وه ره بۆ كۆمیدیا له كوردستان * كولێرە و كۆلێرا لە شارە حەیاتەكە!

Saturday, 27/10/2012, 12:00

1393 بینراوە



بەم چاوانەى خۆم بینیم جێگرى سەرۆكى حكومەت و وەزیرى لەش ولارو تەندروستى ئەیان فەرموو:
هاوڵاتیان ترستان نەبێت, سلێمانى كۆنترۆڵكراوە لە كولێرە و ئاوى دوكان كلۆرباران كراوە و دروستكردنى سەموون و كولێرە لەگەرەكەكانى شار راگیراوە، هەركەسێكیش دڵى ئاو بەباشى ناخواتەوە ئاسایى یە با (H2O) حەیاتەكە بكوڵێنێ بۆ پلەى سەدى فەهرە نایت، باباى كۆلێرە، باباى ڤایرۆسى (HIV) باى باى شارى شاران دەستە خوشككەكەى هایتى.

دامەزراندنى ئەلكترۆنى ئاخرزەمان!
برادەرەكەى شارەزاى ئایتى و تەكنەلۆجیا، هاوڵاتیانى بەشەرەفى كوردستانى دڵنیاكردەوە، دامەزراندن كۆمپیوتەریى یە و بەسیستمى داتابەسى پێشكەفتوەو ئەو ئامێرە بەریئە و دورە لە هەڵەى میزاجى و تەزویرو تەزكیە و ڤیتامین واو ناناسێ..
هەمووان لەبەردەم سیستمى داتا بەیسدا یەكسانن، برا دەرێكم سوێندى مەحكەمەى خوارد بیست خوێندكارى زانكۆكەیان كە لەخوار ئەوەوەبوون نمرەیان، بەنمرەیەك پێى هەستابوون و وەرگیرابوون.
كاتێك سكاڵام بردەلاى حەكیم و ووتم :مامۆستا من 80%م هەیە و لیستەكەى هین هەمووى 50%.
ووتى: نەموت لە هەڵەى سیستمى داتابەیس و كۆمپیوتەر و تەكنەلۆجیاى ئەم زەمانە ئەترسم!
هەبێت و نەبێت ئەمە كەتنى ڤایرۆسى حیزبى دەسەڵات و كاك هینە!

بۆ سەردانەكە پرسم بە برادەران كردووە ! حیزبەكانى كوردستان داهێنانى گەورە لە ژیانى حیزبایەتى دادەهێنن، ئەوا تا پشتى دیبلۆماسیەكانى نێودەوڵەتیان شكاندو میكانزمێكى زۆر ئاسان و مۆدێرنزمیان داهێناوە،
هەر حیزبەو سەردانى هەر لایەك بكات، پێش ئەوەى برۆن بە(skype)و راستەوخۆ پرس بە حیزبى بەرامبەر و نەیار دەكات.
سەرۆك حیزبێك تەلەفۆنى بۆ هاوسەرۆكەكەى بەرامبەرى كردو وتى: بەڕێز، جەناب، گەورە ئەوا ئێمە و(م..س)دەچین بۆلاى.........برا دە،ئە، جێنداى........ كۆ.......... نەوەكەمان.......... ئەرەوەڵا شەبەكە نەما:
گرنگ ئەوەیە، پرسیارى خۆمان كرا!!! سەدبرا یا لەم دنیا هەر ئەوە بەشم بووایە هەر هەموو كوردستان ئامۆزاو پورزا بووایە، كوردستانى گەورە هیچ حیزبى تیا نەبوایە، دامەزراندنى خەڵك، بە تەزكیە نەبوایە!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە