پاروی زل بخۆ ، قسەی زل مەکە

Monday, 29/07/2013, 12:00

1837 بینراوە




بەرایی:
ئای چەند خۆشە ئەو زمانە دەوڵەمەندە مرۆوی کورد ئەگەر لە توانایدا هەبێ مەتەڵ وپەندی مێژوویی وفۆلکلۆری کورد بکاتە پێوانە بۆ بەشێک لە سیاسەت وژیانی رۆژانەی زووتر دەگاتە ئامانج ورزگاری . داخی گرانم لەوەتی لە بیرمە هەر گوتویانە داگیرکاری وڵات زمانی کوردی لەت لەت کردووە و رێگای پێ نەداوین بە زمانی دایکی خۆمان مەزن وپەروەدە ببین بە باوەڕی من ئەوە مەزن ترین هەڵەی مێژووییە کە حیزبە کوردیەکان لە مێشکی ئێمەیان ئاخنیوە و لە ژێر سای بەرهەڵیخی ئەو باوەڕە چەوتەداسیاسەتیان بەڕێوەبردووە منداڵی کوردیان بە کوشت داوە پاکانەیان بۆخۆیان کردووە.
ساڵی ١٩١٧ز ئەگەر بوو بە داڕمانی دامو دەزگای سەراسەر وەحشەتی تێزاری وروسیەی پێشوو وەرگەڕا بۆ دێوجامەیەکی
دیکە بە ناوی " کومونیزم " ،لەو ئاڵو گۆڕە جیهانیەدا ئەوەی کە کورد وەگیری کەوت بوو بە مڵۆزمێک لە جەستەی برینداری ئەو خاکە مل بە کۆتە ودیاردەی چەپ لە ئێران هاوردە کرا بۆ رۆژهەڵاتی وڵات .پاش ئەوەی کە سازمانی " ئۆپێک " بڕیاری دا بنە ماڵەی سەرشۆڕی پەهلەوی دەبێ لاچن وئیمپڕیوکانی زلهیزەکانیش بە تایبەت ئامریکا راستەو راست ببنە کوێخای ناخواستە ،هەتا ئەو سەر دەمەش بە شێوەگەلی جۆراوجۆر خەریکی قەڵاچۆ کردنی خاک وتواندنەوەی کولتوری ئەو گەلانەن کە لە سەری دەژی .
شای ئیرانیان لابرد و خومەینی تون بەتونیان دانا .ئێران بوو بە مۆڵگەیەکی مەزن بۆ کەمتیارەکانی کۆماری ئیسلامی ورۆژهەڵاتی کوردوستان کرایە زامستان .هەر شارێک ،هەر شەقامێک هەر گوندێک ،لە دەست گرووپ وحیزبێک دابوو .دارو بەردی ئەو وڵاتە وەکی کارگە گولە هەڵتۆقیو چەپی زێدە ڕۆو ئیسلامی زێدە گۆ خەڵکیان بەرەو ئاقا رێک راکێشا کە با بە دەواری رەشی نەکردبێ .
رۆژهەڵات کرایە مێرگی کۆنەساواکی ونیزامیەکانی هەڵاتوو کودر کوژو بێ ویژدان .گۆڕەپانێک بۆ داڕشتنی پیلان وچاندنی تۆوی دوو بەرەکی .لەو شەیتانە بازاڕەداحیزبێک دروست بە ناوی " کۆمەڵە " لە سەر بیری ئەو رامانە کە ،ئیمپریالیزم وسوسیال ئیمپریالیزم ناتوانن مافی کوردو رەنجدەران دەستەبەر کەن. رێباز ،رێبازی " مائۆییسمە " دەتوانی زەحمەت کێش رزگار بکا .سەر چاوەی ئەو دەعبایەلە گیرفانی " شارۆنی کوردان " کە بۆتە مامی زڕ مامان هاتە دەرێ و
پۆڵ پۆڵ گەنجی کوردان بردە لای خۆیان و بەبیانوی " یاکوردوستان یا نەمان " سەراو لێژی ئەو بەشە لە کوردوستان کران . قزڵباشەکانی سەدی سەردەم وەکی هەنگی هاژاوە روویان تێکردین وبونە داگیرکەرێکی نوێ بە هزرورامانی سەرهیشکێکی وێنەی خومەینی .
هێشتا جڕجاڵی دەسەڵات نەگەشتبونە نیوەی رێگا سەرگەورەکانی حیزبەکان لاقێکیان کردە چوار وشار وگوندو چیاکانیان بە جی هێشت وبگرە زڕگوێزەڵە و هاتم وبە چەند رۆژێک چادرو چیغ دامەزراو کەمپەکان بوونە شوێنی دۆشدامان .
کێ دیتویە حیزبێک ٣٥ ساڵە دامەزراوە و ئەو رۆکەش پەرش وبڵاوە هەر لەتێک بە تەنیا کومونیزمی تایبەت بە خۆی هەیە وهەر کام لەوان رێگە نادەن کەس رەنجدەرو زەحمەت کێش رزگار بکا . ٣٤ ساڵی رەبەق لە کەمپەکاندا لە چوار وەرزی ساڵ شەختە لێی دابێ .خواردنی پاروی زل وقسەی زل وای لێ کردون کە لە جیهانی سیاسەتدا جگە لە بیرەوەری تاڵی ئەو رۆژانەی کە شارەکان تۆپباران دەکران وخەڵک ماڵ وێران دەبوو. مێژوویان لەسەر خوێن وخاکی کورد داڕشت وبونە هەڵاتووی زەمان رێبازیان بە دڵی دووژمن بوووتاوان بارێکی پڕ لە داڕمان .

جەعفەر/ کەریمی
بوڵغارستان / سۆفیا / ٢٨/ ٧/٢٠١٣



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە