خه‌ڵاتی ئاشتی و ئامۆژگاریێکی گه‌وره
Friday, 15/04/2011, 12:00
1064 بینراوە
له سه‌روبه‌ندی چوونی سه‌رۆکی پ.د.ک بۆ ئیتالیا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی زۆر له لایه‌نگرانی نوقمی خۆشی و شادی کرد. به‌ڵام من ده‌مه‌وێت به‌و دڵخۆشانه بڵێم که هیچ که‌سێک شایه‌نی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته نیه پێش نێڵسن ماندێللا وه ئاشتیخوازتر ین که‌سیش مه‌سحود بارزانی نییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا. بگره ده‌که‌وێته ریزی هه‌ره‌دواوه واته قڕڕه‌یه. من ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئیشاره‌تی پێبده‌م بۆ خوێنه‌ری به‌رێزئه‌وه‌یه. سه‌یری گه‌لانی دونیا بکه‌ن چی ده‌که‌ن له‌پێناو خه‌ڵکانی خۆیان ئه‌وه‌ی که بینیبیتی سه‌رکرده‌کانی ڤاتیکان کورد وته‌نی گه‌وره‌ترین ماستاوو پیاهه‌لدانیان کرد بۆ مه‌سحود بارزانی بۆچی؟ ته‌نها بۆ هه‌لخه‌ڵه‌تاندنی بارزانی بۆ پشتگیری کردنی زیاتری ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی که په‌نا ده‌هێنن بۆ کوردستان له‌ترسی ترۆرسته‌کان له عێراق .دیاره من دژی ئه‌وه نیم ئه‌گه‌ر له‌تواناتدابێت هاوکاری هه‌ر هێزو لایه‌ن و گروپێک بکه‌یت له پێناو مرۆڤایه‌تیدا. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه له‌کاتێکدا سه‌رۆک ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت گه‌نجه‌کانی ڵاته‌که‌ی له‌به‌رده‌می لقی 4ی پ.د.ک له خوێنی خۆیان ده‌گه‌وزان ئه‌ویش به‌ڕه‌نگێکی هه‌ڵپوزرکاوه‌وه تۆپه شوشه‌که‌ی وه‌رگرت و ئه‌م شه‌هیداناش له‌گه‌ڵ سه‌رۆک خاوه‌ن خاک و زمان و دین وهه‌موو پیرۆزیه‌کانی ئه‌م کوردستانه‌ن . به‌ڵام ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی تۆپه‌که‌یان دا به‌سه‌رۆکه‌که‌م له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌کانی عێراق ته‌نهاو ته‌نها خاوه‌ن دینن و هیچی تر ته‌نانه‌ت له‌یکتریش ناگه‌ن. ئاخۆ ده‌بێ سه‌رۆکه‌که‌م په‌ندو ئامۆژگاریه‌کی باشی وه‌رنه‌گرتبێت له ڤاتیکان بۆ ڕێزگرتن له هاونشتیمانیانی خۆی !!! انشائه‌ڵڵا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست