داواکانی ١٧ شوبات داپلۆسین کران، گۆران, کۆمەڵ و یەکگرتووش نان و پیازیان پێ نۆش کرد !

Monday, 16/02/2015, 12:00

1612 بینراوە






چوار ساڵ بەسەر روداوەکانی ١٧ شوباتدا تێپەری کە تێیدا تەنیا لەسەر دەربڕینی دەنگی نارەزا لەبەرامبەر لاوازی سیستەمی ئیداری, گەندەڵی و فەسادی حکومرانی و فراوان بوونی قەیرانەکان چەند کەس تیرۆر کران, وە بەسەدان پیشیلکاری بەرامبەر خەڵکی بێ تاوان ئەنجامدران.
زۆر کەس لەسەر ١٧ شوبات سکی خۆی تێرکرد و چوویە سەر کورسی پەرلەمان و ناو حکومەت, ئیستا سێ لایەن یەکگرتوو, کۆمەڵ و گۆران زیاتر لە پارتی و یەکێتی بەرپرسیاریەتی ١٧ شوباتیان لەسەرە چونکە ئەوان بێدەنگیان ھەڵبژاردووە و بەشێک بوون لە دەستی داپلۆسکاری.
١٧ شوبات روداوێک بوو, وەھا گرنگ ھاو شێوەی ڕاپەرینی ١٩٩١, بەڵام مەخابن ئەو رووداوە تەواو نەکرا, دەنگەکان کپ کران, دەنگە راستیەکان و نارەزایی شەقام لە لایەن ھەندێک پارتەوە بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆران و دوو لایەنی ئیسلامی مامەڵەی پێوە کرا, زۆر کەس لەسەر حیسابی ١٧ شوبات و ھەموو ئەو قوربانیانە ئیستا سواری کورسی پەرلەمان و وەزارەت بووە.
١٧ شوبات روداوێکی گرنگ بوو گەر ھاتباو بەرنامەو مەبەستەکانی مۆنۆپۆل و ژێر خاک نەنرابان ئەوا بێگومان ئیستاکە کورد دەمێک بوو بەشێک لەو قەیرانانەی بەرەو چارەسەری چووبوون کە ئیستاکە پێانەوە دەناڵێنین. قەیرانی دواکەوتنی مووچە, بندیواری و سەدان ھەزار مووچەی خەیاڵی, نەوت دزین و بەنزین گران کردن بەسەر خەڵکی ھەژار, دەست ماچکردنی بەغداو خۆ ھاویشتنە نێو کۆشکەکانی بەغدا ھەموو ئەوانە و چەندین کارەساتی تر دەرئەنجامی تێپەربوون بەسەر ١٧ ی شوبات و ئیھمالکردنی پاکێجەکانی بوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە