ئاگادارییەك لەشاعیر(شێخ نەوزاد)بۆسەرجەم ئەوكەسانەى بێ ئاگادارى ئەوشیعرەكانى دەكەنەگۆرانى

Tuesday, 02/03/2010, 12:00

1547 بینراوە


سڵاو و خۆشەویستیم بۆهەموولایەكتان بەهیواى خۆشى وسەرفرازى

بەڕێزان هەروەك لاى هەموولایەكمان ڕوون وئاشكرایە بەهۆى ڕەخساندوفراوان بوونى بوارى موزیك وگۆرانى لەكوردستان،چەندین هونەرمەند و گۆرانى بێژ لەگۆڕەپانەكە دەركەوتوون ئەگەرئەم دەركەوتنەلەسەربنەمایی ئەكادیمى ولێهاتووى بێت جێگاى شانازى ودڵخۆشى وهەموولایەكمانە.
خۆشەویستان ئەوەى لەنزیكەوە ئاشنایی منبێت ولەگەڵم دوابێت ئەوا باش لەوڕاستیەگەیشتووە،كەمن هیچ كاتێك پیشەى خۆم نەكردۆتەشیعرو بەرامبەرپێدانى شیعربۆهونەرمەندان بچوكترین دیاری وشتى ترم وەرنەگرتووە،هەركەسێكیش داواى هاوكارى لێكردبم بێ دووڵى هاوكارى بوومە،ئەوەى ڕاستى بێت ئەوماوەی لەهەندەران ژیام بێ ئاگادارى خۆم چەندین هۆندراوەم كرانە گۆرانى وپرسم پێ نەكرا بۆیەلەئێستاوە ڕایدەگەینم هەرهونەرمەندێك بێ ڕەزامەندى خۆم شیعرەكانم بكاتە گۆرانى داواى یاسایی لەسەرتۆماردەكەم،هەركەس وهونەرمەندێك دەیەوێ سوودلەبەرهەمەكانى من وەربگرێت دەتوانێت لەڕێگاى نوێنەرى تایبەتى من (سەفین حەسەن)پەیوەندیم پێوەبكات ولەگەڵم لەسەربابەتەكان گفتووگۆبكات.لەكۆتایدائومێدەخوازم بەهەموولایەكمان خزمەتى هونەروئەدەبى كوردى بكەین.

لەگەڵ رێزمدا.
بۆپەیوەندى:
07504462158 ـ07704462158
gmail.com@safeenhawlery

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە