عوسمان بایدەمیر: بێ ڕێزی لە بەرامبەر بەهاكانی گەلی كورد لە ئالۆزی زیاتر شتێكی دیكەی بە دوادا نایەت

Saturday, 05/12/2009, 12:00

1604 بینراوە


سەرۆكی گشتی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ، ئۆزتورك دۆگان، سەرۆكی گشتی كۆمەڵەی مەزڵوم دەر، ئەحمەد فاروق، سەرۆكی وەقفی مافی مرۆڤ توركیا، مەتین باك كالج، لە ‌لێدونێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: كە ئۆجەلان زیاتر لە 10 ساڵە لە ئیمرالی لەژێر هەڵوم مەرجێكی خراپدایە، لە 17 ئەم مانگەشەوە هەڵومەرجی ژیانی خراپتر بووە. ئەو و ڕیكخراوانەی مافی مرۆڤ هۆشیاریان دایە حكومەت كە نەكەوێتە دژایەتی كردنی هەڵویستیان لەسەر پرسەكەو داواشیانكرد كە ئۆجەلانیش وەك هەموان سود لەمافەكانی خۆی وەربگرێت.
لە لیدوانەكەدا بەبیر هێنرایەوە كە: ئەگەر هەڵومەرجی شوێنەكەو رەوشی تەندروستی ئۆجەلان باش بكرێت، كاریگەری ئەرێنی لە سەر پرۆسەكە دەبێت‌. هەروەها وتیان: لە چاوپیكەوتنەكانی پاریزەرەكاندا دەردەكەوێت كە ئۆجەلان گەلێك كیشەی جددی تەندروستی هەیە و بارودۆخیشی خراپتر بوو. هەروەها ڕیكخراوەكانی مافی مرۆڤ داوایان كرد، دەست بە لێكۆڵینەوە بكرێت و بۆ ئەو مەبەستە داویان كرد شاندێكی سەربەخۆی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ سەردانی ئیمرالی بكەن. زیاتر لە 100 شارەدار و 10 سەرۆكی ئەنجومەنی شارەكانی سەر بە دەتەپە، لە دەژی ئەشكەنجەی پەیرەوكراوی ئیمرالی لەسەر رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەبەردەم بارەگای دەتەپەی شاری ئامەد چالاكیان بەرێوە بردو لێدوانێكی رۆژنامەوانیاندا و داوایان كرد، كە ئیمرالی نەكەنە ئامرازێكی هەڕِەشەو وەكو دەروازەی چارەسەری بیبینن.
لە چالاكیەكەدا ڕاگیەندرا: گۆشەگیری ئیمرالی دەبێتە هۆكاری هاتنە ئارای ئالۆزی. بەناوی هەموانەوە سەرۆكی شارەوانی گەوەرەی شاری ئامەد عۆسمان بایدەمیر لێدوانەكەی خوێندوە و لە وەڵامی وەزیری دادی توركدا كە ووتبوی زیندانەكە لە سەر ستانداردی جیهانی دروست كراوە، ووتی: ئەگەر وایە با سەرۆك وەزیر ئەردوگان ،بایكال و باخچەلی لە ئیمرالی بمێنەوە ،تا بزانن ستاندار دە یان نا؟ بە ناوی زیاتر لە 100 شارەوانی و سەرۆكانی ئەنجومەنی گشتی شارەكانی دەتەپەیی، شارەداری ئامەد ئۆسمان بایدەمیر سەرۆكی شارەوانی ئامەد لێدوانەكەی خویندنەوە. بایدەمیر ڕونی كردەوە، ئەوان لەبەر بەرپرسیارایان لە بەرامبەر هەستیارەیەكانی گەلی كوردا، وەها لێدوانێكی رۆژنامەوانیان بە پێویست زانیووە.
بایدەمیر هەروەها بە هۆی هەوڵەكانی سەرقاڵ كردن و و كات بەسەربردن لە پرۆسەی چارەسەری دا، رەخنەی لە حكومەتی ئاكەپە گرت و ڕایگەیاند: بێ ڕێزی لە بەرامبەر بەهاكانی گەلی كوردا، لە ئالۆزی زیاتر شتێكی دیكەی بە دوادا نایەت. بایدەمیر وتیشی:گەلی كورد هەستیاری خۆی لە پرۆسەی چارەسەری دا دەربڕیوە، بەڵام حكومەتی تورك ئەو هەستیارەیەی نیشان نەدا. بەڵكو ئیمرالی وەك كەرەستەیەكی هەڕەشە بەكار دێنێت و پیداگریەوە نایەوێت ڕاستیەكان ببینێت.
بایدەمیر جەختیشی كردوە ،هەلومەرجی تەندروستی،ئۆجالان،ئاسایشی ژیانی دەتوانن ڕاستەوخۆ كایگەری لە پێشكەوتنەكانی توركیا بكەن،لەبەرامبەر دا،ئەگەر بابەتی ئیمرالی بەشیوەیەكی ڕاست لێی بڕوانرێت ،ئەوا دەروازەی چارەسەری دەكرێتەوە. بایدەمیر ئاشكرای كرد، لە سەردەمی دەسەلاتداری حكومەتی ئاكەپە دا گۆشەگیری گرتووخانەی ئیمرالی وەرگەرایە شوێنێ ئەشكەنجە و گۆشەگیری و ئیمرالی كرایە ئامرزای هەڕەشەو، داوای كرد كاربەدەستانی تورك ئیمرالی وەكو دەروازەی چارەسەری بیبینن، نەك هەڕەشە.
پاشان ئۆسمان بایدەمیر سەرۆكی شارەوانی ئامەد وەلامی رۆژنامەوانانی دایەوە ووتی: ئەگەر بە قسەی وەزیری دادی تورك زیندانەكە لە سەر ستانداردی جیهانی دروست كراوە،با سەرۆك وەزیر ئەردوگان و بایكال و باخچەلی نەك بۆ 11 ساڵ بەلكو بۆ 11 رۆژ بچن لە ئیمرالی بمێنەوە.جا ئەو كات دەزانن، گرتووخانەكە بەپێی ئیستانداردە یان نا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە