(ئارێز عبداللە) بۆ چى خانەنشین كرا ؟؟؟

Wednesday, 16/09/2009, 12:00

2124 بینراوە


دواى ئەوەى ئارێز عبداللە چەندین بەلگەى زیندووى كۆكردەوە لەسەر وەزارەتى (وەرزش و لاوان) دەربارەى گەندەلى لەم وەزارەتە بۆ یە پەرلمان بریاردا كەوا وەزیرى وەزارەتى (وەرزش و لاوان) بانگێشتى پەرلمان بكات بۆ لێپێچینەوە دەر بارەى ئەم بەلگانە.

بەڵام ئایا ئێوە دەزانن جەنابى وەزیر ئامادەى پەرلمان بوو یان نا ؟ بەڵكو نەك نەچوو بۆ پەرلمان هەر رەزامەندیشى نیشان نەدا بەلكو بە درۆى خستەوە كەوا شتى وا هەبێت لە وەزارەتە كەى.

بەڵام خەلك هەمووى دەزانێت كەوا (عەرزى عەزەلات) بوو چونكە جەنابى وەزیر پشتى بەهێز بوو بۆ یە نەیانتوانى هیچ شتێك لەگەڵ جەنابى وەزیر بكەن .

هەروەها پەرلمان پشتگیریان لە وەزیر كرد .

بۆیە لەم كاتەدا بەرێز ئارێز عبداللە بریارى دا كەوا خۆى خانەنشین بكات باشترە لەوەى ئەم هەموو نا عدالەتیە ببینێت و بە زۆردارى قبولى بكات بەڵام نازانم ئایا خۆى داواى خانەنشینى كردبوو یا بە زۆرى خانەنشینیان كرد .

بەڵام رۆژێك دێت راستیەكان سەركەون بەسەر ناعەدالەتیكان چونكە پەندێكى پێشینان هەیە دەلێت (پەتى درۆ كورتە) رۆژێك دێت بریار بكەوێتە دەستى خەلك ئەو كات بۆ كوێ رادەكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە