دکتۆرە گەنجەکان تەنها داوای موخەسەسات و گۆڕینی شوێن و دەوام ئەکەن

Thursday, 26/04/2012, 12:00

1440 بینراوە


دەڵێن وەزیری تەندروستی وتویەتی دکتۆرە گەنجەکان تەنها داوای موخەسەسات و گۆڕینی شوێن و دەوام ئەکەن, بەڵام لە خۆی نەپرسیوە بۆ؟

ئەمە وەک ئەوە وایە بە هەردوو دەست قوڕگی یەکێک بگریت و بیتاسێنیت ,دوایش لۆمەی بکەیت و بڵێیت عەیب و شورەیی ئەم کابرایە هەر داوای ئۆکسجین ئەکات ,تۆ جارێ قوڕگی بەردە ئینجا داوای لێبکە مەملی مەمانی مەمۆت بۆ بڵێت,تۆ جارێ مافی خۆی بەرێ ئینجا داوای شتی زیادە بکە.
ئایا جەنابی وەزیر تا ئێستاش تێنەگەیشتوە بۆچی گەنجەکان داوای موچەی زیاتر ئەکەن! ئەی بەتەمایت کێ داوای موچەی زیاتر بکات؟ وەزیرەکان؟ پێکەنینم یەت.
ئایا جەنابی وەزیر تا ئێستاش تێنەگەشتوە بۆچی دکتۆرەکان ماندون و داوای چاک کردنی کات و شوێنی دەوامەکانیان ئەکەن؟! ئەی بەتەمایت کێ هەست بە ماندوبوون بکات؟ وەزیرەکان؟! پێکەنینم یەت.
نا ئیتر تۆش لە ئێمە تێناگەیت چونکە تۆش بویت بە وەزیر
ئێمە 900 هەزار وەرەگرین و ئێوەش بە 900 ژمێریاری شارەزا و بە 9 مانگ ناگەنە نەتیجەو بۆیان دەرناکەوێت کە جەنابتان چەند وەرەگرن
بە قودرەتی قادر بوون بە وەزیر و بە دڵنیاییەوە حیمایەشتان ئەبێت ,ئەی تخوا پێمناڵێیت حیمایەکانتان چەند وەر ئەگرن؟
بە دڵنیاییەوە وەزیرەکان تێناگەن دکتۆرە گەنجەکان بۆچی ئەو داواکاریانەیان هەیە...

چونکە ئێوە لە مانگێکا 7 بۆ 10 شەو موسەبەحچی نابن ,,ئێوە بە باوێشکی دوای مسەبەحچێتی دەمتان ناکشێت.
ئێوە نانی ساردەوەبوو ناخۆن, مریشکی دارەکەی ئێوە بۆن ساردی لێنایەت ,ئێوە وەک ئێمە خەوی ناخۆش نابینن چونکە وەک ئێمە 12ی شەو بە برسێتی لە دەوام نایەنەوەو هێلکەو ڕۆنێک بخۆن و بەسەریا بخەون.
وەزیرەکان تێناگەن.
چونکە وەک ئێمە ڕۆژ تا ئێوارە نەبوون بە فڕفڕۆکەو ناخولێنەوە بەڵکو لەسەر کورسیەک دانیشتون و کورسیەکە ئەخولێننەوە.
چونکە مەجبور نین ڕۆژانە وەک ئێمە تەعامول لەگەڵ سەدان ئەقڵی جیوازدا بکەن.چونکە مەجبور نین ڕۆژانە جوابی هەزار پرسار بدەنەوە.
چونکە ئێوە کەس بەسەرتانا ناکۆکێت، سەرخۆش بەسەرتانا ناڕشێتەوە,خوێنی کەس بەرتان ناکەوێت.
چونکە ئێوە کەس مۆڕەتان لێناکات خەڵک بەدەمتانەوە پێئەکەنێت.
چونکە ڕۆژانە خەڵک پەلامارتان نادات,خەڵک ڕوو بە ڕوو قسەتان پێناڵێت (بەڵام لە دوورەوە زۆرتان پێ ئەڵێن چونکە دەمیان پێتان ناگات),داخی ئێوەش بە ئێمە ئەڕێژن ئێوە دەرمانی خراپ ئەهێنن و خەڵک بە ئێمەی ئەڕژێت.
ئێوە نەخۆشخانە کەم ئەکەنەوەو خەڵک شەڕی قەرەباڵەغی بە ئێمە ئەفرۆشێت
ئێوە CT و MRI کەم ئەهێنن و خەڵک شەڕی دوری سەرە بە ئێمە ئەفرۆشێت
ئێمە باجی خراپی ڕێگاوبانەکانی ئێوەو زۆری ڕوداوی هاتووچۆ ئەدەین
ئێمە باجی ئەو هەموو چەکە ئەدەین کە ئێوە بە ووڵاتدا بڵاوتان کردوەتەوە
ئێمە باجی ئەو بێ یاسایی و بەرەڵاییە ئەدەین کە ئەم هەموو چەقۆکێشەی دروست کردوە.
ئێمە باجی کاری ئەو هەموو عەنتەر و کەڵەگایە ئەدەین کە لە سایەی ئێوەوە دروست بوون و هەر ڕۆژەو چەند کەسێک بە نیوە مردویی ڕەوانەی لای ئێمە ئەکەن
ئێمە باجی ناکارامەیی کارمەندەکانی ئێوە ئەدەین کە ناجوڵێن و هیچ نازانن و خراپ جوابی خەڵک ئەدەنەوەو خەڵک لەسەر ئێمەی حساب ئەکات
,ئاه بیرم کەوتەوە ئەڵێن وتوتە ماندوترین توێژ کارمەندانی تەندروستین!
ئەمە چۆنت حسابکرد؟ حەز ئەکەم فێری ئەو بیرکاریەم بکەیت، بۆنمونە من 17 ڕۆژ لە ئەریاف بووم کارمەندەکان 6 ڕۆژ دەوامیان بەرەکەوت ئەویش بە 5 کەس ئەیانکرد,هەرچۆن حسابی ئەکەم ئەو نەتیجەیەی تۆم بۆ دەرناچێت.
ئەمە بە چ یاسایەکی بیرکاری؟ بە بیرکاریەکەی حیزب؟
بەپێی ئەو یاسا سەلمێنراوەی حیزب کە ئەڵێت دەنگی هەموو دکتۆرەکان ناکاتە قاچی کورسەک بەڵام دەنگی کارمەندان ئەکاتە چەند کورسیەک؟
دە عەزێت بکێشەو بە بیرکارییە کۆنەکە بەراوردێک لە نێوان ژمارەی دکتۆر و کارمەندەکاندا بکە و دابەشی دەوامەکانی بکە, ئەوکاتە بۆت دەرەکەوێت کامیان دەوامیان زیاتر بەردەکەوێت ,بۆت دەرەکەوێت نەخێر هەڵەیت دکتۆرەکان ماندوترین چین و توێژی نەک هەر ئەم وەزارەتە بەڵکو هی هەموو وەزارەتەکانی تریشن.
چۆن گەیشتن بەو نەتیجەیەی کە دکتۆرە گەنجەکان تەنها خەمی پارەیانە و خەمی نەخۆشیان نییە؟
ئەگەر ئێمە تەنها خەمی پارەمان بوایە
ئەگەر ئێمە تەنها گوێمان بە ماندو بوون بدایە
ئەگەر ئێمە خەمی خەڵکی خۆمان نەبوایە.
ئەگەر ئێمە گوێمان بە نەخۆش نەدایە.
ئەگەر ئێمە هەست و سۆزمان بۆ خەڵکی رەش و ڕووت و فەقیر و هەژاری ئەم ووڵاتە نەبوایە.
ئەوا مانگرتنی سەرتاسەریمان ڕا ئەگەیاند.
ئەگەر ئێمە مانبگرین ,ئەوا وەزارەت و حکومەتەکەی ئێوە بە چەند ڕۆژ ئەکەوێتە سەرچۆک؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە