روداوەكانى كوردستان... زۆر مەترسیدا ر ولەناكاوبوون

Wednesday, 29/07/2009, 12:00

1416 بینراوە


مافناس *جیهاد شێروانى/ هەولێر

بەداخەوە روداوى نەخوازراو دەبینین كە هەموومانى توشى سام گرتن كردوە لەپایتەختى كوردستان ، معادەلەكان 360 پلە پێچەوانە بونەتەوە،كاتى باسى دیموكراتیەت وپێشكەوتن دەكەن ئەوە لەڕاستیدا روچونە لەدرۆو ساختەكارى،بەیانى 25/7 زۆر دڵخۆش بوین كاتێك چوینە بنكەكانى دەنگدان ، وتمان سوپاس بۆخودا وەكو ئەروپامان لێهاتوە" بەلام زۆرى نەخایاند رۆژ بوو بەشەو گورگە دواكەوتوەكانى دەسەلات كە لەنزمترین ئاست دان هێرشى جەهلیان كردە بنكەكان و ئەزمونەكەیان رەش كرد وەكو ناخى خۆیان.چەند خەفەتم خوارد مەست وداماو بووم ،ئاخۆ ئەو حزبە گەورانە كەخۆیان بەهەموو شتَیك دەزانن چۆن شەرم ناكەن فرتوفێڵ وخیانەت بكەن ، دیارە هەوڵەكانیان لە دابەش كردنى چوكلێت وگۆشت و...هتد بەفیڕۆ چوو. ئەوەى زیاتر كوردستانى رەش كرد هێرشى نەفامەكان بوو بۆ سەر بارگاكانى گۆران ویەكگرتوو وكۆمەڵ وپاتار كردنى ئەو دام ودەزگاینە ئەوانە كەلتورى دزى وپاتار بەشێكە لەژیانیان بۆیە خویان پێوەگرتوە ولەگەڵ خوێنیان تێكەڵ بووە. توخوا چ حەیا چونێكە ئەو كارانەى تاخمى چەتەى پارتى كەهەموومانى 100 ساڵ بەرەو دواوە بردوە، ئیستا سەردەمى عەولەمەو لەیەك گەیشتنە نەك وەكو مرۆڤى نیادرتاڵ وچاخەكۆنەكان هەر بۆ شەرو تالانى بچینە بەردەم بارەگاى حیزب ودامەزراوە مەدەنیەكان. تەقە كردنەكەى ئەمشەو حەیاچونێكى ترە وپارتى بەمشەوە چەندین هاولاتى بێتاوانى كردە قوربانى. خەوى لەچاوى چەندین خەلكى ماندو تاراند وچەندین منداڵ زیڕەیان دەهات لەترسان من ئەوە دەڵێم بەشاهیدى خوا كە زیڕەى منداڵەكانى جیرانمان ئەو ناوەى تەنیبوو وەپرسیاریان لەدایك وباوكیان دەكرد كە ئەو تەقانە چین؟ ئاى بێ ئەخلاقەكان بەرائەتى مندالانیشتان شێواند. من پێشتر هەڵویستم جۆرێكى تر بوو بەلكو ئەندامێكى یەكێتى بووم بەڵام ئێستا ئەوانم واتە لیستى كوردستانى وەكو تەتەروجەلادەكانى بەعس دێتە بەرچاو، چەند خۆشە ئاشتى وئارامى، چەند خۆشە خەڵكى بەدلنایى وئازادى بژین" بەڵام داخەكەم ئەو هەموو تزویرەى رۆژى 25/7 و ئەو كارەبا كوژاندنەوە لەسەر بنكەكانى دەنگدان وتەقەى تەزویرى كە راگەیاندن لەلایەن فواد حسین خۆى خروقاتە وهێرش كردنە سەر بارەگاكانى گۆران وكۆمەڵ ویەكگرتووهیچ لەئیرادەى ئەو میلەتە خێر لەخۆ نەدیوە كەم ناكاتەوە رۆژێك دێت پارتى ویەكێتى ئەخرێنە زبڵدانى مێژوو و پیاوكوژ وچەتەكانیان دەخرێنە گۆمى بۆگەنى تاوان ولەگەڵ عودەى وملۆدۆڤیج وهیتلەر ومۆسۆلونى مەلەوانى دەكەن، پارتى بەم چەند رەفتارە قێزەوەنەى لەم چەند رۆژەدا سیماى هەولێرى وەكو شارێكى تاریك لێكردوە تەمو مژى چەتەكانى شەو ئاسمانى ئەو شارەى رەش رەش كردوە. لەراستیدا بریارم داوە سەرم هەڵگرم وئەو ولاتە جێبێلم چونكە جێگاى ژیانى تێدانەماوە وەكو كۆلانەكانى مەقادیشۆى لێ هاتوە سیارەى پڕلە چەكدار بەم لاو ئەو لا بەخێرایى هاتوچۆ دەكەن.... چیبكەین من ئەو دوعایە دەكەم ئێوەش توخوا بلێن ئامین.........................................

یارەبى خودایە ئەو زاڵمانە بەدەردى سه‌دام وهاوشێوەكانى ببەى میلەت لەدەستیان رزگار بكەى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە