كادیرێكى دەركراوى یەكێتى لەكفرى, بەناوى نەوشێروان مستەفاوە گۆڕانخوازانى دڵسۆزى ئەو شارەى ڕەنجاندوە.

Saturday, 03/07/2010, 12:00

1469 بینراوە


لەم كاتانەدا كە بزوتنەوەى گۆڕان خەریكى خۆڕێكخستنەوەیە, گەنجان و خەڵكانى ڕابردوو پاك و ئەكادیمى بە ئومێدبوون گۆڕان بەڵێنەكانى خۆى بەدى بێنێت و ڕۆڵى هەبێت بۆ ئەوەى ئەم حزبە تازەیە كە دروستدەبێت وەكو یەكێتى جاران نەبێتە دێوەخانى پیاوخراپان و گەندەڵكاران, بەڵام بەداخەوە لەم ڕۆژانەدا كادیرێكى یەكێتى لەمەڵبەندى كفرى بەناوى (ن , م) كە دواى هەڵبژاردنەكانى 25/ 7/ لە مەڵبەند دەركرا نەك خۆى بێتە دەرەوە كەچى لاى گەنجان و گۆڕانخوازانى ئەو شارە ئەوانەى كاتێك كاریان بۆ سەرخستنى لیستى گۆڕان دەكرد لە مەڵبەندد ئەو پاڵى لێ دابوەوە و چەندەها مەلەفى هەیە كە تێوەگلاوە لەگەندەڵى بە هەموو جۆرەكانیەوە و خەڵكى كفرى نیگەرانكردوە لە كاتى دەسەڵاتدارێتى خۆى دا, ئێستا ئەم كادیرە یەكێتێە بڵاویكردۆتەوە كە گوایا لە لایەن نەوشێروانەوە ئەو دانراوە بۆ بەپرسى ئەنجومەنى قەزایى كفرى, گۆڕانخوازانی گەنجان و توێژەكانى كفریش دەپرسن ئایا ئەمە هەموو بەڵێنەكانى نەوشێروان بوو؟ كوا ئایندەى گەنج؟ مەگەر ئەویش وەك بارزانى و تاڵەبانى لە ژێرپێنەخستوە؟ ئەگەر ئەمە ئیشى نەوشێروان بێت كە ئەو كەسەى دانابێت و پێیوتبێت بچۆ ببڕو بكوژ خۆت بە كەواتە میلەت چاوەڕوانى چى لێبكا؟ ئەگەر ئیشى سەركردە كۆنەكەى ڕێفۆرمیشە كە پێدەچى لەو بوەشێتەوە پێیدەڵێن میلەت زۆر لەوە گەورەترە كە ئیرادەى بخرێتە بەردەست كەسانى ناشایستە و نەخوێندەوارو دز و گەندەڵەوە؟ تا كەى وازناهێنى لە تزكییە كردنى خەڵكى خراپ؟ مەگەر بزوتنەوەى گۆڕان نایەوێ خەڵكى بەتوانا و و كۆمڵایەتى و ا پێبگەیەنێت؟ مەگەر نایەوێ سیستەمى وڵات بگۆڕێت؟ بەچ جۆرە كەسانێك دەتانەوێ ئەمانە بكەن؟ ئەمانە تەنیا بۆ مەڵبەندەكەى جاران باشن چاوەڕێی یەك فیكەیان دەكرد دواى ئەوەى دەركران بگەڕێنەوە كەچى هەر دەنگ نەبوو بۆ ئێستا دەتەوێت وەك مەردان ئاغا بێكەیتە كەڵەگا بەسەر نەوەیەكەوە قەبوڵیان نیە چیتر لەوە زیاتر ئەم میلەتە ستەمكار حوكمى بكات, ئەگەر زۆر ماندوبووە فەرمون تەقدیرى بكەن و بینێرنە ماڵەوە نەك دوبارە دێوخانى بۆ دابنێن. نەوشێروان و دەوروبەرەكەى نابێت لەم پرسیارانە نیگەرانبن, چونكە هیچیان كەمتر نابێت تاڵەبانى و بارزانى ئەگەر حیساب بۆكەسانى خەمخۆر نەكەن.ئێستا گۆڕانخوازانى ئەو شارە چاوەڕێى وەڵامن ئەگینا هەڵویستیان دەبێ و نایەڵن شتى وا تێپەڕێت.
  گۆڕانخوازێك لە كفرى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە