ڕاپرسیه‌ك: له‌ 43,2% گه‌نجانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جگه‌ره‌ ده‌كێشن

Sunday, 30/05/2010, 12:00

1008 بینراوە



له‌ ڕاپرسیه‌كی‌ سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ لاوان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ 43,2% گه‌نجانی‌ ‏هه‌رێمی‌ كوردستان جگه‌ره‌ ده‌كێشن.‏
به‌ پێی‌ ڕاپرسیه‌ك كه‌ سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌ پێدانی‌ لاوان به‌شی‌ لێكۆڵینه‌وه‌‌و ‏ڕاپرسی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆنفڕانسی‌ یه‌كه‌میدا له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ‏جگه‌ره‌كێشان له‌ ژێر دروشمی‌ (له‌ دوكه‌ڵی‌ مه‌رگه‌وه‌ بۆ ڕوناكی‌ ژیان) ‏بڵاویكرده‌وه‌ له‌ 43,2% گه‌نجانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جگه‌ره‌ ده‌كێشن، له‌و ‏ڕاپرسیه‌دا 899 كه‌س له‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌‌و دهۆك‌و گه‌رمیان به‌شدارییان ‏تێدا كردووه‌.‏
له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ فێربوونی‌ جگه‌ره‌كێشان ڕێژه‌ی‌ ‏له‌ 65,5% هاوڕێ‌ به‌ هۆكاری‌ فێربوون ده‌زانن ‌و له‌ 3,9% خێزانه‌كانیان به‌ ‏هۆكارو له‌ 26% باری‌ خراپی‌ گوزه‌ران‌و ژیان به‌ هۆكار ده‌زانن.‏
له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستا ڕه‌سوڵ ئیبراهیم به‌رپرسی‌ به‌شی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ڕاپرسی‌ ‏له‌ سه‌نته‌ری‌ ناوبراو به‌ كۆمه‌ڵنیووزی‌ ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ كۆنفرانسی‌ ‏یه‌كه‌می‌ ساڵانه‌ماندا كه‌ پێكهاتبوو له‌ ڕاپرسیه‌ك و سێ‌ توێژینه‌وه‌ی‌ ‏ئه‌كادیمی‌ و زانستی‌, له‌ سه‌ر جگه‌ره‌كیشان. توێژینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ‏دكتۆر ئه‌مین مامۆستا له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ به‌شی‌ زانسته‌ ‏مرۆڤایه‌تیه‌كان, خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ بۆ ڕاپرسیه‌كه‌ كرد, كه‌ سه‌نته‌ری‌ ‏په‌ره‌پێدانی‌ لاوان له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2009ئه‌نجامیدابوو.‏
دواتر دكتۆر كاوه‌ فه‌ره‌ج سه‌عدون زیانه‌ ته‌ندروستیكانی‌ جگه‌ره‌ كیشان له‌ ‏ڕاوانگه‌یه‌كی‌ پزیشكیه‌وه‌ شرۆڤه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ی‌ كرد, هه‌روه‌ها مامۆستا لوقمان ‏توێژینه‌وه‌ی‌ سێیه‌می‌ پێشكه‌ش كرد ئه‌ویش بریتی‌ بوو له‌ هۆكاره‌كانی‌ ‏فێربوون‌و كاریگه‌ری‌ خراپیه‌كانی‌ جگه‌ره‌ كێشان له‌ ڕوی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە