ئایا شکستی،، بەهاری عەڕەبی،، هەمیسان لەندەن دەبێتەوە،، لەندەنستان؟

Thursday, 24/04/2014, 12:00

1954 بینراوە



پێش وتار:
ئەو رووداوانەی کە لە هیندێک وڵاتانی عەڕەبی دەستی پێکرد وئاغای / ئۆباما / سەرۆککۆماری ئامریکا ناوی بەهاری عەڕەبی لێنا رێک ئەو گوتنەی کوردی دەگرێتەوە کە دەڵێ: لە چەنگی مەرگ قوتار کران، بەڵام بە تای دوورودرێژی گیان قوتار نابن! نەمردین وبەهاری عەڕەبیشمان ددیت کە چۆن رۆژانە دووچاری قەیرانی سیاسی وئابوری دەبنەوە. سەرتۆپی ئەو ئاڵوگۆڕانە وڵاتێکی کەونارەی مێژوودەوڵەمەندی میسرە کەوایاندەزانی موسڵمانەکانی سەر بە / ئیخوان / بە حەوت ئاوان شۆراونەوە ولە ماوەیەکی کورتدا خەروار خەروار دێمۆکڕاسی بۆ خۆیان وئامریکاو ئورووپیەکان هەناردە دەکا. کە چی زۆر زوو دەرکەوت کار لە بەهاری عەڕەبی ترازاوەو خەریکە دەیان سازی ورێکخراوەی تووندئاژۆوترۆریست پەروەر وەکی کارگە گولانە هەڵدەتۆقن وسەرلەزەوی دەردێنن.

پاش ئەوەی کە ئوروپیەکان لە شەڕی دووهەمی جیهانی وەحەسیان رزگاریان بوو یەکەم پڕۆژە بەهێز کردنی ئابوری خۆیان بوو بۆ پەرەپێدان بە ژیانی ئازادو گەشە کردنی تێکنۆلۆژیای سەردەم.مێژووی کەونارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بارودۆخی ژیانی ئەوخەڵکە لە کوێ ؟ ئاستی پێشکەوتنی رۆژئاواییەکان لە کوێ؟ ئەوەی کە لە ئاڵوگۆڕەکانی بەناو / بەهاری عەڕەبی/ دا سەیروسەمەرەیە دەسەڵاتی خەرتەلئاساو داڵاشەکانی کاربەدەستی عەڕەبستانە! کە بە رواڵەت خۆیان بە ناوەندی دونیای ئیسلام دەزانن! ئۆباما،، لە حاندئەو ملهوڕانەی مفتەخۆری دەسەڵاتدارانی سعودی نەتەنیا متەقی نایە بەڵکوم پاش ساڵانێکی دوور وەک سەرککۆماری ئامریکا دەچێتە دەستبۆسیان! لە پێش بەهاری عەڕەبی ،و، دوای بەهاری عەڕەبی لە زۆربەی وڵاتانی ئورووپی دژبەرانی سیستمی دەسەڵاتدارانی عەڕەب وێنەی پەنابەر هەبون. بەڵام بەهاری عەڕەبی بۆتە تفی بەرەوئاوەژوو بۆخۆیان دەگەڕێتەوە. سەرنەکەوتنی ئەو بەهارە بوو بەهۆی هاتنەسەرکاری دامودەزگای نێئۆ دیکتاتۆڕکە بە شێوەیەکی دی پاڵپشتی لە زلهێزەکان وەردەگرن.بەڵام ئەو سیاسەتە بۆتە مایەی دەردیسەری بۆ خۆیان وتێماون چۆن ماملەیان دەگەڵ بکەن؟

ئێستێ مانەوەی پەنابەرە عەڕیبەکان مەترسین بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتانە. گەڕاندنەوەی ئەو پەنا بەرانەش لە گەڵ یاسای نێونەتەوەیی ناگونجێ. لەلایەکی دیکەوە مەبەستی زلهێزەکان فرۆشتنی چەکە بە رادەی میلیاردها دۆڵار.لایەنی دووهەم، شەڕگەی مەزن بۆ پەرەپێدانی شەڕ هاتۆتە سەر خاکی گەلانی هەژارو چەوساوە.(سوریەو ئەفغانستان وعێڕاق).هەڵبژاردنەکانی دوای بەهاری عەڕەبی چی پێ بوو وبەرهەمی چۆن بوو؟ دیارو ئاشکرایە.لە هەڵبژاردنەکانی ئەو مانگەی باشوری وڵات ئەوەی لێی شین نابێ ئاڵوگۆڕی مەزنە. دەسەڵات بۆ بنە ماڵەی بارزانییەو حیزبەکانی دیش تەنیا گوفتمانێکی سیاسی،، روناکبیریان پێ دەمێنێ.چون لەئێران و لە وڵاتانی عەڕیبی و لە باشور ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بە دەست خەڵک نییە بۆیە جیاوازی قوڵ هەیە لە نێوان بەهاری گەلان وبەهاری عەڕبیدا.(ج،ک)
دەقی وەرگێڕانەوەکە:
شکستی بەهاری عەڕەبی لە پێکهێنانی دێمۆکڕاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەندەنی تووشی گرفتی چالاکوانانی ناڕازی لە حاند دەسەڵاتدارانی سەرکوتگەری دونیای عەڕەب کردووە. لە حاڵی حازردا ئەو پرسیارە هەیە کە ئایا سەرکوت کردنی دژبەران لە لایان هێندێک لەو وڵاتانی عەڕبی وەک نمونە سەرکوت کردنی/ ئێخوان / لە میسر هەمیسان لەندەن دەبێتە پەناگایەکی ئەمن بۆ ناڕازیانی عەڕەب. وێنەی ساڵی ١٩٩٠ زایینی. لە دەیەی ١٩٩٠ کاربەدەستانی سازمانی سیخۆری فەڕانسە بە گەمە وگاڵتە دەیانگوت: لەندەن بۆتە لەندەنستان! بە گوتەی نارازیەکی ئەلجەزاییری ، لەندەن شوێنێکی باشە بۆ دەربڕینی بیروڕای ئازاد وباوەڕە سیاسیەکان بە بێ ئەوەی کە لە لایان دیکتاتۆڕەکانی وڵاتەکەیان دوچاری زەختو پەرێشانی ببنەوە. هەر چەند بەشێک لە دژبەران لە رێگای ئاشتیخوازانە داوای مافیان دەکرد بە ڵام بەشێکی دیکەش تووندئاژۆ توسن بون.تەنانەت / ئۆسامە بنلادەن / ناوەندێکی بە ناوی / کومیتەی پرس وچاکسازی/ لە ژێر کاریگەری نوێنەرێکی خەڵکی عەڕەبستان لە لەندەن هەبووە. کە پاشێن درا بە ئامریکیەکان. ساڵانی دوورودرێژ وەزارەتی ناوخۆی وڵات ودامودەزگای ئاسایش لە بریتانیا چاویان لە سەر کارو چالاکی ناڕازیانی عەڕەب دەگرت.
تابۆ ئەوەی هێرشە ترۆریستیەکانیان کەم کەنەوە. بەڵام تەقینەوەکانی لەندەن بە پێچەوانەی ئەو سیاسەتە دەرچون. سەرەتای مانگی هەیی/ دیوید کامێڕۆن/ سەرۆکوەزیری بریتانیا دەستوری لێکۆڵینەوەی لەسەر چالاکی / ئێخوان/ دەرکرد چونکی هەتا رادەیەک هێزە چەپەکان بەرپرسی هێرشە ترۆریستیەکانی میسر بون. بەڵام بە نەبونی دێمۆکڕاسی لە دونیای عەڕبدا ئایا بریتانیا بە دانی ئیزن بۆ چالاکی بەو گرووپانە بە دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆڕ توانیویە قورسایی سیاسی بۆ خۆی بەدەست بێنێ؟ ئایا پێشگرتن لە چالاکی ئەو گرووپانە نابێتە پەرسەندنی کاری بەدزی ونەهێنی؟ بۆ جوابی ئەو پرسیارانە/ دیوید ئەندرسەن / کارناسی سەر بەخۆی پێڕاگەیشتن بەکارو باری ترۆریزم لە بریتانیا دەڵێ: ئەو گرووپە ترۆریستیانە کەسانێکن کە لە رێگای تووندوتیژی چالاکی دەکەن. وەزیری ناوخۆی بریتانیا ئەگەر بۆی دەرکەوێ کاری ئەوانە ترۆرە رێگا نادا درێژە بەو کارەیان بدەن. بەڵام گرفت ئەوەیە کە بریتانیا ناگاتە هیچ ئامانجێک لەگەڵ ئەو وڵاتە عەڕەبیانەی کە هاوپەیمانی خۆیین!
ساڵانێکی دوور وڵاتی / یەمەن و میسر/ لە حاند چالاکی / ئەبووهەمزە ئەلمیسری / کە رووحانیەکی تووندڕەو بوو سکاڵایان لە بریتانیا هەبووە تاکو ساڵی ٢٠٠٤ بریتانیا نەیدەخواست دەستبەسەریکا، تاکو ساڵی ٢٠٠٦ زیندانی کرد ولەساڵی ٢٠١٣ دایەوە بە ئامریکا. لەوێش بە جورمی هێرشی ١١ سێپتامبر لە ژێر لێپرسینەوەدایە.
دوای بەهاری عەڕەبی زۆرینەی سەرکردەکانی عەڕب/ گرووپی ئێخوان / بە مەترسیەک دەزانن بۆ دەسەڵاتی خۆیان ولە بریتانیا دەخوازن کە ئیزنی چالاکیان پێنەدا. بە وتەی / دیوید ئەندرسەن/ گرووپی دیش هەن کە لە وڵاتی خۆیان مافی چالاکیان نییە بەڵام هەموویان بەشێوەک نین. بریتانیا هەڵسەنگاندنی خۆی هەیە بەرانبەر بەو گرووپانە. پرس ئەوەیە بریتانیا تا کام ئاست دەبێ پێش بە چالاکی ئەوگرووپانە بگرێ؟ یانژی ئیزنی چالاکیان بداتێ؟ سەرڕای ئەوەی هیندێک لەوڵاتە عەڕەبیەکان لەو سیاسەتە ناڕازی بن. دەوڵەتی بریتانیا بە ،بی،بی،سی، گوتوە دەخوازێ سیاسەی خۆی لە هەمبەر ترۆریسم بگۆ ڕێ هەرکات دەرکەوێ ئەو گرووپانە مەترسیدارن، مافی شارومەندیان لێ وەردەگیرێتەوە ولە بریتانیا دەریان دەکا. ئەو ئاگاداریە دەڵێ: هاتن و ژیان لەبریتانیا هەلێکی باشە بەڵام ئەو کەسانەی کە حورمەتی وڵاتی ئێمەیان لەبەر چاو نەبێ وکۆمەڵگا تووشی مەترسی دەکەن بە هێچ شێوەیەک لێیان خۆش نابین.


http://www.bbc.com/news/27055108

لە نەسینی: فڕانک کاردنێڕ،، رۆژنامەوانی کاروباری ئاسایشی ،بی،بی،سی، .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
٢٤/٤/٢٠١٤




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە