وڕێنەی دوو

Sunday, 30/03/2014, 12:00

1634 بینراوە


لە رۆژی ٢٣/٨/٢٠١٣ بابەتێکی کورتم لەسەر وڕێنەکانی عوسمان (ئەو کەسەی پێی وایە برای رێبەر ئاپۆیە) نوسی. ئەو گێلە پیاوە لە قوماری سیاسیدا بە فیتی سەرەکی شارۆنی ون وەهای دۆڕاندووە کەس نازانێ چۆن خۆی دەرباز بکا. وەکی گای ناوچاوان سپی تاجی سەرشۆڕی بە لاتیلاگی سەریەوە چەسپاندووە و بە هیچ مرۆوێک چارەسەری بۆ نادۆزرێتەوە. لەخۆی بەدەر کەس نازانێ چۆن تاسکڵاوێکی ئاوا مەزنیان لەسەرناوکاتی خۆی ئەیاغەکانی تاڵەبانی هێنایانە خوارێ پێیان گوت : ئەتۆ دەکەینە پ،ک،ک، با براکەت بە تەنیا بمێنێتەوە.کە چی دەست لە لاق درێژتر کڵۆڵ وداماو زۆر زوو بە چۆک داهات .ژن هێنانیشی هەر بە فیتی دەسەڵاتی سەوز بوو کە گۆیا ئەوانی قەندیلیش چاو لەوی دەکەن!
ماوەیەک ببوو بە دووزەنەچی تاڵەبانی ،، لەوێ بۆی نەلوا ئەوجار رووی لە کا مەسعود کرد! ئەوڕۆش دەڵێ ،ئیللاو بیللا شای هەولێرێ سووشیانتی گەلی کوردەو هەر ئەوە کە کوردی پێ رزگار دەبێ.هۆی سەرەکیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەڵکوم کاک مەسعود دەست خەتێکی بداتێ بۆ ئەردۆغان تا بیبەخشێ. بزانین وێچونی عوسمان وئەیاغ مەغۆل،، عوسمانلییەکی وێنەی / بەشیر ئاتالای / چۆن دەگەنەیەک ؟
زۆر باش لەبیرمە کاتێک ئەردۆغان ٦مانگ دەبوو دوای هەڵبژاردنی یەکەم سەرکەوتنی وەدەست هێنا بوو بەڕێز ئاپۆ لە رێگای پارێزەرەکانیوە پەیامی بۆ ناردو پێی گوت: تۆش ئەگەر بۆچارەسەرکردنی کێشەی کورد هەنگاو نەنێی دەبێ بڕۆی. ئەو کات ئەردغان وەکی بابوباپیری بیری لەکورد دەکردەوە ورێگای بە سۆز کردنی ئایینی هەڵبژارد!و وای دەزانی سیاسەت تەنیا پڕ کردنی مزگەوتەکان و بزواندنی هەستی لەخوداترسەکانە.دوو رێرەوی سەرەکی لە سەرکەوتنی دەسەڵاتدارانی تورکیەدا جێ پێیان نەکردبووە. دونیای دەرەوەوبارودۆخی ناوخۆی وڵات.لە مەڕ دونیای دەرەوە کار گەیشتە ئاستێک کە ئەردۆغان گوتی، زیندوو کردنەوەی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی بۆ من نایەتەوەدی! هۆی سەرەکیش فشاری ئامریکاو ئورووپیەکان بوو کە وێنەی مۆرەی شەترەنج بردیانەوە شوێنی جارانی.
هۆی ناو خۆیی وڵات:
لەوەتی پ،ک،ک، دامەزراوە هیچ دەسەڵاتێکی دەوڵەتی تورک وهێزی لەشکریش لەو وڵاتە خەوێکی ئاسوودەیان نەکردووە. چون تەواوی رێگاکانیان تاقی کردۆتەوە نەگەیشتونە ئامانج. دوایین رێچاری فاشیستەکان رفاندنی بەڕێز ئۆجەلان بوو کە دیتمان دوای ١٥ساڵ زیندانی کاریان گەیشتۆتە کام ئاست؟؟ دیرۆکناسی زانا ودوور ناس باش دەزانێ کە فاشیستەکان ئەگەر ناچار نەبن تەنیا یەک وێنەی ئاپۆ بڵاو ناکەنەوە کوردی هوشیار باش دەزانێ ئەوانە هەر خوێنە خوێی جارانیان لە رکەی سنگدا دەهەژێ. بۆیە ماوەیەکە / بەشیر ئاتالای / بۆ چەندمین جارە لە وڕێنەکانیدا دەڵێ،عەبدوڵڵا ئۆجەلان زیندانی هەتا هەتایی بۆ بڕاوەتەوە وئەو بابەتە جێگای باسکردن نییە!! ساڵێکی رەبەقە تەقە لە تفەنگی گریلا نەهاتوو(جارێک نە بێ سەربازێک کوژرا کە خەتای خۆیان بوو) لەو ماوەیەدا بە میلیونان دۆڵارا بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاوەتەوە، سیستم تووریستیش بە باشی بووژاوەتەوە. وزۆر بابەتی هەستیاری دیش . ئەدی ئەو وڕێنانەی بە ڕەچە مەغوولێکی وەکی / بەشیر ئاتالای / لەسەر چییە لەیەک رستەدا جواب دەدەمەوە ئەویش ئەوەیە : لە ئاپۆ دەترسن ،، لە فکرو فەلسەفەی شۆڕشگێری وی دەترسن . من لەسەر ئەو باوەڕەم کە حەڕەکەتی رزگاری لە باکور ٣ هێڵی بەزاندووە. بۆ چارەسەر پڕۆژەی پێشکەش کردووە،، زانیویە کە داگیرکار هیچی بۆ چارەسەری لەدەستدا نییە،، بۆ دونیای دەرەوەش سەلماندوویە کە هەم بۆ شەڕ وهەمیش بۆ ئاشتی ئامادەین.
دوو قسەی کورتم ماوە بیانڵێم: یەکیان بۆ عوسمان (زڕبرای بەڕێز ئۆجەلانە) کە پێی دەڵێم،، مرۆو لاشەی لە ناو گۆڕدابێ ،، نەک بمێنێ بە سەر شۆڕی.دەست لەو شێوە ئاخافتنانەت هەڵگرە ئەگەر بە قسەم دەکەی دەست خەتتێکی مەسعود بارزانی وەرگرەو بیدە بە ئەردۆغان بەڵکەم لێت خۆش بێ.
قسەی دووهەم : بە هاوفکرەکانی ب،،ئاتالای و ئەوانیدی ، ئەوی تان وپۆی مێشکی ئێوەی تەنیوە ناتوانێ بە زەبری شمشیرو بە نوکی خەنجەر لە شەڕدا قەلای ئازادی نەتەوەیەکی بن دەستی وەکو کورد بشکێنێ ئەو رۆژە دادێ ئازادی کورد وەک ڕاخوشینی ئەستێران ببریسکێتەو رزگار ببێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە