سلێمانی مەڵبەندی ئاسۆ دەلاکەکانی نەوەی نوێە...

Saturday, 02/04/2011, 12:00

1701 بینراوە



بێجگە لە بارەگای لقی ٤ ی بنەماڵەی بارزانی هیچ بنکەیەکی تری ئاشکرا لە شاری سلێمانیدا نیە ، بیناکەی لقی ٤ی ئێستا هەمان ئەو بینایەیە کە بەعس ناوی نابوو مونەزەمەی حیزبی بەعسی لە سلێمانی ، ئەم بنکە ژەنگاویەیەی بەعس سەدان تێکۆشەری خەڵکی کوردستانی بەرەو پەتی سێدارە ڕەوانە کرد.
سەدان کەسی خائینی نەفس نزمی کوردی خۆفرۆشیش لەم بینایەدا بوونە دەڵاڵی بەعس و تەنانەت سڵیان لەوەش نەکردەوە شەرەفی خۆیان بکەنە مەزەی شەوانی سووری کاربەدەستە بێڕەوشتەکانی بەعس .
لەشۆڕشی ١٧ی شوباتدا چەکدارە ترسنۆکە کۆیلەکانی بنەماڵەی بارزانی شانبەشانی نووسەرە حەپۆلەکانیان وەک میراتگرو بەرەبابەکانی بەعس لە لقی چوارەوە بەفیشەکی بەجێماوی لیوای حەرەس جمهوری بەعس لە ٣١ ی ئابدا جەستەی خۆپیشاندەرانیان خڵتانی خوێن کرد.
زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە خەڵکی ئازادیخوازی سلێمانی لە پانتایی سەرای ئازادیدا داوای ئازادی و بنیاتنانی سیستەمێکی وەک یەک دەکەن بۆ مرۆڤی کورد ، ئەم مرۆڤانەی سەرای ئازادی بێجگە لە داواکاری ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سزادانی بکوژان داواکاری تریان نەبوو ، کەچی دەستەیەکی چەقوکێشی نابوتی گەمژە بە فەرمانی مەکتەب سیاسیەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەهەمان سیناریۆکەی شارۆچکەی کەلار هەڵیانکوتایە سەر بەردەرکی سەرای ئازادی و بە پاساوی بوونی خیتابی توندڕەوی ئیسلامی ویستی دەنگی حەقخوازی خەڵک تیرۆر بکات .
کێ مۆڵەتی بە تیرۆر دا؟
_گەر دەوڵەتی داگیرکەری ئیسلامی ئێران دەروازەی هاتنە ناوەوەی تیرۆر بێت ئەوا تاڵەبانی و نێچیری کوڕی ئیدریس بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لەگەڵ ئەحمەد نەژادی تیرۆریستدا شادی و ئاهەنگیان گێڕا .
_ گەر تیرۆریست دەوڵەتی تورکی فاشیست بێت ئەوا مەسعودی خائین و نێچیری برازای بە سازلێدان پێشوازیان لە ئەردۆگان کرد.
- گەر بەشاری کوڕی ئەسەد بواری بە هاتنە ناوەوەی تیرۆریستان دابێت ، ئەوا بەشار ئەسەد توشی لێوە لەرزۆکە بووە و بیر لەوە دەکاتەوە داوای پەنابەرێتی لە کام دەوڵەت بکات؟
ئەی ئەوانەی شاری سلێمانیتان هێندەی شاری هەولێرو دهۆک خۆش دەوێت :
_ئاسۆی دەلاک بکەنە سمبولی بەرخۆدانی بنبڕکردنی کەسانی سیخور و بێڕەوشت.
_ دەمانچەکەی ئاسۆی دەلاک بکەنە پەلەپیتکەی تەقاندنی گوولە بەرەو سنگی گەندەڵانی نامووس سزەووە.
- چاپوکی و هەڵمەتی ئاسۆی دەلاک ئاوێتە کەن لەگەڵ خوێنی ڕێژوان و شێرزاد و بیلال و ئومێدو گەرمیاندا ، جا ئەو کاتە پێیان بڵێن(ئیرحەل).



 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە