کاتێک ‌ده‌سه‌ڵات خۆی تاوانبارئه‌کات(کاته‌کان)دێنه‌ زمان....!!!

Saturday, 22/05/2010, 12:00

1168 بینراوە



کاتێک قه‌ڵه‌می نه‌یاریانیان ووردوخاش ده‌که‌ن.
کاتێک تف له‌ مێژووی ڕه‌شیان ناکه‌ن و په‌ڕه‌ی سپی هه‌ڵناده‌نه‌وه‌.
کاتێک له‌گه‌ڵ میلله‌ت هاوبیر نابن .
کاتێک میلله‌ت ئه‌که‌ن به‌ ساتیر ، بۆ ئه‌وه‌ی گووله‌ی مه‌رگیان به‌ر نه‌که‌وێت.
کاتێک پارێزگاری ناکه‌ن له‌ سه‌روه‌ری خۆیان (دیموکراسی و ئازادی ، گه‌ر خاوه‌نین) .
کاتێک له‌گه‌ڵ میلله‌ت خۆپیشاندان ناکه‌ن.
کاتێک ده‌ستیان ئه‌چێته‌ ئێسک و پروسکی ڕۆڵه‌کانیان بۆ ووردکردن و پلیشانه‌وه‌ی تا ئه‌یانگه‌یه‌نن به‌ مه‌رگ .
کاتێک ئه‌تۆقێن و زریکه‌ ئه‌که‌ن له‌ هاوار و بروسکه‌ی ناڕه‌زایی.
کاتێک میلله‌ت ڕه‌شوڕووت و برسی و پێخاوس ئه‌بینن‌ و خۆیان ناکه‌ن به‌ خاوه‌نی.
کاتێک خۆی ئه‌فرۆشێت به‌ داگیرکه‌ره‌که‌یی و داوای پاراستن و مانه‌وه‌ی ژیانی لێئه‌کات .
کاتێک ده‌ستیان ده‌خه‌نه‌وه‌ ناو ده‌ستی ئه‌نفالچی و جێنۆسایدکه‌ری میلله‌ته‌که‌یان.
کاتێک ئه‌و ووڵاته‌ ڕووخاوه‌ی ‌ له‌ ناویدا به‌ندکرا بوون ،سه‌ر له‌ نوێ دروستیده‌که‌نه‌وه‌ .
کاتێک بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌ده‌ن به‌ سووپای داگیرکه‌ر و ئه‌یانکه‌ن به‌ ناوبژیکه‌ری نێوانیان.
کاتێک له‌ هیچ دووکانێکی کۆن و مۆزاخانه‌یه‌ک جێیان نابێته‌وه‌.
کاتێک ناوێرێ به‌ داگیرکه‌ره‌که‌ی بڵێت من ده‌وڵه‌تی خۆمم ئه‌وێ و چیتر مێردایه‌تی تۆم قبووڵ نییه‌ .
کاتێک قبووڵی ئه‌و شتانه‌ی تر ئه‌کات که‌ من پێم شه‌رمه‌ بینووسم.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە