵدا دەگوزەرێنن؟ وەیاخودچۆن جارێكى تر دەبنەوە دۆستى ژیان؟ لەهەمان كاتیشدا لەگەڵ ئۆبجێكتە مەرگ هێنەرەكان چۆن ژیان دەگوزەرێنن.؟
.سەرەڕاى ئەوەى من لەم پرۆژە هونەریەمدا كە پرۆژەیەكى هونەرى فوتۆگرافیە كە پەیوەندییەكانى ئەوخێزانانەى بۆمباران كراون بەرجەستەكردووە كە بۆمب بۆتە شەهیدبوونى چەندین كەس لەوخێزانانە و لەهەمان كاتدا لە (كۆمپۆزشن)ى فۆتۆكاندا وێنەى كەسەشەهیدكراوەكانم جارێكیترهێناوەتەوە ودام ناوەتەوە وە ئەوكەسانەى لەوخێزانانەداماونەتەوە و وەئەوبۆمبەش كەبووەتەشەهیدكردنى ئەوخێزانانەو وەئێستەش وەك تاكێك لەگەڵ ئەوخێزانانەدادەژین.مێژووبووتەبەشێك لەنۆستالوژیالەخەیاڵیان وەبۆیەزۆربەى كات ئەوخێزانانە ناتوانن بەبێ ئەوبۆمبانە بچن بۆجیگایەكى دى.هەربۆیەزۆرلەم ماڵانە بوونەتەمۆزەخانەیەكى جەنگ، بەداخەوە نەبوونى مۆزەخانەیەكى جەنگ كەبەشێك لەوتراژیدییانەى كەبونەتەهۆى شەهیدبوونى چەندین كەس بپارێزێت لەپرۆژەكەمداهەریەك لەهونەرمەندان(ئاودێرعوسمان، جەمال پێنجوینى)بەتێبینیەهونەرییەكانیان هاوكاریان كردووم ئەمەش بووەتەسەركەوتنى بەشێك لەپرۆژەكەم ئەم پرۆژەیەلەهاوینى ساڵى2013بیرۆكەى كارەكەم لاگەڵاڵەبوولەكۆتایى ساڵى 2014پرۆژەكە بەكۆتادەگات. ماوەى زیاترلەساڵیكى خایاندووە وەلەسەركاروهەوڵ وماندوبوونى تواناى خۆم كارم كرم كردوە هیچ لایەنێك هاوكارم نەبووە لە پرۆژەكەمدا.لە دواى تەواوبوونى پرۆژەكە دەمەوێ لەوڵاتانى دەرەوە نیشانى بدەم ونمایشى بكەم لەوشوێنانەى كە فۆتۆكانم تێدا گرتوون..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە