پێشنیار دەکەم لەگەڵ گۆڕینی سروودی ئەی ڕەقیب دا ناوی کوردستانیش بگۆڕن!!

Thursday, 19/07/2012, 12:00

1936 بینراوە


بەگوێرەی هەندێک لە دەزگا هەواڵی یەکان وا بڵاو کرایەوە کە لە پڕۆژەیەکی نوێی پەڕلەمانی کوردستان دا، کار لەپێناو زەمینە خۆشکردن بۆگۆڕینی سروودی نەتەوەی کوردستان دەکرێت.
لەلایەن چەند پەڕلەمانتارێکی هەرێمی کوردستانەوە پێشنیاری گۆڕینی سروودی نەتەوەیی (ئەی ڕەقیب) دەکرێت.
گۆڕینی سروودی (ئەی ڕەقیب) گوایە گوزارشت لە سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان ناکات، ئەمە لەکاتێک دا یە کە هەفتەی ڕابردوو لەکاتی گفتووگۆکردن دەربارەی سروودی نیشتیمانی عێراق ، پێشنیار کرا کە دێڕێک بە زمانی کوردی بخرێتە نێو سروودەکەوە کە دەڵێ:
(عێراق بە کوردستانەوە جوانە، پێکەوەژیان داوای هەموانە).
بەڵام زۆرینەی زۆری لیستە عەرەبی یەکان بەدۆستەکانی بارزانی و تاڵەبانی)شەوە 
دژی ئەو پێشنیارە بوونەوە.
ئەمە لەکاتێک دا بەگوێرەی دەستوور زمانی کوردی زمانی دووەمە و کورد زیاتر لە سەدا بیستی عێراق پێک دێنێت.
پاشان سروودی ئەی ڕەقیب تەنها موڵکی کوردستانی باشوور نی یە، بەڵکو موڵکی هەموو کوردێکەو بە پیرۆزی دەزانێت،زۆرینەی براکانمان لە باکور هاوڕانین لەگەڵ ئەو ئاڵایەی ئێستا لە باشوور ئەشەکێتەوە بەڵام ئەی ڕەقیب پیرۆزە لایان بۆیە گۆڕینی سروودی (ئەی ڕەقیب) هەوڵێکە بۆ کەرتکردنی یەک دەنگی کوردان.
بۆیە گەر سەرۆکی پەڕلەمان لەگەڵ گۆڕینی سروودەکەدا بێت ئەوا ئەم جارەیان پێویست بە فرسەت ناکات! چوون ئەمە هەوڵی حیزبە ئیسلامی یەکانە کە بە دێڕێکی نێو سروودەکە ماسولکەکانیان گرژ دەبێت.
سەبارەت بە فراکسیۆنی (گۆڕان)ش بەتێک ڕای دەنگ لەگەڵت دەبن! چوون کاک عەبدوڵای مەلا نوری لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئێن ئاڕتی دا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێویستە ئەو ئاڵایە ئێستای کوردستان بگۆڕدرێت گوایە گوزارشت لەسەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان ناکات!!
جا ئەو کات ئینگلاندیش شەرم ئەیگرێت و کەمێک دیموکراسی لە هەرێمەکەی خۆمانەوە 
فێردەبێت ئەو ئاڵایەی دەگۆڕێت چوون گوزارشت لە سەرجەم پێکهاتەکانی ئینگلاند ناکات.!
وەک لای هەموان ئاشکارایە کە ئاڵای ئینگلاند تەختێکی سپی و بەڕەنگی سوور خاچێک
نەخشێنراوە، لە کاتێک داموسوڵمانان ڕێژەیەکی بەرچاو پێک دێنن و ئاینی ئیسلام دووەم ئاینە ڕۆژ بەڕۆژ لە هەڵکشندایە لە نێو موسوڵمانەکان دا ژمارەیەک زۆر ئینگلیز هەیە، کام لەو پێکهاتانەی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو پێک دێنێت تاکوو پێشنیاری گۆڕین ڕەمزە نەتەوەیەکانیان بۆ بکرێت؟!
گەر بەو پێوەرە بێت بۆ پێک هاتە جیاوازەکان؟ ئەبوایە ئینگلاند وێنە مانگێک و نیشانەیەکی هیندۆسی لە ئاڵاکەی دا دابنایە، ئەمە جگە لە نەژادە جیاواژەکانی تر وەک ئەفریقی کە لە لەندەنی پایتەخت دا ئینگلیز وەک کەمینە بەرچاو دەکەوێت لە چاو نەژادە جیاوازەکان دا.!
لە هەمان کات دا گەر ئەو کەسە هاووڵاتی ئینگلاند بێت گرنگ نی یە چ نەژاد یان ئاینێک پەیڕەو دەکات مافەکانی یەکسانە لەگەڵ ئینگلیزێک دا بە بێ هیچ جیاوازی یەک.
من لێرەدا تەنها تیشکێک دەخەمە سەر سروودی نیشتیمانی ئینگلاند کە هەمان سروودە
بۆشانشینی یەکگرتوو، بزانین چ گۆڕان کاری یەکی بەسەردا هاتووە؟
سروودی ئینگلاند مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ( 1745)کە ئەو کات سکۆتلەند بە زەبری هێز هێنراوەتە ژێر دەسەڵاتی پادشای ئەو کات.
سروودەکە لە شەش کۆپلە پێک هاتووە لەکۆپلەی شەشەم دا دەڵێت:
( Rebellious Scots to crush) واتا:
(سکۆتلەندی یە یاخی یەکان سەرکووت بکرێن)تەنها ئەم کۆپلەیە هەڵپەسێردراوە وە جگە لە سکۆتلەندا ڕێژەیەکی کەم سکۆتلەندی لە نێو خاکی ئینگلاند دا دەژین چەندین ساڵە تەنها ئەم کۆپلەیەی سەروە هەڵپەسێردراوە کە ووشەیەکی نە شیاوە بەرامبەر بە سکۆتلەندی یەکان، خۆ سروودی کوردستان ووشەی نەشیاوی تیادا نی یە بەرامبەر بە هیچ نەژادێک.
ئەمەش لینکی سروودی نیشتیمانی ئەو ووڵاتەی کە هەرێمەکەی خۆمان هەزار ساڵی تر ناگاتە هاوشانی لە دیموکراسی مافی تاک دا و هتد. گەر سەیری ئەم لینکە بکەیت کۆپلەی شەشەمیشی تیادایە.

گۆڕانکاری یەکی تر ئەوەیە گەر لەو کاتەدا تەختی شاهانە لەژێر دەسەڵاتی شاژن دا بێت ئەوا دەوترێت خوا شاژن بپارێزێت، وە گەر پیاویش بوو ئەو کات دەبێتە پادشا دەوترێت خوا پادشا بپارێزێت.
گەر ئەم پرۆژەیە پەسەند بکرێت بۆ هۆڕینی سروودی (ئەی ڕەقیب) ئەوە ئەوکات دوورنی یە کە پێکهاتەیەکی تر پێشنیاری گۆڕینی ناوی کوردستان بخاتە بەردەم پەڕلەمانی کوردستان بەهۆی ئەوەی ووشەی کوردستان گوزارشت لەسەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان ناکات!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە