بە راوردێك لە نێوان - - - - من و بزنێكى دە ڤە رى بارزان

Monday, 27/07/2009, 12:00

2871 بینراوە


هیوا ڕە ش پێتان سە یر نە بێت كە ئە م تایتڵە م بۆ نوسینە كە م هە ڵبژاردووە , مە بە ستیشم نیە سە رنجى كە سى بۆ ڕابكێشم تا بیخوێننە وە , بە خوێندنە وە شى ئە و بارە ى لە منە هە ر لە منە و هیچى لێ كە م و زیاد نابێت , ڕە نگە پاداشتە كە ى زە ردە خە نە یە كى سووك وە یان جنێوێكى قورس بێت بۆ من , خە ڵكیش كە یفى خۆیە تى چۆن ڕا ڤە ى بكات ؟ گرفتێك نیە گە ر دە ستخۆشى یان دە ستشكێنیم بۆ ڕە وانە بكە ن , ئە وە ى هانى داوم ئە مە بنووسم بێزارییە , بێزارییە لە ستە مى كۆمە ڵایە تى , ناڕازیبوونە , ناڕازیبوونە لە نادادپە روە رى , توڕە ییە , توڕە ییە لە نایە كسانى , قینە , قینە لە وانە ى مافى هاووڵاتى بوون لە خە ڵك زە وت ئە كە ن , گومانە , گومانە لە وانە ى یە ك تۆزقاڵ بە نە هامە تى خوشك و براكانم دڵیان گە رد ناگرێت , هاوا رە , ئە و هاوارە ى لە ناخە وە بۆ مناڵە ڕە نگ زە ردە كانى ووڵاتە كە م ئە مگرێنێ , نە عرە تە یە , نە عرە تە یە بە ڕووى ماشێنى ئە و جە نگە ى بە لاوانى كچ و كوڕى ووڵاتە كە م هە ڵئە سووڕێ , نووزە یە , نووزە یە كى نزمە بۆ پیرانى كە م نووزە تیا ماوى دە ست پانە وە بووى پە نا دیوارانى ووڵاتە كە م , بە ڵا م دڵنیام لە پاشان ئە م هە مووە كە ڵە كە ئە بن و ئە بن بە چە كوشى ئە و كرێكارانە ى بە شادییە وە بۆ دۆزینە وە ى ئیش ئە چنە مە یانى كار و لە وسە رە وە نائومێد بە بێ ئیش ئە گە ڕێنە وە ناو مناڵە برسییە كانیان , ئە بن بە وداسە ى بە دە ستى شە قار شە قارى جوتیارە وە یە و دە غڵ دروێنە ئە كات و بە پارە یە كى كە م هە رزان فرۆشى بازاڕى سیاسە تبازانى ووڵاتە كە مى ئە كات .

هە موو ئە وانە كە ڵە كە بن شۆڕشێكم پێ بە رپا ئە كە ن تا هیچ نە بێت لە سە رە تادا بە قە د بزنێكى بارزان دڵنیا ئە بم لە ژیانى خۆم و چارە نووسیشم مسۆگە ر بێت ! با بزانین چۆن ؟

1 بزنى بارزان خۆى ڕە شە , من ناو هە ناوم ڕە ش بووە .

2 بزنى بارزان ئە باعێنێ , من ئە بۆڵێنم .

3 بزنى بارزان چوار پێى هە یە , من دووان .

4 - بزنى بارزان بێ ئارە قە و ماندوو بوون هە میشە تێر لە وە ڕە , من شە و و ڕۆژ ئە نێمە یە كە وە تێر سكى خۆم نان ناخۆم .

5 - بزنى بارزان كام ئاوى سازگارە بینى پێوە ئە نێت , من بۆ ئاو ئە بێت ڕێپێوان و خۆ پیشاندان بكە م و سە ر جادە بگرم .

6 بزنى بارزان حیساب بۆ پۆ لیس و ئاساییش و پێشمە رگە ناكات , من لێیان ئە ترسم .

7 بزنى بارزان ژیانى مناڵە كانى مسۆگە رە , مناڵە كانى من چارە نوسیان نادیارە .

8 بزنى بارزان هە رچییە ك بكات و بڵێت جوانى بە سروشت ئە بە خشێت , من لە پێستى خۆما بجوڵێمە وە ئە مكە ن بە تیرۆریست و تابورى پێنج و سیخوڕى دوژمنان .

9 بزنى بارزان بە پارە ى دزراوى من ژیانى فە راهە م ئە كرێت , من داواى هە فى خۆم بكە م بە دز و چە تە دادگایى ئە كرێم .

10 بزنى بارزان دە ست و پێى واڵایە , من بە یاسا كۆت و زنجیر كراوم .

11 بزنى بارزان ئە وە ى تە قە لە نزیكیە وە بكات سزا ئە درێت , من لە سە ر داواى ڕە واى خۆم تە قە شم لێ بكرێت هێشتا هە ر تاوانبارم .

12 بزنى بارزان لە تێرى دا قە ڵە مبازێن ئە كات , من لە برسا تە پاو تل ئە دە م .

13 بزنى بارزان ئازادە لە ڕە فتار و هە ڵسو كە وتیا , من دیلى دە ستى بازاڕى ئازادى سە ركردە كانمم .

14 بزنى بارزان كە ى بخوا ئە خوا و كە ى بیە وێ بخە وێ ئە خە وێ , من بۆ دۆزینە وە ى كار خە و ناچێتە چاوم و لە كاتى كاریشا لە بە ر ماندوێتى خە و پێڵووە كانى چاوم قورس ئە كات .

15 بزنى بارزان حە زى لە كوێ بێت بۆى ئە چێت و كوێ دڵى بخوازێ ئە گە ڕێ , من وە كو شە مە ندە فە ر لە سكە ى ڕێگە ى ماڵ و شوێنى كارە كە م ناتوانم لا بدە م .

16 - بزنى بارزان نە كۆیلە ى كە سە و نە كە سیش كۆیلە یە تى , من لە ژێربارى كۆیلایە تى داڕزا وم .

17 بزنى بارزان لە تە ڕ ئە خوات و لە ووشك ئە خە وێت , من نە خە وم هە یە نە خواردن .

18 بزنى بارزان نازانێت خە فە ت ماناى چییە ؟ من ژە م ژە م و دە م دە م خە فە ت ئە خۆم .

19 بزنى بارزان تا مردن مووى بە ڕە شى ئە مێنێتە وە , من بە لاوى سە ر و ڕیشم سپى ئە كاتە وە .

20 بزنى بارزان بە ماڵە كە ى من ڕازى نابێت , من بچمە ماڵى ئە و سنورداش ئە كرێم .

21 بزنى بارزان پێویستى بە هە ڵبزاردن نیە بۆیە گوێشى لە دە نگدان نیە , من بۆ هە ڵبژاردن سوێم بۆتە وە لە بە ر ئە وە ى كە ركوكیم دە نگدانم بۆ نیە .

22 بزنى بارزان نازانێت ململانێى چینایە تى چیە ؟ من ململانێى چینایە تى پڕووكاندومیە تى .

23 بزنى بارزان گۆشتیشى خۆشە كە س ناتوانێت بیخوات , من گۆشتە كە م تاڵە كە چى خوێنە كە م ئە خۆنە وە .

24 بزنى بارزان خۆى و خە ڵكى ناوچە كە ى خۆش ئە ژین , من خۆم و بزنە كانى ناوچە كە م بە كولە مە رگى ئە ژین .

25 من ڕازیم موچە ى زیندانییە كە م بكە مە ناوى بزنێكى بارزانە وە , ئە و ناڕازییە ئە ڵێت ناماقوڵى وا مە كە : من چۆن جێگە و پێگە ى خۆم لە گە ڵ دە عبایە كى سیاسى وە كو تۆ ئە گۆڕمە وە ؟ !

ئە مە ى ووتم خۆزگە یە كە لە ناخە وە بە ژیانى بزنە كانى بارزانى ئە خوازم , دڵنیام هیچ كاتێك دارى خۆزگە ى من نە هاتۆتە بە ر و ئێستاش پێم وانیە بێتە بە ر , ئە گە ر لێم بپرسن حە ز ئە كە ى ببیت بە ئە ندام پە رلە مان یان بزنى بارزان ؟ بێگومان ئە ڵێم بزنى بارزان , چونكە بە بێ ماستاو كردن و ئیهانە قبوڵ كردن و فێڵ لە میللە ت كردن و و باوێشك دان و لە بێزارى دا كات بە سە ر بردن بە وێنە كێشان و بە ناچارى دە ست بە رز كردنە وە , ژیانى فە راهە م و چارە نووسى گە ش و ئاییندە ى مسۆگە رە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە