وەزعى یەنەك شڵه‌ژاوە .. پێڕى مامە لێى قەوماوە

Tuesday, 30/06/2009, 12:00

3698 بینراوە







 

سەرۆك كۆمار لە بەغداوە
بـۆ كوردســتان هاتە دواوە
چى گەندەڵە دەورەى داوە
وەزعى یەنەك شڵه‌ژاوە
هەڵبژاردن كەمى ماوە
پێڕى مامە لێى قەوماوە
لە گەڵ میللەت دابڕاوە
نەوشێروان یش وەعدى داوە
دژ به‌ گەندەڵان ڕاوەستاوە
لیستێكى خۆى پێكهێناوە
تا سەركەوتن كە بەر چاوە
خەبات دەكات لەو پێناوە
كاكەى زەردیش لە ئەو لاوە
كەوتۆتە حەوت تەقەلاوە
چونكە مامە لە نێو داوە
دڵیشى زۆر ناتەواوە
دەڵێت تازە مام دۆڕاوە
ئەبێت چیبكەن ئەو قوڕاوە
كە وا مامه‌ی تیا چەقاوە
دوور بێت لێیان ئەو ڕووداوە

نیسان 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە