ترسی دابڕان

Monday, 19/11/2012, 12:00

1283 بینراوە





هێنده‌ی ترسی هه‌موو جیهان ترسم له‌ دابڕانه لێت


چنگی ڕه‌شی مه‌رگه‌ساتیش ، هێنده‌ی ئه‌وه نامترسێنێت


ئه‌وه‌نده‌ وابه‌سته‌م به‌ تۆ که هه‌ندێ جار هه‌ستم وایه


ڕه‌وتی هه‌ردوو شاخوێنی من له ژێر فه‌رمانده‌ی تۆدایه


ئه‌ی نابینیت له‌گه‌ڵ گرژیت زه‌ردو زه‌عیفه ڕوخسارم


به خه‌نده‌یه‌کیش پاراوه ، مه‌زرای وشکه‌ڵاتوی زارم


گه‌رئه‌ڤین ئاوایه بۆچی ترسی دابڕانم هه‌یه‌


چ دڵێک وه‌ک دڵی عاشق خۆنه‌ویست و لێبورده‌یه‌





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە