دەزگای پاراستن و قەڵەمە نابووتەکان دەیانەوێت کەرکوووک بکەنە گۆمی خوێن

Wednesday, 23/02/2011, 12:00

1805 بینراوە


هاوڵاتیانی کەرکووکی داگیرکراو:
ماوەی حەوت ڕۆژە جەماوەری خەڵکی کوردستان لە دژی دەسەڵاتە پۆلیسیەکەی یەکێتی و پارتی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دەیانەوێت کۆتایی بەو گوتارە درۆزنە بێنن کە ناویان لێناوە شەرعیەتی شاخ و گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر خاکی کوردستان ، دروشمی درۆزنانەی (کەرکووک قودس و دڵی کوردستان) هیچ نیە بێجگە لە بازرگانیکردن بە دۆسیەی نەتەوەیی کوردەوە.
بڕیارە ڕۆژی هەینی ٢٥-٢ جەماوەری داگیرکراوی کەرکووک خۆپیشاندانێکی فراوان ساز بکەن بۆ پاڵپشتی دەنگە دلێرە ڕاپەڕیوەکەی دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری هەر بۆ ئەم مەبەستە دەزگای پاراستن بۆ ئەوەی ترس بخەنە ڕیزی خۆپیشاندانە جەماوەریەکەی کەرکووک وشکستی پێ بێنن لە کەناڵی تەلەڤیزوێنی کوردستان تیڤی وزاگرۆسەوە پەیتا پەیتا بڵاوی دەکەنەوە کە گوایە ڕێکخراوی قاعیدە لەو ڕۆژەدا پیلانێکی خۆتەقاندنەوە ئەنجام دەدەن و بەم هەواڵە بێ بنەمایە دەخوازن پاڵپشتی خەڵکی کەرکووک بۆ دەنگە بڵندو نەترسەکانی دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری سارد بکەنەوە .
ئەی خەڵکی کەرکوکی هەمیشە سەربەرز ، دەزگای پاراستن چەند کەسێکی نەفس نزمی خۆیان ئامادە کردوە تا ڕۆژی هەینی بە تەقاندنەوەی چەند بۆمبێک بڵاوە بە خۆپیشاندانەکە بکەن، ئەم پلانەی پاراستنی پارتی دابڕانی خەڵکی کەرکووکە لە پڕۆسەی باوەشپێکردنەوەی کەرکوک بۆ دایکە گەورەکەی کوردستان هەر وەک چۆن بۆ بەرژەوەندی سەرۆکەکەیان سەدان سەوداو مامەڵەی بازرگانیان بە کەرکووکی ڕۆحی کوردستانەوە کردو هەر ئەوان بەرپرسیاری یەکەمی دابڕانی کەرکووکن.

هەر ئێستاش دەزگای خەندانی سەر بە دکتۆر بەرهەمی جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتمانی لە ڕێگەی عارف قوربانی سەرنووسەری رۆژنامەی ئاسۆوە هەمان ترس و دڵەڕاوکێکەی پاراستنی پارتی لە فۆڕمێکی فێڵاوی سیاسی بڵاوکردۆتەوە بە مەبەستی لەباربردنی خۆپیشاندانە جەماوەریەکەی ڕۆژی هەینی لە کەرکووکی داگیرکراودا، عارف لەو پەیامەیدا بەمانشێتێکی گەورە نوسیویەتی (خەندان موئامەرەیەکی گەورە لەسەر کورد ئاشکرا دەکات).
خەڵکە هوشیارەکەی کەرکووک ئێوە لەوە گەورەترن بە درۆی دەزگا مرۆڤ کوژەکەی پاراستنی پارتی و بە قەڵەمی عارفێکی نا مەعریفە بخەپێن ، ئەوەی کەرکووک دەگێڕێتەوە بۆ سەر خاکی کوردستان ئەو گەنجانەن بێباکن لە چەکی بیکەیسی و درۆو فیشاڵی قەڵەم بەدەستەکانی حیزب .
دەست لەناو دەست بۆ گەڕاندنەوەی کەرکووک

فەرموون لەگەڵ قسەکانی عارف قوربانی:
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=22000&Jor=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە