کێ جاش قەڵی جمهۆری ئیسلامی ئیرانە، ئەوانەی لە کاناڵەکانی تەلەفزبۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران خزمەتی نیزامیان کردووە، یان رۆشنبیرانی کورد لە د�

Wednesday, 23/06/2010, 12:00

1241 بینراوە


لە رێکەوتی یازدەی مانگی شەشی جوون ساڵی ٢٠١٠ جەمال پورکەریم لە دیمانەیەک لە مەڵپەڕی رۆژەڵات تایمز بۆ پاکانەی رابردووی ڕەشی خۆی لە گەڵ نیزامی کۆنە پەرەست و کۆمەڵ کۆژی کورد دەڵێ:
"ئەو رۆشنبیرانەی رەخنە لە سیاسەتی چەوت و ناڕەوای حیزبەکانی هیچ نەکەری لە کویی بە دیل گیراو دەگرەن، جاش قەڵەمی جمهۆری پێس و پۆخەڵی ئیسلامی ئێرانن".
دیمانەکەی جەمال پۆرکەریم دوابەدوای قسەکانی مەڵا عەبدوڵڵای حەسەنزادە لە مەڵپەڕی رووبەر دێتە دی، کە مەلا چالاکییەکانی پژاک لە دژی کۆماری ئیسلامی ئیران بە حەوێنەوە لە قەنەدیل تۆمەتبار دەکا، و هەوڵ دەدا بۆ لێ لادان و دەرباز بوونی لە سیاسەتی شکست هێناوی هەنوکەی حیزبەکەی باش دابڕانی لە حدکا وەک دەلیل بێهێنێتەو.
لە لایەک مەلا عەبدوڵڵا بناوی سیاستمداری هەنوکەی کورد و تەحلیلی سیاسی لە بارودۆخی کوردستان و نیزامی جمهۆری ئیسلامی ئێران ئەو هەڵە ناشیرنەی سیاسی دە خاتە پاڵ خۆیەوە، و لە لایەکەی دیکەوە جەماڵ پۆرکریم بکڕی گیراوی نیزام و کارمەندی سابقی رادیۆ تەلەفزیۆنی " ێدا و سیمای جمهۆری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد" و دواتر بەرپرسی بەرێوەبەری کاناڵی ئاسمانی حدک، تۆمەت و بۆختان لە رۆشنبیرانی کورد دەدا، تا بەلکوو ڕۆژە ڕەشەکانی هاوکاری خۆی لە گەل نیزام بسترێتەوە.
لەوەی دا کە ئەو دوو ڕووداوە بەرنامەیەکی دارژوی و پەێوەندی دارەن هیچ شک و گومانێک نیە، کەوابوو، ئەرکی هەموو کوردێکی نیشتمان پەروەرە لە سیاسەتەکانی چوت و ناڕەوای ئەو ریکخراوەسیاسییانەی کە بەتەمان بە تەحلیلی بناهەق لە قانوونی ئەساسی ئێران دەێانهەوێت وانیشان بەدەن یاسای جمهۆری ئیسلامی ئێران مەوودای کارکردنی مەدەنی بۆ گەلانی ژێر دەستی ئێران لە ناخۆی تێدایە لەقاو دەن و ڕەسوایان کەن.
چارە ڕەشە ئەو میللەتەیە کە خاوەنی سیاستمدار و تەحلیلگری سیاسی دەڵرەق و بێ بەزەیی وەک ملا عەبدوڵڵای حەسەنزادە، و ڕۆژنامەوانی بێ چاوەڕووی وەک جەماڵ پورکەریمە.
بەرێز هەڵۆ لە بابەتێک دا هەڵسەنگاندی لێدوانەکەی جەمەڵ پورکریم کردووە، و هاورای مەحمدی وەڵامی مەلای بە ئیسلاح سیاستمدار و زانای کوردی دەداتەوە.
من بەش بە حاڵی خۆم دەستخۆشی لە بەرێز کاک هەڵۆ، و کاک هاواری مەحمدی دەکەم بۆ وەڵام دانەوەیان سەبارەت بە دیمانەی پڕ لە درۆی جەماڵ پورکەریم لە گەڵ رۆژهەڵات تایمز، و تەحلیلیڕەشی سیاسی مەلا عەبدوڵڵای لە مەڵپەڕی رووبەر، بەمەبستی لە قاودانی مورەکانی نیزام لە دەرەوەی وڵات.
برای ئازیز و زۆر خۆشە ویست کاک هەڵۆ بڕاستی دەستەکانەت بە هێز و خۆش بێت، و قەڵەمەکەت هەر بەجەوهەر و هیمەت بۆ دەربرینی ڕاستییەکان و لە قاودانی ناهەقان و درۆکانی خۆفرۆشەکان و جاشەکانی نیزامی کۆنە پەرەستی ئیسلامی ئێران هەمیشە بەزر و ڕاوەستاو بێت.
من سەردانی سایتی رۆژهەڵات تایمزم کرد، بۆ ئەوەی تووشی هەڵە و تومەت لێدانی بە ناهەق لە هیچ کەسی نەبم، چەند جار و بە سەرەنجێکی زۆرەوە دیمانەکەی جەماڵ پورکەریمم لە مەڵپەڕی رۆژهەڵات خوێندەوە.
دوو شت سەرەنجی من یان ڕاکیشا، یەکەم ئەوەی، چۆنە سایتی رۆژهەڵات تایمز لە وەڵام دانەوەی جەماڵ پور کەریم، لە سەر پرسیارەکانی زۆر سادە و ساکاو تێپەر دەبێ، بێ ئەوە فکر کاتەوە کە کارکردن لە نیزامی دڕندەی ئیسلامی ئێران، ئەویش لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفزیۆنی شاری مەهابادێ، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەیە کە سەر بە خۆیانن.
جگە لەوەش، رێبازی پاڵاوتنی داواکەرانی کار کردن لە شوێنی رادیۆ و تەلەفزیۆن ڕێگەیەکی زۆر پێچێدە و پڕ لە کەندو کۆسپە. ئەوانەی بەتەمان لەو شێوێنە کار بکەن، بێگومان دەبێ هەموو مەرجەکانی نیزام قەبووڵ بکەن.
ئەو کەسانەی کە دەێانهەوێت لەو شوێنە بۆ کارکردن بە حەوێنەوە، دەبێ سەر بە دەزگای سیخۆری نیزام و ئیتلاعاتی سپای پاسداران بن، و سیاسەتی نیزام بەتەواوی قەبوول بکەن و بڕوایان بە وەلی سەر زەویی بێت، و هەزار و یەکە ئیمتیازی دیکەیان بەدەستەوە بێ کە بتوانن لە رادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەتیابەت لە شارێکی کورد نشین بەربرسییان پێ بەدەرێ.
دووهەم لە لایکی دیکەوە، هەر هەموو ووتارەکەی جەمەڵ پورکەریم پڕ لە درۆ و ناڕاستییە و لەگەڵ سیاسەتەکانی نیزامی دڕندەی ئێران رێک دێخوێنێتەوە، ئاشکرایە درۆ و بۆختان کردن یەکێکە لە ئمرازەکانی ئەوڕۆی نیزامە.
کەوابوو ئەگەر مەبەستێک لە پشت ئەو دیمانەی جەمەڵ پورکەریم لە مەڵپەڕی رۆژهەڵات تایمز شاراوە نیە، چۆن رۆهەڵات تایمز لە وەڵامەکانی جەماڵ کە هەموو لەسەر ئەساسی درۆ پێکهاتوە، ئاوا بە ئاسایی تێپەر دەبێ و خۆی لە نەزانی دەدا؟.
من بەش بەحاڵی خۆم کە لە کوردستان دەژیم و ئیستا دوای تەواو کردنی زانکۆ بێکار و بار دەسوورێمەوە، هیچ شوێنێکم لەو نیزامەدا پێ رەوا نابینری، هەڵبەت خەڵکانی وەک من لەو کۆمەڵگایەدا زۆرن کە سەر بە نیزام نین و نیزامیشان قەبوول نیە و بێ ئیشەن.
نامهەوێت نێوی کەس برم بەلام هەر چەند مانگ لەمەوبەر بوو کە من بۆ کار کردن لە شوێێکی زۆر ئاسایی داوای حەوێنەوەم کرد و لەمن یان ویست هاوکاریان بکەم، تازە ئەو شوێنە ێدا و سیماش نبوو. ئەێ چۆنە جەماڵ پورکەریم بێ هیچ دەردە سەریەک ئەو شوێنەی پێ دراوە، تازە دواتر بە قەولی خۆی لەوی دەردەکری و ئیجازەی دامەزراندی ناوەندی فەرهەنگی سۆمای پێ دەدەری.
ئەگەر جەماڵ پورکەریم هاوریی و هاوکاریی نیزام نەبێ و پارتیێکی بە نەفۆزی ناو نیزام نەبووایە ئەو کارەی پێ نەدەدرا؟، وەڵلایی پێی نەدەدرا.
من باش ئاگاداری چەندو چۆنی بارودۆخی ئێران و کوردستانەم، زۆر روون دەزانەم کە جەماڵ لە درۆ زیاتر چی تر ناڵێ و دێهەوێت بەم درۆیانەی رابردووی خۆی پاکانە بکا.
باشە کاک جەماڵ پورکەریم بۆ ئیشارە بە ڵاوانی بێکار و سەرگردانی کورد لە کوردستان ناکەی کە لە بەر بێکاری بە کۆمەڵێک مەدرەکی زانکۆ گەڵۆر گەڵۆر دەسوورێنەوە و تووشی هەزار و یەک نیگەران و مەترسی دەبن، و بۆ پێداکردنی نانی شەویان هەزار و یەک مەترسی و بێ حۆرمەتی قەبوول دەکەن.

چۆنە یەکێک لەو جەوانانە ئەو دەرفەتەی بۆ ناگۆنجی کە لە رادیۆ و تەلەفزیۆنی جمهۆری ئیسلامی ئیران کاربکا، بەلام جەنابەت توانیویەتی ئاوا ئاسان و بی هیچ گیروگەرفتێک ئەوە بەرپرسییە وەربگری، تازە بە قەولی خۆت دژی ئەوانیش فەعالییەتی سیاسی بکەی؟ ئەگەر ئەو درۆ نبێ ئەێ برای بەرێز درۆ چۆنە؟.
ڕاستە کە دەڵێن درۆ کوێلەک نیە وەدوای ئینسانی کەوەی بەڵام خۆ تۆ کاک جەماڵ پورکەریم باش ئاگاداری فەرتوو فێڵەکانی نیزامی. ئایا بە جێگەێ فرۆشتنی ئەو درۆ و بۆختانانە باشتر نبوو لە کردەوەکانی ناپەسندی نیزام لە قاو بەدێ تاکوو تۆمەت لێدانی رۆشنبیرانی کورد. یان بەم جۆرە باسانەت دەتهەوێ جاشەتی خۆی بسڕێەوە؟
خۆ لە هیچ کەس شاراوە نیە، بێگومان بەرێوەبەری سایتی رۆژهەڵاتیش ئاگادارە کە نیزامی جمهۆری ئیسلامی ئێران، بەپێی هەواڵەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق زۆرتر لە ٣٤٠٠٠ سیخۆری لە عێراق و بە تایبەت لە باشوور کوردستان بکڕی گرتووە، و زۆربێ ئەو بکڕی گیراوانە لە کانالەکانی ئاسمانی باشووری کوردستان فەعالییەت دەکەن و خەرێکی جاشەتی و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر چالاکانی کوردی رۆژهەڵاتن.
ئەگەر قسەکانی و پێداگری جەمەڵ پورکەریم درووست بن کە گۆیا دوای شەش ساڵ خزمەت کردنی لە ناوەندی ێدا و سیمای جمهۆری ئیسلامی ئێران بە هۆی فەعالییەتی دژ بە نیزام دەرکراوە، باشە بۆ هیچ تاوانێکی نەدراوەتە پاڵ، بە پێچەوانەوە چۆنە جەماڵ دوای دەرکردنی توانیویەتی ناوەندی فەرهەنگی سۆما بە قەولی خۆی بۆ گەشپێدانی کاری فەرهەنگی و زمانی کوردی دابەمەزرینی؟.
تۆ خوا ئەوە وێژدانە کە جەنابەت بەم شێوەیە درۆ بفرۆشی و سایتی رۆژهەڵات تایمزیش بەو راحەتییە باوەڕ بە درۆکانەت بکا، و دیمانەکەت لە شوێنی وتارەکانی گرینگ دابنێ؟. کام بەشی ئەو قسانە تۆ لەگەڵ ڕاستیی دەێخوێنێتەوە کە رۆژهەلات تایمز ئەوەندەی گرینگی بە ووتارەکەتی داوە؟
من پێم وایە، لە قاودانی درۆکانی جەماڵ پۆرکەریم لە لایەن بەرێز کاک هەڵۆ نەک جێگەی رێز و حۆرمەتە بەڵکوو ئەرکی هەموو کوردێکی نێشتمان پەروەرە، لە لە قاودانی ئەو جورە کەسانە دا بەشداری بکا و نەهێڵێت ئینسانی ئاوا مەترسیی دار بناوی پەنابەری سیاسی کە لە سەر خوێنی شەهیدانی کورد، بە تایبەت ئەو شەهیدانەی بە تومەتی کورد بوون لە سێدارە دەدرێن، لە هیج شوێنێکی دنیا جێگە و پێگە بۆ خۆیان درووست بکەن.
جەماڵ پورکەریم بە تۆمەت لێدان لە رۆشنبێرانی کورد دەێهەوەی پاکانەی رابردووی پێس و پۆخەڵی خۆی بەکاو ساڵەکانی جاشەتی خۆیی بسرێتەوە و بۆ داپۆشینی کارە ناحەزەکانی لە ناو نێزامی کۆنە پەرەست و دڕندەندی ئێران لە رەفەندی تومەت لێدان و درۆکردن ئیستەفادەی کردۆە.
جەماڵ پور کەریم عامیلی نەفۆزی و مۆرەی بەردەوامی هەوڵەکانی داموودەزگای سیخۆری نیزام لە دەرەوەی وڵاتە، با بەیکەوە ئەوکەسانەی کە بەم شێوەیە دەیانهەوێ کۆمەڵگای رۆشنبیری کورد بۆ بەرژەوەندییەکانی نیزام تێک بەدەن رەسوایان بکەێن، و چێتر ئیجازە نەدەێن ئەو درۆفرۆشی بۆ مەسڵەحەتی خۆیان بکەن.
تیبنی: بە هۆی بارودۆخی شوێنی ژیان، بەداخەوە ناچارم بناوی خۆازیار ئەو نووسینە بڵاو کەمەوە، داوای لێبۆردن لە ئێوە ئازیزان دەکەم، و هیوادارم مەڵپەڕەکانی خم خۆری کورد لەدەرەوە وڵات ئەو نووسراوە بڵاو کەنەوە.
لە گەڵ رێز و حۆرمەتێکی بێ پایان بۆ شەهێدانی گەلەکەمان. ئاوات ، چوارەشەممە رێکەوەتی ٢٣ حوزەیرانی ٢٠١٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە