بە کۆیلە کردن لە زیھنی کاندیدیکی پارتیدا گەر ئەمرۆ دوو پاسەوان بۆ یەک وێنە دابنێیت بەیانی خەڵکیش لەسەر دەکوژیت!

Wednesday, 23/04/2014, 12:00

6250 بینراوە


ئەمشەو لەکاتی ھەڵمەتی بانگەشەدا شتێکی نامۆم بینی کە تاکو ئێستا نەمبینیوەو رەنگە وەکو سەیرو سەمەرە ئەوە بچیتە کتیبی گیتسەوە، سەرۆکی کۆریای باشور شتی زۆر سەیرو سەمەرە دەکات لەو چەند رۆژەدا بە قەرناێ چەندین سەربازی کوشتووە.
لە چوارقورنەش کاندیدێکی پارتی بۆ یەک وێنەی ریکلام دوو پاسەوانی دانابوو، پاسەوانێک کە تەمەنیان بەقەد تەمەنی باوکی کاندید دەبوو، کەسی ئیختیار، کاتێک لەو دوو پاسەوانەمان پرسی ئێوە بۆ لێرەن زۆر بەشەرم و غەریبیەوە وتیان " بۆ ئەو وێنەیە تاکو نەیدرێنین"
وتم " کێ ئێوەی ناردۆتە ئێرە"
وتی " پارتی و مەقەرەکەیان" و د. ......کاندید پاشان پارەمان پیدەدات.
ئاخر لە ئیوە دەپرسم ئەوە ویژدانی پارتی بیت دوو پاسەوانی پیر بۆ یەک وینە دابنێیت، کە ھەر یەک لەو پاسەوانانە بەدەیان ساڵ پێشمەرگایەتیان کردووە، ئەوا ھەر ئەو پارتە و ئەو کاندیدە لەسەر وینە خەڵک بەکوژ دەدەن، لای ئەوان وینەکانیش لە کەسانی تر موقەدەسترن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە